ئۆبژە زاراوەیەک لە زاراوەکانی فەلسەفەیە کە زۆرتر لە بەرامبەر سوبژەوە بەکار دێ. مەبەست لە ئۆبژە ئەو شتە دەرھەست یا بەرھەستەیە کە لە لایەن زەینی ناسکاری مرۆڤەوە (سوبژە) ئەکەوێتە بەر ناسین،[١] ئەو شتەیە کە شیاوی نیشاندان و ڕاگەیاندن و ناساندنە بە زەین. [٢] بە زمانی سادەتر، سوبژە ئەوەیە کە ئەڕوانێ و بیر ئەکاتەوە و قسە ئەکا، ئۆبژە ئەوەیە کە پیا ئەڕوانرێ و بیری لێ ئەکرێتەوە و قسەی لێ ئەکرێ. [٣]

لە ھەندێ قوتابخانەی فەلسەفیدا ئۆبژە ھەمان زەینە و لە ھەندێ قوتابخانەی تردا بەتەواوی لە زەین جیاوازە.

وشەڕەتناسی دەستکاری

وشەی ئۆبژە لە وشەی objet -ی زمانی فەڕانسەوە ھاتووە، کە ئەویش خۆی لە وشەی objectum -ی لاتینەوە کەوتووە کە بە مانای "شتی لە پێشدا دانراو" دێ.[٤] لە فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبیدا وشەی بەرناس وەکوو بەرامبەرێکی کوردی بۆ ئۆبژە پێشنیار کراوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبی، بەختیار سەجادی، محەمەد مەحموودی، چاپی یەکەم، ٢٠٠٤
  2. ^ وتاری ئینسایکلۆپیدیای فەلەسەفەی ستەنفۆرد لەسەر ئۆبژە، بەشی A formal sense of object.
  3. ^ فەرھەنگی سەرھێڵی واژەیاب (فارسی)
  4. ^ object entry in etymonline.com