ئیدیالیزم

ڕوانگەی فەلسەفیی بنەڕەتی واقیع بە ناماددی دانەر
(لە ئایدیالیزمەوە ڕەوانە کراوە)

ئیدیالیزم یا ئیدیاباوەڕی زاراوەیەکە بۆ دەسنیشانکردنی ئەو ڕوانگە میتافیزیکییانە کە دەڵێن ناکرێ واقیع لە تێگەیشتن و پێزانینی مرۆڤ جیا بێتەوە؛ دەڵێن واقیع بەرھەمی زەینە و زۆر لە نزیکەوە گرێ دراوە بە ئیدیاکانەوە.[١] ڕوانگە ئیدیالیستییەکان دوو دەستەن: ۱) ئیدیالیزمی سووژەیی، کە وامان فێر دەکا شتێکی ماددی تەنیا تا ئەو ڕادەیە ھەیە کە مرۆڤێک (سووژەیەک) پێی بزانێ و بەدیی بکا؛ وە ۲) ئیدیالیزمی ئۆبژەیی، کە وامان فێر دەکا پێش وشیاریی مرۆڤ، وشیارییەکی عەینی و سەربەخۆ ھەیە و، ھەبوونی شتە ماددییەکان نەبەسراوە بە پێزانین و بەدیکردنی مرۆڤەوە.

ئیدیالیزم، لە شێوەیەکدا کە دەچێتەوە سەر مەعریفەتناسی، ئیمکانی مەعریفەت ڕەت دەکاتەوە. واتە دەڵێ ئینسان لە بابەت ھەبوون یا نەبوونی لە زەین ئازاد و سەربەخۆیانەی شتەکان بێمەعریفەتە و بێمەعریفەتیش دەمێنێ. لە شێوەیەکی ترا کە دەچێتەوە سەر ئۆنتۆلۆجی، ئیدیالیزم جەخت لەوە دەکاتەوە کە ھەبوونی ھەموو شت ھەڵواسراوە بە زەینەوە و، کەوایە، ڕوانگە دوالیستی و فیزیکاڵیستییەکان ڕەت دەبنەوە. پێچەوانەی ماتریالیزم، ئیدیالیزم پێداگرە لەسەر ئەوە کە وشیاری ئاخێزگە و پێشمەرجی ھەموو دیاردەکانە.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Idealism | philosophy». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.