جێنی ڤۆن وێستفالین (Jenny von Westphalen؛ لە دایکبووی ١٢ی شووباتی ١٨١٤ - مردووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٨١) ژنە چالاکوانی سیاسیی و ڕەخنەگری شانۆی ئەڵمانی بوو. ئەو ژنی فەیلەسووفی ئەڵمانی کارل مارکس بوو.[١]

جێنی ڤۆن وێستفالین
بە ئەڵمانی: Jenny Marx
لەدایکبوون١٢ی شوباتی ١٨١٤
Salzwedel، ئەڵمانیا
مردن٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٨١(١٨٨١-١٢-٠٢) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونJohanna Bertha Julie Edle von Westphalen
ھۆی مەرگliver cancer
شوێنی ناشتنHighgate Cemetery، Tomb of Karl Marx
باوکLudwig von Westphalen
دایکCaroline Heubel
خوشک و براEdgar von Westphalen، Ferdinand von Westphalen
ھاوسەرکارڵ مارکس
پیشەکۆمەڵناس، سیاسەتوان
شوێنی کارتریر

جێنی لە ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٨١ بە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر کۆچی دواییی کرد.

جێنی و مارکس دەستکاری

جێنی و مارکس هەر لە منداڵییەوە ئاشنا و هاوڕێیەتیان هەبوو. ئەو چوار سالان لە مارکس گەورەتربوو. کاتێک بوونە نەوجەوان ئەوا بوونە هاوڕێی نزیکی یەکدی. هەردووکیان خەریکی خوێندنەوەبوون بەتایبەت لەسەر بابەتی وێژە. دوایی زوو بوونە ئەوینداری یەکتری و ژوانیان بەست. بەقسەی مارکس ئەو جوانترین خاننمی شارۆچکەی تیەر بوو.[٢] باوکی جێنی هاوڕێی باوکی مارکس بوو، هەروەها کاتێک مارکس تەمەنی لاو بوو ئەوا لەگەڵ باوکی جێنی بەیەکەوە پیاسەیان دەکرد و وتووێژیان لەسەر فەلسەفە و وێژەی ئینگلیزی کردووە.[٣] لە ساڵی ١٨٣٨، جێنی و مارکس لە یەکتری مارە بڕ کران. دواتر لە ١٩ی حوزەیرانی ١٨٤٣ هاوسەرگیرییان کرد. ئەوان بەیەکەوە حەوت منداڵیان بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Jenny von Westphalen Biography". www.marxists.org. Retrieved 2021-02-26.
  2. ^ Francis Wheen, Karl Marx: A Life, (Fourth Estate, 1999), ISBN 1-85702-637-3, page 17
  3. ^ Francis Wheen, Karl Marx: A Life (Fourth Estate, 1999), ISBN 1-85702-637-3