عەرەز

تایبەتمەندییەک کە بەبێ ئەوە شت ھێشتا ھەمان شت دەمێنێ

عەرەز، کە لە فەلسەفەدا لە بەرامبەر زات یا جەوھەرەوە ئەوەستێت، ئەوەیە کە ھەبوونی بەستراوە بە شتی دیکەوە. بە سیفەت یا تایبەتمەندییەک کە نەبوونی ھیچ کاریگەرییەکی بەسەر چییەتی و زاتی شتێکەوە نەبێت ئەڵێن تایبەتمەندیی عەرەزیی ئەو شتە. بۆ وێنە، ڕەنگی پێست بۆ مرۆڤ تایبەتمەندییەکی عەرەزییە. ھەروەھا، سوێری یا گەرمی بۆ ئاو عەرەزین، چونکە ئاو بەبێ ئەم سیفەتانەش ھەر ئاوە.[١]

ئەرەستوو

دەستکاری

ئەرەستوو لە نێوان سیفەتە زاتییەکان و سیفەتە عەرەزییەکاندا جیاوازیی دادەنا. بۆ نموونە، کورسییەک ئەکرێ لە کانزا یا لە چێو دروست بێت، بەڵام ئەمە لە ئاست «کورسیبوون»ی عەرەزییە، واتە بۆی پێش ھاتووە یا وای ھاتۆتە ڕێ کە لە کانزا یا چێو دروست بێت و، کورسییەکە بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ماددەیەی کە لێی دروست بووە، ھێشتا ھەر کورسییە.[٢] ئەگەر بمانەوێ بە زمانێکی تەکنیکی قسە بکەین ئەبێ بڵێین عەرەز سیفەتێکە کە لەگەڵ زاتی ئەو شتەی کە وەسفی ئەکات پێوندییەکی زەرووریی نییە.[٣][٤][٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ خوانساری، محمد (۱۳۹۸). منطق صوری. نشر دیدار. ۱۰۷، ۱۰۸. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ Thomas (2003). Commentary on Aristotle's Physics. Richard J. Blackwell, Richard J. Spath, W. Edmund Thirlkel. Continuum International Publishing Group. p. 29. ISBN 978-1-84371-545-0.
  3. ^ «Aristotle - Metaphysics: Books Zeta and Eta». SparkNotes. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  4. ^ «Aristotle on Non-contradiction». Stanford Encyclopedia of Philosophy. ٢ی شوباتی ٢٠٠٧. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  5. ^ Preus، Anthony (1992). Essays in Ancient Greek Philosophy V. SUNY Press. ISBN 978-0-7914-1027-1.