موڕابیتەکان (بە ئەمازیغی: ⵉⵎⵕⴰⴱⵜⴻⵏ) وڵاتێکی ئیسلامییە کە لە ماوەی سەدەی پێنجەم و شەشەمی کۆچی لە ناوچەی مەغریب سەریھەڵداوە. لە بزووتنەوەیەکی داکۆکیکاری چاکسازیخوازی ئیسلامییەوە سەریھەڵدا کە لە سەرەتای دامەزراندنیدا پشتی بە یەکێتیی سەنھاجەی ئەمازیغی بەستبوو دوای یەکگرتنی ژمارەیەک لە ھۆزە گەورەکانی ناویدا. ئەم یەکگرتووییە گۆڕا بۆ پاڵپشتییەکی گەل، کە لە بەرامبەردا گۆڕا بۆ پاڵپشتییەکی سەربازی و دواجار بووە ھۆی سەرھەڵدانی دەسەڵاتێکی ئابووری ناوچەیی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ھۆزانە بەسەر کۆمەڵێک ڕێڕەوی بازرگانیدا، ئەمە جگە لە گیانی ئیسلامی چاکسازیخوازی کە لەسەر بنەمای باوەڕی ڕێبازی مالیکی سوننەکان، ناوی خۆیان وەک دەربڕینێک بە «وڵاتی یەکگرتوویی و چاکسازی» ناونا. یەکەم ھەنگاوی سەربازیی پیاوە دەمامکدارەکان بەرەو ھۆزی جەدەلە بوو و دوای تەواوبوونی لکاندنی ھۆزە سەنھاجییە دەشتەکییەکانی دیکە بە بانگەوازەکەیانەوە، بەرەو باکوور پێشڕەوییان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زەناتییەکان کە دەستیان بەسەر ھێڵی بازرگانیدا گرتبوو کە بیابانەکە و ئەندەلوس بەیەکەوە دەبەستێتەوە، چوونە ژوورەوە و دەستبەسەرداگرتنی موڕابیتەکان بۆ سەر سیجیلماسە لە ساڵی ٤٤٧ی کۆچی یەکەم ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورەیان بوو بۆ یەکخستنی مەغریبی ئیسلامی.

دەوڵەتی موڕابیتەکان
نەخشە

دەوڵەتی موڕابیتەکان لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١١٢٠ز.
زانیاریی گشتی
پایتەخت فاس، مەڕاکیش
مێژووی دامەزراندن ١٠٥٦ ز
مێژووی ڕوخان ١١٤٧ ز
ئایین ئیسلام

وڵاتە نوێیەکە دەستی بەسەر ناوچەیەکی جوگرافیای گرت کە لە زەریای ئەتڵەسییەوە درێژبووەوە لە ڕۆژاوا و وڵاتی چینگوێتی و حەوزی ڕووباری سەنیگال لە باشوورەوە کە شوێنی درووستبوونی بزووتنەوەکەیە و بەرەو ڕۆژھەڵات درێژ بووەوە تا ھاوسنووری ئیمپراتۆریەتیی کانیم و ڕکابەرییەکەی لەسەر دەریاچەی چاد لە بیابانی گەورە. ئەم وڵاتە لە باکوور درێژ بووەوە، بە گردە گەورە و مامناوەند و بچووکەکانییەوە دەچووە ناو چیای ئەتڵەسەوە و لە دەریای ناوەڕاست تێپەڕی و بەشێک لە نیمچە دوورگەی ئیبیری بگرێتەوە، ئەندەلوسیشی داگیر کرد. وڵاتی موڕابیتەکان لە باکوورەوە لەگەڵ شانشینی کاستیل و نەبرە و ئەراگۆن و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ میرنشینەکانی نەوەکانی زیری و نەوەکانی حەماد بوون.

دیارترین ڕووخساری ئەم بزووتنەوەیە میری موسڵمانانە، یووسف کوڕی تاشفین، کە مەراکشی دامەزراند و کردی بە پایتەخت، و چووەتە ئەندەلوس و دوای شەڕی زەلاقە خستیە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە دوای ئەوەی پاشاکانی ئەوێ داوای یارمەتییان لێ کرد بەھۆی پێشکەوتنی شانشینییە گاورەکانی کاستیلیان. و کوڕەکەی شازادە عەلی کوڕی یووسف لە دیارترین قۆناغەکانی وڵاتی موڕابیتیندا ژیاوە، لە ماوەی دەسەڵاتەکەیدا کە نزیکەی ٣٧ ساڵ بەردەوام بووە، سوڵتانی موڕابیتەکان لە ئەندەلوس لە دە ساڵی یەکەمدا گەیشتە لوتکە، کاتێک وڵاتەکەیان یەکیگرت و تا نزیک بوون لە وەرگرتنەوەی ھەموو دەستکەوتەکانی ئەلفۆنسۆی شەشەم، پاشان قۆناغێکی چەقبەستوویی بەدوای خۆیدا ھێنا کە چارەنووسیان لەرزۆک بوو، لەگەڵ سەرکەوتن و پاشەکشەی یەک لە دوای یەک، دواتر قۆناغی بەڵا و شۆڕش لە ئەندەلوس و مەغریب، کە بزووتنەوەی مووەیدین وڵاتی موڕابیتی لەناوبرد و لە ساڵی ٥٤١ی کۆچیدا چوونە ناو پایتەختەکەیان بەناوی مەراکش.

