کشاندنەوە (فەلسەفە)
لە فەلسەفەدا، بە تایبەت لە سەدەی بیستەم بەم لاوە، کشاندنەوەی X بۆ سەر Y (دابەزاندنی X بۆ سەر Y و، داکشاندنی X بۆ سەر Y -یشی پێ دەوترێ) بە مانای دەرخستنی ئەوەیە کە X ھیچ نییە جگە لە Y. مەبەس لەم کارە ڕوونکردنەوەی Xە بە پێی Y، کە لە حاند Xدا دیارتر و ناسراوترە، یا لە بارێکەوە سەربەشایەتیی زۆرترە. ئەگەر کشاندنەوەکە ئۆنتۆلۆجییانە بێ، ئەغڵەب ئەوە جیھانی فیزیکییە کە دیاردەکانی تری بۆ سەر دەبرێنەوە. وەکوو ئەو کارەی ماتێریاڵیستەکان دەیکەن. بەڵام، پێویست ناکا ھەموو کشاندنەوەکان ماتێریاڵیستی بن، کشاندنەوە جۆری تریشی ھەیە.
جۆرەکان
دەستکاری- دوو ئۆبژە یا دوو ڕووداو یا دوو تایبەتمەندی بە ھەمان شت زانین. بۆ وێنە، بوترێ جینەکان ھیچ نین بێجگە مۆلیکیولی دی ئێن ئەی، یا برووسکە ھیچ نییە بێجگە دەرھاویژرانی کارەبا، یا گەرمی یانی جموجووڵی مۆلیکیولەکان، یا دیاردە زەینییەکان ھەر تەنیا کاردانەوەی کیمیایین لە ناو مێشکدا.
ڕیدوکسیۆنیزم
دەستکاریڕیدوکسیۆنیزم (reductionism) یانی ھۆگربوون بە کشاندنەوە و دابەزاندن و، سادەتر نیشاندانی مەسەلەکان لەوەی کە بەڕاستی ھەیە. وشەکە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم بەم لاوە بەکارچوونی زۆرتر بووەتەوە. کەم تا کورتێ بۆ دەربڕینی دژایەتی و نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە تیۆرییەکی زانستی بە کار دەڕوا. فەیلەسووفانی خووگرتوو بە شێوەیەک لە شێوەکانی مۆنیزمی ئۆنتۆلۆژیک، بە تایبەت ماتێریاڵیستەکان، لە چاو ئەوانی تر، زۆرتر حەز بە داکشاندن و دابەزاندنی بابەتەکان دەکەن و، تێزەکانی ڕیدوکسیۆنیزم زیاتر سەرنجیان ڕادەکێشێ. بەڵام، بە شێوەیەکی گشتی، زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە ئەم تێزانە گیر و گرفتی بەرچاویان ھەیە لە فۆرموولاسیۆنی خۆیاندا. بۆ نموونە، دەڵێن ناتوانرێ تێگەیشتەیەک وەکوو «بەشەڕھاتنی نەتەوەیەک لەگەڵ نەتەوەیەکی تر» بەتەواوی ببرێتەوە بۆ سەر فیزیک و ماددە و، ناکرێ بە پێی «پێکھاتنی نەتەوەکان لە کۆمەڵێ فاکتی فیزیکیی ئاڵۆز» ڕوون بکرێتەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- Mautner, Thomas. Dictionary of philosophy. Penguin books. Pages 522, 523.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کشاندنەوە (فەلسەفە) تێدایە. |