لێنینیزم

ئایدۆلۆژیای سیاسی

لێنینیزم ئایدۆلۆژیایەکی سیاسییە کە لەلایەن شۆڕشگێڕی مارکسیی ڕووسی ڤلادیمیر لێنین پەرەی پێدراوە کە تێیدا پێشنیاری دامەزراندنی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا دەکات بە ڕێبەرایەتی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دامەزراندنی کۆمۆنیزم. لێنینیزم پێویستییەکانی پەروەردەکردن، ڕێکخستن و سەرکردایەتی دایە کۆمەڵەی کرێکاران کە بەم هۆیەوە لە دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕووسیا شۆڕش لە ساڵی ١٩١٧ بەرپا بوو.[١] شۆڕشگێڕیی لێنینیزم بنەماکانی لە مانیفێستی کۆمۆنیزم (١٨٤٨) سەرچاوەی وەرگرتووە، تێیدا وەسفی پارتی کۆمۆنیست بە جۆرێک دەکات کە بریەتییە لە پێشکەوتووخوازترین و باشترین چارەسەرە بۆ چینی کرێکارانی هەر وڵاتێک.[٢]

ڤلادیمیر لێنین، کەسایەتی سیاسیی و شۆڕشگێڕی ڕووسی کە ڕێبەرایەتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری کرد لە ڕووسیا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ The New Fontana Dictionary of Modern Thought (Third ed.). 1999. pp. 476–477.
  2. ^ "Leninism". The Encycopædia Brittanica. Vol. 7 (15th ed.). p. 265.