فیزیکاڵیزم بەو ڕوانگە فەلسەفییە دەوترێ لە لێیەوە ھەموو شت «فیزیکی» سەیر دەکرێ و، ھیچ شتێ لە سەرووی «بابەتی فیزیکی»یەوە نابینرێ، یان لە بنج و بناوانی ھەموو شتەکاندا بابەتی فیزیکی بەدی دەکرێ. دژی ئەمە دەبێتە ئیدیالیزم، کە سەرچاوە و بنج و بناوانی جیھان بە زەین و ئیدیاکانی ناو زەین دادەنێ. فیزیکاڵیزم جۆرێک مۆنیزمە، واتە ڕوانگەیەکە کە دەڵێ واقیع لە کۆتاییدا دەچێتەوە سەر یەک جەوھەر. ھەم پێناسەی بابەتی فیزیکی و ھەمیش مانای فیزیکاڵیزم زۆر بووە بە جێی باس و دەمەقڕەی جۆربەجۆر.

فیزیکاڵیزم زۆر نزیکە لە ماتریاڵیزم. پێشکەوتنگەلێک کە زانستە فیزیکییەکان بۆ ڕوونکردنەوەی دیاردەکان بە دەستیان ھێنا، بوو بە ھۆی کرانەوەی وردەوردەی گڵۆڵەی ماتریاڵیزم و، دەرھاتنی فیزیکاڵیزم لێی. زاراوەکانی «فیزیکاڵیزم» و «ماتریاڵیزم»  ئەغڵەب وەک ھاومانا لە جێی یەکتر بە کار دەبرێن، بەڵام بەو پێیە کە فیزیک بەربڵاوترە لە ماددە (ماتریاڵ)، دەکرێ ئەم دووانە لێک جیا ببنەوە. فیزیکاڵیزم ماددە دەگرێتەوە، بەڵام ھەروەھا وزە و یاسا فیزیکییەکان و بۆشایی و کات و ھێز و پرۆسە فیزیکییەکان و، بەکورتی ھەر شتێ کە لە فیزیک و زانستەکانی ترا ڕاڤە دەکرێ.

سەرچاوەکان

دەستکاری

Physicalism (enwiki)