دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی

دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی شێوەیەک لە شێوەکانی دیموکراتی پێکدەھێنێت و تیۆرێکی مەدەنییە کە تێیدا دەنگدەران (بە شێوازێکی نھێنی و ئازاد لە ھەلبژاردنێکی فرەلایەندا) ئەو نوێنەرانەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن ھەڵدەبژێرن، ئەمانە نابن بە بریکاری دەنگدەران تەنھا نوێنەریانن – یان بە مانایەکی تر واتە تەنھا لەو کاتە کارناکەن کە دەنگدەران ئاراستەیان بکەن بەڵکو دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان ھەیە کە بتوانن دەسپێشخەری بکەن لە کاتی ھاتنەکایەوەی گۆرانکارییەکان. دیموکراسییەتە لیبرالییە نوێکان بە نموونەی گرنگی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی دادەنرێن؛ و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆربەی جار ئەم زاراوەیە ھاوتای مانای زاراوەی «کۆماری» دادەنرێت.

دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بەخشینی دەسەڵاتێکی گەورەتر بۆ نوێنەران لە پەرلەمان لەخۆوەدەگرێت وەک لەوەی کە شانشینییەتی دەستوری یان دیموکراتییەتی ھاوبەشیکردن (participatory democracy) دەیبەخشێت لەبەر ئەوە ھەموو دەستورەکان بەدەق لەسەر سەربەخۆیی دادگەری و ڕێوشوێنەکانی تر دەنووسێت بۆ ھاوسەنگکردنی دەسەڵاتە نوێنەرایەتییەکان:

  • دیموکراسییەت گۆڕینی نوێنەرەکان لە خۆوەدەگرێت کاتێک کە دەنگدەرەکانیان لێیان ڕازی نەبن.
  • و ھەروەھا ھەندێک وردەکاری دیموکراسیانەی تر لە خۆوەدەگرێت (وەک کۆمیتەی شانشینی کەنەدی بۆ نموونە) یان
  • ھەندێک ڕێوشوێنی دیموکراسیانەی ڕاستەوخۆ (وەک ڕیفراندۆم بۆ نموونە)، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بە ڕێوشوێنی پەیوەست دانانرێن و زۆربەی جار ئەنجامدانیان پێویستی بە بڕیارێک ھەیە کە لە پەرلەمانەوە دەربچێت - واتە دەسەڵاتی یاسا ھەر بە دەستی نوێنەران لە پەرلەمانەوە دەمێنێتەوە.
  • ڕێگا چارەی ماناوەند لە نێوان ئەو دوو دیموکراسییەتەدا بریتییە لە بوونی «پەرلەمانێکی باڵاتر» کە لە ڕێگەی دەنگدانی ڕاستەوخۆوە ھەڵنەبژێردرابن نموونەش لەسەر ئەوە وەک ئەنجومەنی پیرانی کەنەدی کە بە کۆپییەکی ھاوتای ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا.

نەریتی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی ویلایەتەکان لە ئەورووپا لە سەدەی نۆزدەھەم (و بە شێوەیەکی زیاتر کاریگەرانەتر کە نوێنەرایەتی ھەموو چینێکیان دەکرد بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز لەوەی کە ئێمە دەیبینین) بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری ئاراستەکردنی پاشاکان بووە ھۆی دروستکردنی ئاشنایەتییەکی قووڵ لەگەڵ سیستەمی نوێنەرایەتیکردن؛ و ئیدمۆند بۆرک لە گووتارەکەیدا لەبەردەم دەنگدەراندا لە بریستۆل ڕاڤەکردنێکی تەقلیدی ماف و ئەرکەکانی نوێنەری ھەڵبژێردراوی پێشکەشکرد.

ئەو جەماوەرییەتییە زۆرەی کە دیموکراسییەت وەدەستی ھێنا لە دوای شۆڕشی پیشەسازییەوە بوو لەکاتێکدا کە ژمارەی ھاوڵاتیانی وڵاتە پیشەسازییەکان زۆر بوو یان (لە سەردەمە نوێترەکاندا) ھاوڵاتیان زیاتر گرنگی خۆیان بۆ سیاسەت دەردەخست، بەڵام ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک و تەکنەلۆجیا لەو سەردەمە نەگونجاو بوون بۆ دیموکراسییەتی ڕاستەوخۆ.

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە ولاتێکی سیستەم دیموکراسی نوێنەرایەتی دادەنرێت و ئەڵمانیاش بە ھەمان شێوە لە ساڵی ١٩٤٩ وابوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەندا دوونمونەی ترن بۆ جێبەجێکردنی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی. لە ساڵی ٢٠٠٣ توانرا بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بوونرێت کە زۆرینەی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی لەسایەی سیستەمی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتیدا دەژین لە ناویشیاندا ئەو شانشینییەتە دەستوریانەش کە حکوومەتێکی نوێنەرایەتی بەھێزیان ھەیە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری