شەڕی سارد

(لە جەنگی ساردەوە ڕەوانە کراوە)

شەڕی سارد یان جەنگی سارد (بە ئینگلیزی: Cold War) ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەورووپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکاندا. لە تایبەتمەندنییەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی، و دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەتدا، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکاندا، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێو دەوڵەتییەکان لە ڕێگای دانوستانەوە.

دیواری بەرلین سەرەکیترین ھێماکانی شەڕی سارد

سەرەڕای نەتوانینی زۆربەی لێکۆلەران و زانایانی بواری پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان دا لە دیاریکردنی ماوەی دەستپێکردنی ئەم جەنگە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ماوەی ٥ ئازاری ساڵی ١٩٤٦ بە سەرەتای سەر ھەڵدانی ئەم جەنگەیە ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی وتارەکەی"چرچڵ" بۆ دامەزراندن و پێکھێنانی یەکێتی سەربازی "ئەنگلۆ ئەمریکی" بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی پەرەسەندنی کۆمۆنیزم.

ھۆکارەکانی شەڕی سارد

دەستکاری

ئەو دوو وڵاتە گەورەیە بریتی بوون لە یەکێتی سۆسیالیستی سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە زۆربەی خەڵک پێیان دەڵێن ڕوسیا و ئەمریکا. ھەر کام لەم دوو وڵاتەش ھاوپەیمانی تایبەت بە خۆیان ھەبوو. وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژھەڵات ھاوپەیمانی ڕووسیا بوون و وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاواش پشتیوانی ئەمریکا بوون. زۆرجار بەم ھاوپەیمانییەتییە دەوترێت یەکێتی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا. زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەوڵیان دا خۆیان بەدوور بگرن لەم دەرگیرییە بەڵان بۆ ھیچ وڵاتێک نەلوا کە بەتەواوی خۆی لە کاریگەرییەکانی بپارێزێ. جەنگی سارد ھۆکاری زۆری ھەبوو بەڵام ئەگەر وا بڕیار بێت کە تەنھا یەکێکیان ھەڵبژیرین، دەتوانین بڵێن ھۆکارەکەی «ترس» بوو. ڕووسیا لە ئەمریکا دەترسا و ئەمریکاش لە ڕووسیا دەترسا. ڕەوشی بەڕێوەبردنی وڵاتی ڕوسییە جیاواز بوو دەگەڵ ئەمریکا و ھەر کام لەوان دەترسان کە ئەوی دی شێوازی ژیان لە وڵاتەکەی لەناوبەرێت. ھەر کام لەوان باوەڕ و فیکری

جیاوازیان ھەبوو لەمەڕ پێشکەوتنەکانی داھاتوی جیھان. ڕێبەرانی ڕووسیا کومونیست بوون؛ یانی باوەڕیان و بوو کە پاش خەباتی چینایەتی، دونیایەکی تازە دێتە بوون کە تێیدا ھەموو مرۆیەکان یەکسان دەبن، ھەموان لە موڵک وماڵ ھاوبەش دەبن و ھێز لە حکوومەتی ناوەندی چرناکرێتەوە. لە ھەمان حاڵدا لە دەستپێکی شۆڕشی یەکێتی سۆڤیەتی ساڵی ١٩١٧ سیستەمێکیان دروست کرد کە حکوومەت چاوەدێری تەواوی ھەبوو بە سەر ئیدارکردنی خەڵکەوە. ئەوان چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد کە سیستەمی کۆمونیستی پەرەبسێنێ و ھەروەھا کومونیستەکان ستایشی ئەو شۆڕشانەیان دەکرد کە لە وڵاتانی دیکە سەریانھەڵدەدا.

ڕێبەرانی ئەمریکا خۆشیان لە کومونیستی نەدەھات. ھەوەڵ ئەوەی ئەوان پێیان وا نەبوو کە ئەم سیستەمە شتێکی بە سوود بێت لەبەرئەوەی بە بڕوای ئەوان لە سیستەمی سەرمایەداری (یان کێبڕکی کردن لە سەرمایەداری) خۆیان، خەڵکەی خۆشگوزەرانترن.

دووھەم ئەوەی ئەوان وا بیریان دەکردەوە کە کومونیزم واتە لەدەستدانی ئازادی؛ ئەوان وڵاتە کومونیستەکانیان وەکوو گرتووخانەی گەورە دەبینی کە پۆلیس فەرمانڕەوای بەسەر خەڵکەوە دەکات. ھەروەھا پێیان وابوو کە یەکێتی سۆڤیەت بەم پشتیوانی وستایش کردنەی بۆ شۆڕشەکان دەیھەوێ ھەموو وڵاتەکان قوت بدات. ئەمریکییەکان ھەوڵ و تەقەلای زۆریان دا بۆ ئەوەی ڕێگر بن لەوەی وڵاتانی دیکە ببنە سیستەمی کۆمونیستی. ھەم ڕوسییە و ھەم ئەمریکاش زلھێزانێک بوون کە چەکی پێشکەوتوو و مەترسیداریان ھەبوو؛ لەبەرئەوە ھەردولایان ترسیان لە ھێرشی لایەکەی دیکە ھەبوو.

ئەورووپا لە ساڵی ١٩٤٥

دەستکاری

لە جەنگی جیھانی دووەم ڕووسیا و ئەمریکا بۆ تێکشاندنی ئەڵمان لە ئەورووپا ھاوکاری یەکدی بوون؛ بەڵام بەر لە کۆتایی جەنگ ئەمریکا و ڕوسییە گومانیان لەسەر یەکتر ھەبوو. ڕووسیا ئیتر نەیدەویست جارێکی دیکە ئەڵمانیا ھێرش بکاتە سەر خاکەکەی وەکوو ساڵی ١٩٤١. لەبەر ئەم ھۆکارە ڕووسیا بەر لەجەنگەکە بەشێکی لە ئەورووپای ڕوژھەڵاتی خستبووە ژێر دەسەڵاتی خۆی ھەروەھا سنوورەکانی ڕۆژاواشی بەرفراوانتر کردبوو. ھەروەکو لە کاتی جەنگ، ڕووسیا ئەڵمانییەکانی وەلانا و وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپای ڕزگار کرد، ھەروەھا لە ناوچەکانی خۆی چەندین حکوومەتی سوسیالیستی دروست کرد. ئەو سنوورەی کە لە نێوان ئەم وڵاتانە و ئەورووپای ڕۆژاوا کێشرا پێی دەڵێن «پەردەی ئاسنین». (پەردەی ئاسنین دەستەواژەیەک بوو بۆ ئەو سنوورەی کە لە ئەورووپا دروست کرابوو لە نێوان ڕۆژاوای دیموکرات و ڕۆژھەڵاتی کومونیستی کە بۆ یەکەم جار ئەم دەستەواژەیە لەلایەن وینستۆن چێرچیل بە کار ھات. و) ڕوسییەکان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سنوورەکانی خۆیان بکەن لە باکووری وڵات، دەیانویست ھاوپەیمانی لەگەڵ ھەموو وڵاتان لە تورکییەوە بگرە تا کۆریا ببەستن بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە یەکێتی سۆڤیەت وڵاتێکی بەھێزە و ھیچ ھێزێک نەتوانێت لەو بەرەیەوە ھێرش بکاتە سەریان. گەرچی ئەم خاڵە لە دیدی ڕوسەکانەوە لۆجیکانە بوو بەڵام لەگەڵ بیری ئەورووپییەکان ناتەبا بوو، ڕوسییە دەیویست بەشێکی گەورە لە ئاسیا و ئەورووپا داگیر بکات، بەتایبەت سیستەمێکی حکوومەتی سەپاندبوو بەسەر ڕۆژھەڵاتی وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژھەڵات کە خۆیان ویستیان لێ نەبوو. وڵاتانی ئەورووپای ڕوژھەڵات ترسیان لەم پێشڕەوییەی ڕووسیا ھەبوو و چاویان لە پشتیوانی وھاوکاری ئەمریکا بوو. لەبەر ئەم ھۆکارە سوپای ئەمریکا لە ئەورووپای ڕۆژاوا مایەوە. ئەمریکا دەوڵەمەندترین ھێزی جیھانی بوو کە دەیتوانی چەک و سوپا دەستەبەر بکات بۆ

پشتیوانی کردن لە وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوا و تەنھا وڵات بوو کە بەھێزترین چەکی ئەو سەردەمەی ھەبوو (چەکی ئەتۆمی). گەرچی ڕووسیا سەربازی زیاتری ھەبوو بەڵام ھیچ کات جورئەتی ئەوەی نەبوو ھێرش بکات، چونکە دەیزانی ئەمریکا بە چەکی ئەتۆمی دەیتوانی ھەموو شارەکانی ڕووسیا تەخت بکات. سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، ترومن، پێی وابوو کە کومونیزم ھێزی شەیتانییە کە ئازادی تاکە کەسی سەرکوت دەکات. ئەو بەڵێنی بە خەڵکی نەتەوە یەکگرتووەکان دابوو کە لە ھەموو شوێنێک پشتیوانی لە «خەڵکی ئازادی» جیھان دەکات.

لە کۆتایی جەنگ، ئەورووپا ڕووبەڕوی کێشەی سەختی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوویەوە. لە ئەورووپا، پیشەسازی، کیڵگە و ڕێگای شەمەندەفەر وێران ببون و ملیۆنان کەس ببونە پەناھەندەی بێ حاڵ وماڵ. (جۆرج مارشاڵ) وەزیری دەروەی ئەمریکا پلانە بەناوبانگەکەی خۆی خستە ڕوو کە بەپێی ئەو پلانە دەبێ ھەموو وڵاتەکان بەژدار بن لە ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دیکە تا ئەو کاتەی ڕێکبکەون لەسەر بونیادنانەوەی ئەورووپا. لەبەرئەوەی ئەم پێشنیارە بە سوودی ئینگلتەرا، فەڕانسە و زۆربەی وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوا بوو، بە خێرای ھەموویان پەسەندیان کرد. لە لایەکی دیکەوە ڕووسیا ئەم ھەوڵەی ئەمریکای بە داگیرکردنی ئەورووپا دەبینی و ڕێگری دەکرد لەوەی ھیچ وڵاتێکی کومونیستی شەریک بن لەم پێشنیارە.

ئەڵمانیا

دەستکاری

ھۆکاری سەرەکی دمبەدمەی ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر ئەڵمانیا بوو. ڕووسیا پێی وابوو ئەڵمانیا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیھان. لە ڕاستیدا ئەڵمانی نازی بە ڕێبەرایەتی ھیتلەر ببوە ھۆی تەشەنەی جەنگ و نابودی ئەورووپا؛ ھێشتا لە دڵی ڕوسەکان زامەکانی ٢٠ ملیۆن شەھید لە ھاونیشتیمانیان سارێژ نەببوو. ئەڵمانیا و بەرلینیان کردبووە چوار بەشەوە (ناوچەی ئینگلتەرا، ئەمریکا، فەڕانسە و ڕووسیا). لەبەرئەمە ئەڵمانیا دابەش کرابوو و تەواو لاواز دەھاتە بەر چاو بەڵام ھێشتا ڕوسییەکان ھەر گومانیان ھەبوو.

ئەم ڕاستییەی کە ڕووسیا و ئەمریکا دژ بەیەک بوون ببوە موشکیلە بۆ ھەر چوار دەسەڵاتداری بەرلین. بەرلین کەوتبووە ناوەڕاستی بەشەکەی ژێر دەستی ڕووسیا و

بەتەواوی دوور خرابوەوە لە بەشەکەی ڕۆژاوای ئەڵمانی ژێر دەستی ھاوپەیمانان. ئەوان دەیانھەویست ناوچەکانی خۆیان لە بەرلین کۆنتڕۆڵ بکەن بەڵام ڕووسیا دەیھەویست کە ھەموو بەرلین لە بەشێکی ناوچەی ژێر دەستیان لە خاکی ئەڵمانیا بێت.

گەمارۆی بەرلین

دەستکاری

لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٨ یەکێتی سۆڤیەت بە بیانوی لەناوبردنی پشێویی دارایی، ھەموو ڕێگاکانی وشکانی بۆ شاری بەرلین گەمارۆدا. ھاوپەیمانانی ڕۆژاوا بەھۆی ناردنی خۆراک لە ڕێگەی ئاسمانییەوە ئەم گەمارۆیەیان شکاند. سوود وەرگرتن لە ھێزی سەربازی بۆ شکاندنی ئەم گەمارۆیە ڕەنگە جەنگێکی گەورەی دیکەی لە ئەورووپا لێکەوتبایەوە؛ بەڵام ڕۆژاوایەکان لەو فکرەدابوون کە ھەرچی زووە ئەگەر ڕێگە لەم ھەڕەشەیەی ڕووسیا نەگرن ئاسایشی داھاتووی وڵاتانی ڕۆژاوا دەکەوێتە مەترسییەوە. پێشتر لە ھەمان ساڵ حکوومەتێکی کومونیستی لەلایەن ڕووسیاوە پشتویانی دەکرا و جڵەوی حکوومەتی چێکسڵاوکی گرتبویە دەست.

