فەلسەفەی زەین

ئەو لقەی فەلسەفە کە لە سروشتی زەین دەکۆڵێتەوە

فەلسەفەی زەین لە لقەکانی فەلسەفەیە کە لە سروشتی زەین و پەیوەندیی لەگەڵ لەشدا دەکۆڵێتەوە. پرسی زەین-لەش بابەتە پارادایمییەکەی فەلسەفەی زەینە، ھەرچەند، باسی بابەتگەلی دیکەش دەکرێ، لەوانە پرسە دژوارەکەی وشیاری و سروشتی حاڵەتگەلی زەینیی تایبەت.[١][٢][٣] ئەو لایەنانە کە تاوتوێ دەکرێن بریتین لە ڕووداوە زەینییەکان، ئەرکە زەینییەکان، تایبەتمەندییە زەینییەکان، وشیاری و بەستراویی وشیاری بە دەمارەوە، ئۆنتۆلۆجیی زەین، سروشتی فیکر و ناسیاری و، پەیوەندیی نێوان زەین و لەش.

لە پرسی زەین-لەشدا، دوو فێرگە و قوتابخانەی فیکریی جیاواز وە جواب ھاتوون: دوالیزم و مۆنیزم. ھەڵبەت بڕێ روانگەی وەھاش دەرکەوتوون کە بەڕێکوپێکی لە ناو ھیچ یەک لەم دوو پۆلەدا ناگونجێن.

  • دوالیزم لە سەدەی حەڤدەھەمەوە بە یارمەتیی ڕێنێ دێکارت ڕێی خۆی بۆ ناو فەلسەفەی ڕۆژاوا دۆزییەوە. دوالیستە جەوھەرییەکان، وەک دێکارت، دەیانوت زەین خۆی جەوھەرێکی سەربەخۆیە، لەو لاشەوە، دوالیستە عەرەزییەکان باوەڕیان وا بوو کە زەین جەوھەرێکی جیاواز نییە، بەڵکوو کۆمەڵێ لە عەرەزگەلی تایبەت و سەربەخۆیە کە مێشک ھۆی وەدیارکەوتن و ئاشکرابوونیانە، بەڵام [زەین] بەرفرەتر لە مێشکە و ناکرێ بۆ مێشک داببەزێنرێ و چکۆلە بکرێتەوە.[٤]
  • لە بەرامبەر دوالیزمەوە، مۆنیزم وامان پێ فێر دەکا کە زەین و لەش لە ڕووی ئۆنتۆلۆجییەوە ناکرێ لێکتر جیا بکرێنەوە. لە فەلسەفەی ڕۆژاواییدا یەکەم کەسێ کە لەسەر ئەم ڕوانگەیەی کردەوە فەیلەسووفی سەدەی پێنجەمی پێش زایین پارمێنیدیس بوو، دواتریش ڕاسیۆناڵیستی سەدەی حەڤدەھەم بارۆخ سپینۆزا پشتیوانیی لێ کرد.[٥] فیزیکاڵیستەکان باوەڕیان ئەوەیە تەنیا شتانێک کە ھەن ئەوانەن کە تیۆریی فیزیکی ھەبوونیان دەستەبەر بکا و، چییەتیی پرۆسە زەینییەکانیش، بەرەبەرە کە تیۆرییە فیزیکییەکە دەگۆڕدرێ و پەرە دەستێنێ، بە پێی ئەمانە ڕوون دەبێتەوە. فیزیکاڵیستەکان لە بابەت داشکاندن و دابەزاندنی تایبەتییە زەینییەکان بە تایبەتییە فیزیکییەکان ھەڵوێستی جۆراوجۆر دەنوێنن (زۆربەیان خۆیان لەگەڵ شێوازگەلێ لە دوالیزمی عەرەزیدا ڕێک خستووە)[٦][٧][٨][٩][١٠][١١] و دۆخی ئۆنتۆلۆجیکیی تایبەتییە زەینییەکان ھەروا لێڵ و ناڕوون ماوەتەوە.[١٠][١٢][١٣] ئیدیالیستەکانیش دەڵین ھەموو ئەوەی کە ھەیە زەینە و بەس. دنیای دەرەوەش یان زەینییە یان وەھمێکە زەین خولقاندوویەتی. مۆنیستە بێلایەنەکان، وەک ئێرنست ماخ و ویلیام جەیمز، دەڵێن لە بابەت ڕووداوەکانی جیھانەوە دوو ڕێگەمان لە پێشە: یان دەتوانین زەینی (دەروونناسانە) ڕەچاویان بکەین یان فیزیکی، ئەمەش گرێدراوی ئەو تانوپۆیەیە کە تێی دەکەون. مۆنیستەکانی دیکەش، وەک سپینۆزا شوێن ئەو بۆچوونە کەوتوون کە پێی وایە چەشنێک جەوھەری بێلایەنی تر ھەیە کە ھەم ماددە و ھەمیش زەین عەرەزەکانی ئەم جەوھەرە نەناسراوەن. زۆربەی فێرگەکانی مۆنیزم لە سەدەکانی ٢٠ەم و ٢١ەمدا گێڕانەوەگەلێک لە فیزیکاڵیزمن.[١٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Kim، Jaegwan (1995). «Emergent properties». لە Honderich, Ted (ed.). Oxford Companion to Philosophy. Oxford: Oxford University Press. p. 240. ISBN 9780198661320.
  2. ^ Siegel, S.: The Contents of Visual Experience. New York: Oxford University Press. 2010.
  3. ^ Macpherson, F. & Haddock, A., editors, Disjunctivism: Perception, Action, Knowledge, Oxford: Oxford University Press, 2008.
  4. ^ Hart, W.D. (1996) "Dualism", in Samuel Guttenplan (org) A Companion to the Philosophy of Mind, Blackwell, Oxford, 265-7.
  5. ^ Spinoza, Baruch (1670) Tractatus Theologico-Politicus (A Theologico-Political Treatise).
  6. ^ «Non-Reductive Physicalism and the Mind Problem1». Noûs. 47 (1): 135–153. 2013. doi:10.1111/j.1468-0068.2011.00847.x. ISSN 0029-4624.
  7. ^ «Type Physicalism and Causal Exclusion». Journal of Philosophical Research. 38: 405–418. 2013. doi:10.5840/jpr20133821. ISSN 1053-8364.
  8. ^ Mental Causation and Ontology. OUP Oxford. 21 March 2013. p. 58. ISBN 978-0-19-165255-4. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Supervenience And Reductive Physicalism». European Journal of Analytic Philosophy. 7 (1): 25–35. 2011.
  10. ^ ئ ا «Supervenience and Mind». The Internet Encyclopedia of Philosophy. ISSN 2161-0002. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  11. ^ «Closure Principles and the Laws of Conservation of Energy and Momentum». Dialectica. 64 (3): 363–384. 2010. doi:10.1111/j.1746-8361.2010.01237.x. ISSN 0012-2017. S2CID 55120533. See also «Consciousness, Supervenience, and Identity: Marras and Kim on the Efficacy of Conscious Experience». Dialogue. 51 (3): 373–395. 2012. doi:10.1017/s0012217312000662. S2CID 147060838. See also «Defending the piggyback principle against Shapiro and Sober's empirical approach». Dialectica. 175 (2): 151–168. 2010. doi:10.1007/s11229-009-9467-2. S2CID 13314992.
  12. ^ Edward N. Zalta، ed. (2014). «Supervenience». The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Spring 2014 Edition). لە 2014-08-10 ھێنراوە.
  13. ^ «A Defense of Emergence». Axiomathes. 23 (4): 597–615. 2012. doi:10.1007/s10516-012-9203-2. ISSN 1122-1151. S2CID 170226477.
  14. ^ Kim, J., "Mind–Body Problem", Oxford Companion to Philosophy. Ted Honderich (ed.). Oxford:Oxford University Press. 1995.