دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا
لە فەلسەفەی مارکسیزمدا دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا یان دیکتاتۆری کرێکاری بەمانای ئەوە دێت کە دەسەڵاتی سیاسیی لە ژێر دەستی پڕۆلیتارییەکان (چینی کرێکار) بێت.[١][٢] دیکتاتۆرییەتی پرۆلیتاریا قۆناغی نێوەندی نێوان ئابووری سەرمایەداری و ئابوورییەکی کۆمۆنیستییە و بەو پێیەش دەوڵەتی دوای شۆڕش دەست بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێناندا دەگرێت. لەم قۆناغەدا، ئەرکی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی بەڕێوەبردنی حیزب ئەوەیە کە بە شێوەیەکی تۆکمە و بەهێز حوکمڕانیی دەوڵەت بکات بۆ ڕێگرتن لە بەرەنگاربوونەوەی شۆڕش و ئاسانکردنی گواستنەوە بۆ کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیستی بەردەوام. دەستەواژەکانی تر کە بە گشتی بۆ وەسفکردنی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بریتین لە دەوڵەتی سۆسیالیستی،[٣] دەوڵەتی پرۆلیتاریا،[٤] دەوڵەتی پرۆلیتاری دیموکراتی،[٥] دیکتاتۆری شۆڕشگێڕانەی پرۆلیتاریا و دیکتاتۆری دیموکراتی پرۆلیتاریا.[٦][٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «On Authority». لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Frederick Engels. «Karl Marx». لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Lenin and the State of the Revolution by Lorenzo Chiesa. Archived in Wayback Machine. p. 109
- ^ Chiesa, p. 111
- ^ Chiesa, p. 115
- ^ Chiesa, pp. 126 127
- ^ Chiesa, p. 116
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |