پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

میخایل گۆرباچیڤ (بە ڕووسی: Михаи́л Серге́евич Горбачёв) (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٣١) دوایین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت بووە لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی بە فەرمانڕەوایی وڵات کرد تا ١٩٩١ وایە تا ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکە، میخایل یەکێک بوو لە تێکۆشەران کە ھەوڵی بۆ لەناوبردنی شەڕی سارد کردبوو، بەھۆی کارەکانییەوە میخایل لەساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی دا پێبەخشرا.

میکایل گۆربەچۆڤ
ناوی خۆماڵیمیخائیل گۆرباچۆڤ
پیشەپارێزەر (یاساناس)
سەرناومیکایل گۆربەچۆڤ
حیزبی سیاسیکۆمۆنیستی ڕووسیا، پارتی سەربەخۆیی دیموکراسی ڕووسیا
بزاڤی سیاسیکۆمەنیست
ھاوسەرڕایسیا گۆرباچۆڤ تا ١٩٩٠
منداڵەکانئیرینا
ماڵپەڕ
http://www.gorby.ru/en/
واژوو
Gorbachev Signature.svg

ڕیفۆرمی سیاسی و ئابووریدەستکاری

شامەبەستی گۆرباچۆڤ بریتی بوو لە ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی لە جڤاتی سۆڤیەتدا. سیستەمی سۆڤیەتیی ئەو دەم لە دوو ھەرەمی لاتەریبی مەزن پێک ھاتبوو: حیزب و دەوڵەت. بە نۆڕینی باو دەبا پارتی کۆمیونیست دەست پێشخەری بکات بەڵام دەوڵەت دەسەڵاتی دەستوور دانان و بەجێھێنەر و دادپرسیی ھەبێت.

گۆرباچۆڤ دەیویست پەیوەندیی نێوان حیزب و دەوڵەت بگۆڕێت. حیزب بە پێی نۆڕینی باو دەبا پێشەنگ بێت و دەستی لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگەدا ھەبیت. ئەم ڕەوتە بەلای گۆرباچۆڤەوە نیشانەی داڕمان بوو.

لە ڕاستیدا ڕیفۆرمی ئابووریی گۆرباچۆڤ ھیچ شتێکی ئەوتۆی لێ شین نەبوو. لە ماوەی حوکومڕانیی گۆرباچۆڤدا، بەردەوام ئابووریی سۆڤیەت خراپتر دەبوو. بەرھەمھێنان کەم دەبۆوە، کەمیی شتومەکی نێو بازاڕ خراپتر دەبوو، بازاڕی ڕەشیش گەرمتر دەبوو. لە نێو گەلدا پلەی خۆشویستنی گۆرباچۆڤ تەواو دابەزی. بەڵام لە دەرەوەی سۆڤیەت پتر خۆشەویست دەبوو چونکە سەرکەوتووانە گرژیی سیاسیی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ڕەواندەوە و ڕێگەی دا وەڵاتانی ڕۆژاوای سۆڤیەت ڕێگەی خۆیان بگرنە بەر و لە پەیوەندی یەکیەتیی سۆڤیەت ڕزگار بن.

لەو ڕیفۆرمانەی گۆرباچۆڤ بەتەمایان بوو تەنیا بەشێکی کەمیان جێبەجێ کران. سەرلەبەری ئەو سیستەمەی ئەو نیازی بوو نوێکاری تێدا بکات، وەھا وشک و ڕزیوو بوو بەرگەی گۆڕانکاری بنەڕەتی نەدەگرت. لە زۆر لاوە بە توندی بەربەرەکانێی بیروڕایەکانی ئەم دەکرا، خۆیشی لە دەمەو کۆتای ماوەی حوکومڕانیی خۆیدا ھەتا دەھات پتر ڕاڕا و دوودڵ دەبوو.

پێرێسترۆیکا، گلاسنۆست و دێمۆکراتاندندەستکاری

گۆرباچۆڤ بیری سیاسی خۆی لە کتێبی «پێرێسترۆیکا» Perestrojka دا، ساڵی ١٩٨٧ داڕشت، ئەم کتێبە کاتی خۆی جێی مشتومڕێکی بەرفرەوان بوو. پێرێسترۆیکا بووە ھۆکارێکی کارا لە پرۆسەی ھەرە گەورەی گۆڕانکاریی مێژووی نوێ.

یەکەم لایەنی بیری سیاسی گۆرباچۆڤ بریتییە لە «گلاسنۆست» Glasnost، کراوەیی. یەکیەتیی سۆڤیەت بە دەیان ساڵ لە ژێر دیکتایۆرییەتی بێدەنگیدا دەژیا. تەنیا دەنگی فەرمی و پەسندکراو بۆیان ھەبوو بەربیست بن.

گۆرباچۆڤ بەرانبەر ئەو دۆخە، لە ڕوانگەیەکی ڕۆشنگەرییەوە دەیگوت: ئەگەر وشە ئازاد بکرێ، ڕاستیش بەربیست دەبێت و خەڵکی بە زانینی ڕاستی، چاکە و خراپە لەیەک جودا دەکەنەوە.

جگە لە گلاسنۆست و پێرێسترۆیکا گۆرباچۆڤ جەختی لەسەر پرۆسەی «دێمۆکراتاندن» Demokratizatsiya دەکرد و دەیگوت: «پێرێسترۆیکا شۆڕشێکە لە سەرەوە»، واتە گۆڕانکارییەکە دەستەی دەسەڵاتداران خستوویانەتە گەڕ.

بیرۆکەی «دێمۆکراتیی ڕاستەوخۆ» کە ڕیشەی لە نەرێتێکی ڕادیکالانەدا ھەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕوسو و شۆڕشی فرانسی، تێکەڵ بە «سەنتراڵیزمی دێمۆکراتیانە» ی لێنین کراوە. مەبەستیش ئەوە نەبوو پشت بکەنە چەمکی «سەنتراڵیزمی دێمۆکراتیانە»، بە پێچەوانە. دەبا «ببوژێنرێتەوە و پەرەی پێ بدرێ». گۆرباچۆڤ دەیگوت زووتر ئەم چەمکە شێوێنرابوو، کرابوو بە «سەنتراڵیزمی بیرۆکراتیانە».

یەلتسین و کۆتایی سۆڤێتدەستکاری

 
گۆرباچۆڤ لە ٢٠١٠دا.

باڵی کۆنەواری پارتی کۆمیونیستی سۆڤیەتی، کودەتایەکی بێسەروبەری سەرنەگرتووی لە ئەوگوستی ساڵی ١٩٩١ دا، دژ بە گۆرباچۆڤ ساز کرد و بەوەش پەلەیان لە کەوتنی خۆی و ڕمانی ھەموو یەکیەتیی سۆڤیەت کرد. ئەو کۆدەتایە بۆریس یەلتسین Bori ی کۆنە دوژمنی گۆرباچۆڤی کردە قارەمان. یەلتسین پاش سەری ساڵی ١٩٩١–١٩٩٢ بە کردەوە گۆرباچۆڤی لابرد و یەکیەتیی سۆڤیەتیشی ھەڵوەشاندەوە. گۆرباچۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە کارەساتی چێرنۆبڵ یەکێک بوو لە گەورەترین ھۆکارەکانی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت.[١]

لە لایەن ڕۆژاوای یەکیەتیی سۆڤیەتەوە، گۆرباچۆڤ بە قارەمان دادەنرا چونکە بێ ئەوەی دەست بەرز بکاتەوە ڕێی دا دەوڵەتانی نێوەند و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا ڕێگە خۆیان بگرنە بەر. ھەر چەندە ئێستلاند و لێتلاند و لیتوانیا، لە سەردەمی ستالیندا بە تاڵانی شەڕ داگیرکران، بەڵام گۆرباچۆڤ بەرەنگاری بزاڤی ڕزگاریخوازی ئەو دەوڵەتانەی بەڵتیک بۆوە. لەوانەیە ئەمەیان گەورەترین ھەڵەی گۆرباچۆڤ بووبێ.

بووژانەوەی ناسیۆنالیزمدەستکاری

ئەم پرۆسەی نوێکارییە ھێزێکی دیکەی بووژاندەوە، گۆرباچۆڤ لێی بێئاگا بوو، ئەویش ناسیۆنالیزمە. ئەو مۆزاییکە مەزنەی کۆمار و گەلانی ھەمەجۆری یەکیەتیی سۆڤیەت نێزیکەی حەفتا ساڵ بە توندی خرابوونە ژێر سیستەمێکەوە ڕووی لە یەکڕەنگی و یەکیەتی بوو. ئەو ئازادیی دەربڕین و کردەوە پەرەسێنەی ڕۆژگاری گۆرباچۆڤ لە زۆر لاوە بە مەبەستی سەرفرازیی میللی سوودی لێ وەرگیرا. ناسیۆنالیزمی تا ئەو دەمە خامۆش و خاو دەرفەتی وەرگرت و ئازادانە کەوتە گەڕ و ھەر زووش ئەفسانە و بۆچوونی چەوتی میللیی بەرفرەوانی لەگەڵ خۆی ھێنا.

سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

The Gorbachev Foundation

  1. ^ "Chernobyl: How Gorbachev claimed disaster was REAL reason behind Soviet Union's collapse". Express. لە ڕێکەوتی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.