زەین

ھەموو دیاردە دەروونی و ھزرییەکانی زیندەوەر

زەین لە واتای بەربڵاوی خۆیدا، بە تێکڕای دیاردەگەلی گیانی و دەروونیی گیاندار دەوترێ، واتە ھەموو ئەو سیستمانەی کە بە جۆرێ پەیوەندییان بە ھەست و سۆز و ڕەفتار و پێزانین و ناسیارییەوە ھەیە؛ بەم واتایە، زەین وەک تەواوێتییەکی ڕێکخراو چاوی لێ دەکرێ کە لە پرۆسەگەلی گیانی و بەشگەلی پێکھێنەر و کاربەڕێکەری تر، کە پرۆسە گیانییەکان پشتی پێ دەبەستن، دروست دەبێت. لە واتایەکی بەرتەسکتریدا، زەین تەنیا بۆ ئەو چالاکی و جموجووڵانە دەگەڕێتەوە کە سەر بە مەعریفەت و ناسیاری بن، وەک پێزانین و بەدیکردن و سەرنجدان و بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی پرس و قسەکردن و فێربوون و بەبیرھێنانەوە.[١]

زەین
لقیشتی دەرھەست
لێکۆڵینەوە لەلایەنcognitive neuroscience
بەرامبەرڕه‌فتاری زگماكی
نەخشەیەکی فرێنۆلۆژیکاڵ لە مێشک. فرێنۆلۆژی (کەللەسەرناسی) یەکێکە لە هەوڵە سەرتایییەکانی مرۆڤ بۆ پێکەوەگرێدانی کارکردەکانی زەین و بەشەکانی مێشک.

چۆنێتیی پەیوەندیی زەین لەگەڵ لەشدا، بەتایبەت مێشک و میکانیزم و چالاکییەکانی، ھەمیشە بابەتی مشتومڕ و وتووێژی زانایان و فەیلەسووفان بووە.[١] (بڕوانە فەلسەفەی زەین)

توانایییە زەینییەکان دەستکاری

مەبەست لە توانایییە زەینییەکان (Mental faculties) کارکردنە جۆراوجۆرەکانی زەینە، یا ئەو کارانەی زەین ئەتوانێت بیکات.

  • ھزرین یا تێفکرین یەکێک لە کارەکانی زەینە کە ڕێگە ئەدات مرۆڤ شتەکانی ناو ئەم جیھانە بۆ خۆی مانادار بکاتەوە و لێیان تێبگات بە جۆرێک لەیەکیان بداتەوە کە لەگەڵ پێداویستی و داخوازەکان و ئامانجەکانیدا زۆرتر ڕێک بکەون.
  • وەبیرسپاردن و وەبیرھێنانەوە یەکێکی تر لە تواناکانی زەینە کە بریتییە لە ھەڵگرتن و پاراستنی زانیارییەکان و ئەزموونەکانی بەرسەرداھاتوو، دواتر بانگھێشت و ھێنانەوەیان لە کاتی پێویستدا.
  • خەیاڵکردن بە واتای وەبەرھێنان یان دروستکردنی وێنە و بیرۆکە و شوێنی نوێیە لە ناو زەیندا.
  • ھۆش واتە دەرککردنی پەیوەندیی نێوان خود و دەوروبەر.

ناوەرۆکە زەینییەکان دەستکاری

ناوەرۆکە زەینییەکان (Mental contents) ئەو بابەتانەن کە بڕوا وایە لە «ناو» زەیندا بن و پرۆسە و لێھاتووییەکانی زەین شێوەیان پێ ببەخشن و دەساژۆیان بکەن و کایەیان لەگەڵا بکەن. ھزر، چەمک، بیرەوەری، باوەڕ  و ھەروەھا کۆی ئەو شتانەی ھەستیان پێ ئەکرێ یان نیەتیان لێ ئەکرێت چەن نموونەیەکن لەو چەشنە بابەتانە.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری