ماکسملیان کارل ئیمیل ناسراو بە ماکس ڤێبەر (٢١ی نیسانی ١٨٦٤–١٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠) کەسایەتی فەیلەسووف و ئابووری سیاسی و سۆسیالیزمی ئاڵمانی بوو، ئەو بە یەکێ لە دامەزرێنەری سۆسیۆلۆجی و سۆسیالزانستی دادەنرێت لەگەڵ ھاوڕێکانی کارل مارکس و ئیمیلی دورکیم.

ماکس ڤیبەر

ژیانی ماکس ڤێبەر مۆرکی دابڕانی لە باوک و لایەنگریی دایکە کالڤینییەکەی پێوە دیارە. ساڵی ١٨٩٨ تووشی کێشەی دەمارە ھۆشەکییەکان ھات و نێزیکەی پێنج ساڵی خایاند تا ھاتەوە سەرخۆی. لەو ماوەیەدا باری ئابووریی داشکا و نەیدەتوانی خەریکی تۆژینەوەکانی بێت. پاشان لە زانکۆکانی بەرلین، فرەیبورگ، ھایدەلبورگ، ڤیەن و موینشن، ڤێبەر پرۆفیسۆری بابەتی وەک یاسای بازرگانی، ئابووریی سیاسی و جڤاتناسی بووە.

سیاسەت

دەستکاری

ڤێبەر بەگەرمی خەریکی سیاسەتی سەردەمی خۆی بووە و یەکێکە لە بونیاتنەرانی دەوڵەتی میللی ئەڵمانیی پاش بیسمارک Bismarck. ڤێبەر وەک سیاسەتمەدارێکی لیبەڕالی میللی سەرکەوتوو نەبوو بەڵام لە بزاڤی سۆسیالدێمۆکراتانەی (Friedrich Naumann (1860–1919 وەک ڕاویژکار جێی بۆوە.

ئەکادێمی

دەستکاری

لەسەر دەستی ڤێبەر زانستی جڤاتناسی لە زانکۆکانی ئەڵمانیادا وەک ڕشتەیەکی ئەکادێمی جێی گرت. ھەر بە دەستپێشخەری ئەویش چەمکی وەک «کاریزما»، «نموونەی بیرۆکراسی»، «ئاکاری پرۆتێستانتی»... برەویان سەند.

ڤێبەر دیدی کالڤینانەی لە بەرھەمە ناودارەکەیدا «ئاکاری پرۆتێستانتی و گیانی سەرمایەدارەتی» (Die protestantische Etik und der Geist des Kapitalismus (1904–05 ھێنایە کایەوە. لەم تێسەدا ڤێبەر دەڵێ گیانی پیوریتانیزم و ھەوڵدان بۆ ئارامیی دونیابەدەر لە جڤاتی سەرمایەداریی ھۆشەکیی سەردەمدا بوونەتە ھۆکارێکی ھاندەری گرینگ. زەنگینی لای کالڤینیزم نیشانەیە کە ئەو مرۆڤە سەربە دەستەی دەستبژێرانە و ژیانی نەمریی بۆ دەمێنێتەوە.

لە بەرھەمی «ئابووری و جڤات» (Wirtschaft und Gesellschaft(1922 دا ڤێبەر بیرۆکراسیی نموونەیی خۆی ڕوون دەکاتەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری

Nationalencyklopedin[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

بیرۆکراسی Bureaucratic Management