بنەچەیان

دەستکاری

بنەچەی موڕابیتەکان ئەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی لمتۆنەی ئەمازیغی (ناودارن لە مۆریتانیا) چوونە ناو ئیسلامەوە لە سەدەی حەوتی زایینییەوە، شوێنکەوتووی بزوتنەوەیەکی چاکسازی بوون کە عەبدوڵڵای کوڕی یاسین دایمەزراند و بزوتنەوەیەکی تێکۆشەر بوون بۆ بڵاوکردنەوەی ئایین.

مێژوویان

دەستکاری

دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکەیان سەرەتا لە مۆریتانیاوە و سەرکەوتوو بوون لەوەی وڵاتی گانایان خستە سەر ئیسلام و پاشان ناوچەکانی تری بیابانی ڕۆژاوا، لە سەردەمی یووسفی کوڕی تاشفین (١١٠٦-١١٦٠ز) مەغریبیان گرت لەگەڵ ڕۆژاوای وڵاتی جەزائیر و پاشان شاری مەراکیشیان دامەزراند لە ساڵی ١٠٦٢ز و ئەتوانین بڵێین وڵاتەکەیان بە تەواوی دامەزرا لە ساڵی ١٠٥٦ زایینیدا.

لە ساڵی ١٠٦٢ز یەکەم ھەڵمەتیان بردە سەر ئەندەلوس و سەرکەوتن بەسەر ئیسپاندا لە شەڕی زەلاقە، لەنێوان ساڵانی ١٠٨٩-١٠٩٤ز یووسفی کوڕی تاشفین جارێکی تر گەڕایەوە ئەندەلوس بەڵام ئەمجارە

ئەندەلوس
 
711–1492

فه‌تحه‌كان 711–732

  • فەتحی ئەمەوی بۆ ئەندەلوس

756–1039 دەوڵەتی ئەمەوی قوڕتوبە


1039–1085 مەلیکە تائیفیەکان


1085–1145 دەوڵەتی موڕابیتەکان


1147–1238 دەوڵەتی موەحیدەکان


1238–1492 غەرناتە

  • بەنو نەسر
  • داستانی غەرناتە


بۆ ئەوەی دەست بەسەر مەلیکە تائیفییەکاندا بگرێت، و لە سەردەمی عەلی کوڕی یوسف ڕووبەڕووی تێکشکان بوونەوە لەسەر دەستی ئیسپان لە ئەندەلوس پاشان موەحیدەکان دەستیان گرت بەسەر شانشینەکەیان لە ڕۆژاوای ئەفریقادا لە ساڵی ١٠٣٠ز، ھەتا دواتر بەتەواوی موەحیدەکان دەستیان گرت بەسەر مەراکیشدا لە ساڵی ١١٤٧ز.

ھونەری بیناسازی

دەستکاری

تەلارسازی موڕابیتەکان کاریگەر بوو بە ھونەری بیناسازی ئەندەلوسی، لە دیارترین بیناکانی ئەو ماوەیە مزگەوتی تەلمسان و مزگەوتی قەرەویین بوو لە فاس، و زۆربەی بەرھەمە تەلارسازیەکانیان ڕوخا لە سەر دەستی موەحیدەکان کە جێگەی موڕابیتەکانیان گرتەوە لە ناوەندی سەدەی ١٢ی زایینییەوە.

پێڕستی فەرمانڕەواکان

دەستکاری
 #  فەرمانڕەوا  ژیانی  ماوەی دەسەڵاتداری
١ئەبووبەکر کوڕی عومەر  ...-...   ٤٤٨-٤٨٠ 
٢یووسفی کوڕی تاشفین  ....-١١٠٧   ١١٠٧-١٠٦٢ 
٣عەلی کوڕی یووسف  ....-١١٤٣   ١١٠٧-١١٤٣ 
٤تاشفین کوڕی عەلی  ....-١١٤٦   ١١٤٣-١١٤٦ 
٥ئیبراھیم کوڕی تاشفین  ....-....   ١١٤٦-١١٤٦ 
٦ئیسحاق کوڕی عەلی  ....-١١٤٧   ١١٤٦-١١٤٧ 
یووسف کوڕی تاشفین کوڕی تالاکاکین (تەنھا لە فاس فەرمانڕەوایەتی ئەکرد)  ....-....   ١٠٦٢-١٠٦٣ 

سەرچاوەکان

دەستکاری