کارڵ مارکس
کارڵ ھاینریش مارکس (بە ئەڵمانی: Karl Heinrich Marx) (٥ی ئایاری ١٨١٨ – ١٤ی ئاداری ١٨٨٣) بیرمەند، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، و ئابوورناسی ئەڵمانی[١] و یەکێک لە کاریگەرترین فەیلەسووفەکان لە سەرانسەر دونیایە. نووسەری کتێبی سەرمایەیە؛[٢] گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووە و بە ھاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژووییترین نووسراوی بزووتنەوە سۆسیالیستیەکانیان نووسی.[٣]
![]() | |
لەدایکبوون | ٥ی ئایاری ١٨١٨ |
مەرگ | ١٤ی ئاداری ١٨٨٣ لەندەن، بەریتانیا |
ھۆکاری مەرگ | نەخۆشیی جەرگ |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی ھایگەیت |
نەتەوە | ئەڵمانی |
پەروەردە | بەکالۆریۆس لە یاسا لە زانکۆی بۆن، ١٨٣٣، و دکتۆرا لە فەلسەفە، ١٨٤٠ |
پیشە | فەیلەسووف، ڕووناکبیر، ئابوورناس، ڕۆژنامەنووس، نووسەر، کۆمەڵناس |
ئایین | بێدین |
ژیاندەستکاری
لە ساڵی ١٨٤١ و بە پێشکەشکردنی نامیلکەی دکتۆراکەی سەبارەت بە جیاوازیی دوو «فەلسەفەی یۆنانی» خوێندنەکانی زانکۆی کۆتایی پێھێنا. لەو کاتەدا بیرۆکەکانی ھێگێل لە مێشکیدا بوون، خۆی بە ھێگڵی دەزانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژەدینەکانی ئەو سەردەمەی ئەڵمانیای پەسەند دەکرد.
دواتر پێکەوە لەگەل فریدریش ئێنگڵس دەستیان بە کار کرد، پەیوەندی لەگەڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینەوەی زانکۆکانی ئەڵمانیا پچڕان و لە بزووتنەوە کرێکارییەکانی ئەورووپا بەشدار بوو.
ساڵانی کۆتایی ژینی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ بوو، بە دوور خستنەوە لە وڵات، لە لەندەن ڕابرد و ھەر لەوێش مرد. بیر و ڕاکانی تەنانەت لە سەردەمی خۆی پاڵپشتی زۆری ھەبوو، بەڵام دوای خۆی و ھاتنە سەرەوەی بۆلشێڤیکەکان لە ڕووسیا، مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە دونیادا پەڕەی سەند.
ئەگەرچی زۆرێک لە کەسایەتییەکان و بزووتنەوەکان خۆیان بە مارکسیست دەزانن بەڵام ڕوون نییە جیایی ئەوان لەگەڵ مارکسیزمی ڕاستی چۆنە. جارێک مارکس بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەوانەی ناوی خۆیان ناوە مارکسیست، گوتی: ھەر باشە دەزانم کە بۆ خۆم مارکسیست نیم.
لە ساڵی ٢٠٠٥، بی بی سی ڕاپرسییەکی کرد کە ٢ ملیۆن کەس تێیدا بەشدار بوون، مارکس وەک کاریگەرترین کەس لەسەر بیری گشتی لە ھەزارەی دووەمی زایینی ناسرا.[٤] دوای ئەو ئەلبەرت ئاینشتاین و ئیساک نیوتۆن لە پلەی دووەم و سێیەم بوون.
«مێژووی کۆمەڵەکان، سەرانسەر خەباتی چینایەتییە.» گرینگترین ڕستەی مانیفێستی کۆمۆنیستە.
بەرھەمەکاندەستکاری
ژیان لە تاراوگەدەستکاری
پاش بەرپابوونی شۆڕش لە ھەریەک لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا، حکوومەتی بەلجیکا ترسا شۆڕش ئەو وڵاتەش بگرێتەوە، بۆیە کارڵ مارکسی لە وڵات دەرکرد.
سەرەتا کارڵ مارکس چوو بۆ پاریس، پاشان ڕووی کردە کۆلۆنیا، ھەر لەوێش ڕۆژنامەیەکی دامەزراند بە ناوی "Neue Rheinishe Zeitung"، و دەستی بەکاری شۆڕشگێری کرد. لە ساڵی ١٨٤٩ دەستگیر دەکرێت و دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی ھاندان بۆ یاخبوونی سەربازی. پاشان تۆمەتەکەی لەسەر لادەبرێت و دوور دەخرێتەوە بۆ ئەلمانیا.
ساڵەکانی کۆتایی ژیانی و مردنیدەستکاری
لە ساڵی ١٨٥٢ کە دەستەی شیوعییەکان ھەڵوەشێندرایەوە، مارکس بەردەوام بوو لە پەیوەندی بە سەدان شۆڕشخوازەوە بۆ پێکھێنانی ڕێکخراوەیەکیێ نوێ. ئەم ھەوڵانەش بووە ھۆی پێکھێنانی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Karl Marx تێدایە. |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١ی ئەیلوولی ٢٠١٠. Retrieved ٩ی ئازاری ٢٠١١. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) ١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ http://books.google.iq/books?id=8tI4TIDH3CAC&printsec=frontcover&dq=Das+kapital&hl=ar&sa=X&ei=HKX7UeDPB8idO_qKgMAG&ved=0CC0Q6AEwAA#v=onepage&q=Das%20kapital&f=false[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ http://www.marxists.org/archive/marx/works/download/pdf/Manifesto.pdf
- ^ http://www.bbc.co.uk/pressoffice/pressreleases/stories/2005/07_july/13/radio4.shtml
- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Das_Kapital
- ^ http://books.google.iq/books/about/Das_Kapital.html?id=6TfTS9ITW7UC&redir_esc=y
- ^ http://books.google.iq/books/about/A_world_without_Jews.html?id=fXgGAQAAIAAJ&redir_esc=y
- ^ http://books.google.iq/books?id=CvtzPgAACAAJ&dq=France+Civil+war+karl+marx&hl=ar&sa=X&ei=86P7Ub7KJOfI4ATVpYGACg&ved=0CC4Q6AEwAA