ئابووری سیاسی

بیرکردنەوە داهێنەرانەوە

زاراوەی ئابووری سیاسی (Political economy) چەمکێکی نوێباوە کە کێشە و ئاریشەی زانستەکانی سیاسەت و ئابوور لێک دەداتەوە. بە واتایەکی تر ئابووری سیاسی لە شوێن دۆزینەوەی پێوەندی دوولایەنەی وزە سیاسی و ئابوورییەکان و کاردانەوەی ئەم ھێزانەیە بەسەر پێکھاتەکانی سیاسەتی ئابووریدا. ھەروەھا کاردانەوەی بارودۆخی ئابووری بەسەر حکوومەتە ھەڵبژاردە خەڵکییەکانیش لێک دەداتەوە.

بەرگی کتێبی وتار لەسەر ئابووری سیاسی ژان ژاک ڕوسۆ، ١٧٥٨

سەرکەوتنی حکوومەت لە بواری سیاسەتە ئابوورییەکان، شەرعییەت و ئەگەریی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی ئەو حکوومەتە زیاد دەکات. لە گوتاری پۆزیتۆڤیزم دا ھەڵامسان، ڕادەی بێکاری و ھاوتەرازنەبوونی خەرج و بەرج و …

یەکێکی تر لەو مەسەلە گرینگانە، ئەوەیە کە تا چ ڕادەیەک بارودۆخی ئابووری وڵاتەکان دەرەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتە و تا چ ڕادەیەکیش بەرھەمی ھۆکارگەلێکی بێ کۆنتڕۆڵ وەک بازاڕی جیھانییە؟

سەنگی ھۆکارگەلی سیاسی لە پێکھاتنی سیاسەتە ئابوورییەکان گرانە و ئەم ھۆکارانە دەکەونە ناوەندی سەرنجی ئەم زانستەوە. بۆ وێنە ئەگوترێ کە دەوڵەتان لە پێش ھەڵبژاردنەکان و بە مەبەستی خۆ شیرین کردن لە بەر چاوی ڕەشەگەلدا دەست دەدەنە بووژاندنەوەی ئابووری و تەنانەت تاکوو چەن مانگێکیش ئەو شتانەی کە بەر عۆدەی بوون بە ئەنجامی ئەگەێنن. بەڵام دوای گەیشتن بە دەسەڵات لەم ڕێبازە دوور دەکەونەوە.

پێوەندی ئایدیۆلۆژی حیزبی لەگەڵ مەسەلە ئابوورییەکانیش، بووەتە بابەتێک لە توێژینەوەکانی ئابووری سیاسی. ئەغڵەب حیزبە چەپییەکان ھەوڵ دەدەن گرفتی بێکاری چارەسەر بکەن، کەچی حیزبە ڕاستییەکان ھەوڵ دەدەن پلەی ھەڵامسان دابەزێنن. کەواتە پێوەندی ئایدیۆلۆژی سیاسی و ئابووری سیاسی مەسەلەیەکی گرنگ لە ئەژمار دێت. ئابووری سیاسی بەم واتایە، لەگەڵ ئابووری سیاسی بە واتا کۆنەکەی کە بە ڕوانگەیەکی مارکسییەوە ئەیڕوانییە سیاسەت، خۆبەخۆ جیاوازی ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • فەرھەنگی زانستی سیاسی، فەرھەنگی زاراوە و قوتابخانە سیاسییەکان، کوردی-فارسی-ئینگلیزی، ئەحمەد شەبانی، زانکۆ کوردستان، سنە ١٣٨٨.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری