مۆنیزم
ھەر تێڕوانینێ کە جەخت لە یەکایەتیی بابەتەکەی بکاتەوە
مۆنیزم بە گشتی بریتییە لە ھەر ئامۆژگارییەک کە جەخت لە یەکایەتی و تاقانەبوونی بابەتەکەی بکاتەوە، بە پێچەوانەی دوالیزم و پلۆرالیزم. لە فەلسەفەی ئەخلاقا، بۆ نموونە، ھەندێ نووسەر وشەی مۆنیزم بۆ ئەو ڕوانگەیە بە کار دێنن کە دەڵێ لە بواری ئەخلاقیاتدا ڕێک یەک پرەنسیپی بنەڕەتی یا یەک بایەخی بنچینەیی ھەیە و، نە زیاتر. لە میتافیزیکدا، کە وشەکە زۆرترین بەکارچوونی ھەیە، مەبەست لە مۆنیزم ئەو بیروباوەڕەیە کە پێی وایە ھەر تەنیا یەک جەوھەر ھەیە و، واقیع یەکە و دوو نییە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Penguin dictionary of philosophy. لاپەڕە 399.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆنیزم تێدایە. |