ڕۆژاوای بەرلین نزیکەی یازدە مانگ پشتی بە ڕێگەی ئاسمانی بەستبوو کە ھاوکاریان بۆ دەھاتە ناو شارەکەوە. فڕۆکەکان تەنھا خۆراکیان دەگەیاندە شارەکە. خۆراکی خەڵکی بەرلین زۆر سادە بوو. پێکھاتبوو لە سەوزی وشک، شیری وشک، کامپوتی گۆشت و ڕێژەیەکی کەم شەکر و کەرە. سووتەمەنی جیرەبەندی کرابوو و کارەباش زۆر کەم بوو. بەھەرحاڵ، گواستنەوەی خۆراک لە ڕێگای ئاسمانی سەرکەوتوو بوو و کاتێک کە یەکێتی سۆڤیەت لە ئایاری ١٩٤٩ دەستی لە گەمارۆ ھەڵگرت.

زیاتر لە ٢، ٠٠٠، ٠٠٠ تۆن خۆراکیان بردبوویە بەرلین و ھێزی ئاسمانی ھاوپەیمانان زیاتر لە ٣٠٠، ٠٠٠ سەفەری ئاسمانیان بۆ بەرلین ئەنجام دابوو.

ناتۆ یان پەیمانی ئەتڵەسی باکوور

دەستکاری

ڕۆژاوا جارێک لە جەنگی سارد سەرکەوتنی بەدەست ھێنابوو، بێ ئەوەی ھیچ شەڕێک ڕوویدابێت. یەکێتی ئەورووپا لەژێر باڵی ئەمریکا زیاتر لێکتر نزیک ببونەوە. ئەمریکییەکان ببونە ئەندام لە ڕێکخراوێکی ھاوپەیمانی وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوا (بەناوی یەیمانی ئەتڵەسی باکوور یان ناتۆ. ئیدارەی ناوەندی پەیمانی ناتۆ لە فەرانسە بوو (ئێستا بنکەی سەرەکی لە برۆکسێلە پایتەختی بەلجیکا).

جەنگی کۆریا

دەستکاری

ئەمریکییەکان دەستڕۆییان ھەبوو بە سەر ناوچەکانی زەریایی ھێمن. لە ساڵی ١٩٤٥ ئەمریکا بە تەنھایی ژاپۆنی شکست خواردووی داگیر کرد. لە ساڵی ١٩٤٩ بەھۆی دامەزراندی حکوومەتێکی گەورەی کومونیستی لە چین لە لایان مائوتسە تۆنگ، ئەمریکا ترسی ھەبوو لە بەرفراوانبوونی کومونیزم لە ئاسیا. ڕوسییە، ھاوپەیمانی چین بوو و ھەروەھا لە زەریایی ھێمن ھێزێکی باشی ھەبوو و دەیویست چینیش بۆ خۆی ھێزێکی گەورە بێت و ناوچەیەکی بەرفراوانتر بۆ خۆی دەستەبەر بکات؛ بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی بە دوور گرت لەوەی بە ڕەسمی دان بە ھێزی چین دابنێت و پشتیوانی لە نەتەوەگەرکان دەکرد کە شکستیان خواردبوو و پاشەکشەیان کردبوو بۆ دوورگەی تایوان (فورموز).

مشتومڕی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا لە ئاسیا لەسەر کۆریا گەیشتبووە لووتکە. لە کۆتایی جەنگ، واتە لە ساڵی ١٩٤٥، کۆریا کە بەشێک بوو لە ئیمپراتۆرییەتی ژاپۆن دابەش کرابوو. بەشی باکوورەکەی یەکێتی سۆڤیەت و بەشی باشوورەکەی ئەمریکا بەڕێوەیان دەبرد. لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٠ دوای چەندین ساڵ مشتومڕ لە نێوان ئەم دوو بەشە کە تازە سەربەخۆیان بەدەستھێنابوو کۆریای باکوور کە کۆمونیست بوو ھێرشی بردە سەر کۆریای باشوور و ھەموو وڵاتەکەی داگیر کرد. ئەمریکا کە ترسی لێنیشتبوو بەھۆی داگیر کردنی کۆریای باشوور لەلایەن کومونستییەکانەوە بۆیە داوای ھاوکاری لە نەتەوە

یەکگرتووەکان کرد. لە ماوەیەکی کورت ھێزەکانی پازدە وڵات لە جەنگی دژ بە ھێزەکانی کۆریایی باکوور یەکێتییەکیان پێکھێنا. ئەمە ھەوەڵین جەنگی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا بوو. گەرچی ڕووسیا و ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەچووبونەوە ناو جەنگەوە بەڵام سەربازە ئەمریکییەکان بەشێکی گەورەی سوپای نەتەوە یەکرتوەکانیان پێکھێنابوو. جەنگ بە تەواوی لە زەرەری کۆریای باکوور بوو و ھێزەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان پیًشڕەویان کرد تا سنووری چین. چین بە شێوەی ڕاستەوخۆ نەچوو بووە ناو جەنگەوە چونکە بە مەترسی دەبینی بۆ سەر ئاسایشی خۆی. تەنھا ھێزێکی خۆبەخش کە پێکھاتبوون لە ١٥٠، ٠٠٠ سەرباز چوون بۆ پشتیوانی کۆریای باکوور. ھێرشی چینییەکان ئەوەندە کاریگەر بوو کە فەرماندەی ئەمریکییەکانی ناو ھێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ترسی لێنیشت و ھەڕەشەی بۆمبارانکردنی بارەگا سەربازییەکانی چینی کرد لە مەنچووری. خەریک بوو کار لەکار بترازێ و

