دەروازە:دەروونناسی

دەروونناسی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی دەروونناسی!

دەروونناسی یان سایکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Psychology) لقێکی ئەکادیمی و کرداریە کە خوێندنی زانستی کردارەکانی مێشک و ھەڵسوکەوت لەخۆ ئەگرێت. دەروونناسی ئامانجی یەکەمی ئەوەیە کە لە تاک و گروپەکان تێ بگات بە دانانی پرەنسیپی گشتی و ھەروەھا توێژینەوەی تایبەت لەسەر تاکیش. لەم بوارەدا کەسی پیشەگەر یان توێژەرەوەی ئەم بوارە کە بە دەروونناس ئەناسرێن وە ئەکرێ پۆلێن بکرێن بۆ شارەزای کۆمەڵایەتی، ھەڵسوکەوت یان تێگەیشتن (دەرک).

زیاتر...

ھەنووکە ٢٠٥ وتار لە دەروازەی دەروونناسیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

خەمۆکی، نیگارێک
خەمۆکی، نیگارێک

خەمۆکی یان ژاکاوی (بە ئینگلیزی: Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی. زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە ناکێشێت. خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری، گوم بوون (Loss)، تووڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

خەمۆکی دەبێتە ھۆی گۆڕان یان لادانی دیدی ئەو کەسە بۆ خودی خۆی و ژیانی و کەسانی دەوروبەری، بە واتایەکی تر کەسی خەمۆک ڕەشبینە بەرامبەر بە ھەموو شتێک و زۆر نەرێنییە بەرامبەر بە ھەموو ڕووداوێک و ناتوانێت وا وێنا بکات کە ھەر ڕووداوێک، کێشەیەک یان ھەڵوێستێک بە شێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر دەبێت.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

نووسراوەی کەسێکی تووشبوو بە شیزۆفرێنیا

ئایا زانیوتە؟

  • ئەو کەسانەی نەخۆشیی ئەریتمۆمانیایان ھەیە ھەستێکی بەھێزیان بۆ دروست دەبێت کە شتومەکەکانی دەورووبەریان بژمێرن، بۆ نموونە ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە لەوانەیە لەکاتی ڕۆیشتندا ھەموو ھەنگاوەکانیان بژمێرن.



ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئالفێرد ئادلێر (بە ئەڵمانی: Alfred Adler) (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٨٧٠ — کۆچی دوایی ٢٨ی ئایاری ١٩٣٧ی زایینی) دەروونناسێکی بەناوبانگی ئۆتریشی بوو. ئادلێر وەک یەکەم پێشەنگی تاقمی دەروونناسی کۆمەڵایەتی دێتە ھەژمار، لەبەر ئەوەی لە ساڵی ۱۹۱۱دا لە زیگمۆند فرۆید جیا بۆوە. ئەو بیردۆزێکی داڕشت کە ھۆگرییەکانی کۆمەڵایەتی لەوێدا ڕۆڵێکی بەرچاوی دەگێڕا و تاکە دەروونناسێکە کە تاقمێکی چوار کەسیی پێک ھێنا کە بە ناوی خۆیەوە ناو نراوە. ئادلێر لە ۵ی شوبات لە دەور و بەری شاری ڤیێنای ئۆتریش لە بنەماڵەیێکی زەنگین لە دایکبوو. سەردەمی مناڵیی بە نەخۆشیی، بەرچاوتەنگی براگەورەکەی و پەراوێزخستنی لە لایەن دایکیەوە دیاری کرابوو. ئەو خۆی پێ کەسێکی ناشیرین و وردیلە بوو. ئادلێر بە بەراورد لەگەڵ دایکی، خۆی لە باوکی پێ نزیکتر بوو و وەکوو یۆنگ لەوانەیە ھەر بەو ھۆکارە دواتر دژایەتی چەمکی گرێی ئۆدیپی کرد کە لە ئەزموونەکانی سەردەمی منداڵیی ئەودا ڕەنگ دانەوەیێکیان نەبوو. ئادلێر لە تەمەنی منداڵیدا بەوپەڕی تواناوە ھەوڵی دەدا ھەتا خۆشەویستیی ھاوتەمەنەکانی بۆ خۆی مسۆگەر بکات و وردە وردە کە گەورەتر بوو ھەستی ڕێز و گەورەیی و وەرگرتنی لەلایەن کەسانی ترەوە لە خۆیدا بەدیکرد کە لە ناو ئەندامانی بنەماڵەکەیدا بەدی نەدەکرد.

زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

پیاوان لە مەریخەوە ھاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە (بە ئینگلیزی: Men Are from Mars, Women Are from Venus) کتێبێکە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن نووسەری ئەمریکایی جۆن گرەی نووسراوە کە لەبارەی گرفت و کێشەکانی نێوان ژن و پیاوانە لە ژیانی ھاوسەریدا. ئەم کتێبە کێشە باوەکانی نێوان ژنان و پیاوان دەستنیشان دەکات و دەڵێت زۆربەی ئەم کێشانە لە جیاوازی دەروونی نێوان ڕەگەزی ژن و پیاو سەرچاوە دەگرێت، وەکوو ئەوە وایە کە ژنان و پیاوان لە دوو ھەسارەی جیاوازەوە ھاتبن و ھەندێک ڕێنمایی دەخاتە ڕوو بۆ پێکھێنانی پەیوەندییەکی سەرکەوتوو و باشتر تێگەیشتنی ھەر یەک لە ژنان و پیاوان لە ڕەگەزی بەرامبەریان و کەمکردنەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«پرسیارێک کە من پاش سی ساڵ توێژینەوە لەسەر دەروونی ژنان ئێستاش نەمتوانیوە وڵامێکی بۆ بدۆزمەوە ئەوەیە، «ژنان چییان دەوێت؟»

-زیگمۆند فرۆید



دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان