دەروازە:مەغریب/ژیاننامەی هەڵبژێردراو
ژیاننامەی هەڵبژێردراو ١
دەروازە:مەغریب/ژیاننامەی هەڵبژێردراو/١
ئامینە بوعیاش (بە عەرەبی: أمينة بوعياش؛ لە دایکبووی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٧) کەسایەتی ژنە چالاکوانی مافەکای مرۆڤی مەغریبییە. ئەو لەوەتەی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، ووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی مافەکانی مرۆڤ مەغریب. بەهۆی کارەکانییەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ هیچ زیندانییەکی سیاسیی لە مەغریب نەما.
ئامینە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ناوخۆی وڵاتەکەی ناوبانگی دەکرد، ئەمەش کاتێک بوو کە بووە یەکەم ژن ببێتە سەرۆکی ڕێکخراوێکی ناحکومی لە مەغریب. وەک سەرۆکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە مەغریب (OMDH)، ئامینە کار لەسەر ماف و پرسەکانی ئەشکەنجە، پەنابەران، کۆچەران، ژنان و ئەو تاکانەی کە سزای لەسێدارە دانیان بۆ دەرکرا بوو دەکرد