جەنگی جیھانی سێیەم سەرھەڵبدات و ھەروەھا خەریک بوو ڕوسییە و بۆمبی ئەتۆمیشی تێبکەوێت؛ بەڵام ئەو فەرماندە لە

کار دوورخرایەوە و لە ساڵی ١٩٥١ گفتوگۆی ئاشتیانە دەستی پێکرد. لە جەنگی ساردی ئاسیا ئەمریکییەکان توانین چەندین وڵات بکەنە دۆستی خۆیان و پارێزگاری لە ناوچەکە بکەن لەوەی کە ڕوو لە کومونیستی بکەن. بەم ڕێکخراوە دەوترێت پەیمانی یەکێتی باکووری ڕۆژاوای ئاسیا یان (سیتۆ). ئەمریکییەکان دەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش ھەر لەم بارەیەوە ھاوپەیمانییەتیان بەست. ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە لە چواردەورەی سنوورەکانی باکووری ڕووسیا بنکەی سەربازی دروست بکەن و ڕێگربن لە بەرفراوانبوونی کومونیزم بۆ باشوور، ھەروەھا ئامانجیشیان پارێزگاریکردن بوو لە زەخیرەی نەفت کە وڵاتانی ڕۆژاوا پێویستیان پێ بوو.

ھاوسەنگی ئەتۆمی

دەستکاری

تا ساڵی ١٩٥٣ ڕوسییەکان نەک ھەر زانیاریان لەسەر چەکی ئەتۆمی پەیدا کردبوو بەڵکو پێشبڕکێی دروستکردنی تازەترین چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەکرد. ئەگەر ھەرکامیان سوودیان لە چەکی ئەتۆمی وەرگرتبایە دەیانتوانی کۆتایی بە جەنگی کۆریا بێنن بەڵام وێرانکاری گەورەیان دەھێنایە بوون. پەیوەندییەکی نوێ لە نێوان ئەم دوو زلھێزە پێویست بوو بۆ ئەوەی بە دوور بن لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی. ڕووسیا و ئەمریکا پێداچوونەوەیان بۆ سیاسەتەکانی خۆیان کردەوە چونکە دەیانزانی کە دەبێ لەگەڵ یەک مەسڵەت بکەن.

ستالین، ڕێبەری یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٣ مرد. جێنشینی ئەو خرۆشچف سیاسەتێکی میانڕەوی پەیڕەو دەکرد و دەیویست لەگەڵ ڕۆژاوا دانوستان بکات.

خرۆشچف دڵنیا بوو لەوەی کە دەست پێشخەری بۆ ئاشتەوایی نیشانی دەدات کە کام نیزام و سیستەم باشترە: سیستەمی دیموکراتی ڕۆژاوا یان سیستەمی سۆسیالیستی یەکێتی سۆڤیەت. ھەر دوو زلھێزەکە بڕیاریان دا لەگەڵ یەکتری پەیوەندی مرۆیی ببەستن. ڕۆژاواش ڕووی خۆشی بۆ ئەم ڕەوشە دۆستانەی ڕووسیا نیشان دا. ئایزنھاوەر، سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا پێشنیاری کرد کە بۆ بەدەست ھێنانی زانیاری لەبارەی شوێنی بنکە سەربازییەکان لە ھەر دوو لای پەردەی ئاسنین ڕووپێویی بکەن بۆ ئەوەی ترسی سەرڵھەدانی جەنگ کەمتر بێتەوە؛ بەڵام ڕوسییەکان ئەم پێشنیارەیان پەسەند نەکرد.

جەنگی سارد لە ساڵەکانی ١٩٥٥ تا ١٩٦٢

دەستکاری

بەداخەوە گەشبینی ھەردوولا بەھۆی ھەبوونی ڕێگریی ناکام مایەوە. ھەوەڵین ڕێگری بریتی بوو لە پەیمانی وارسۆ. ڕووسیا بەم پەیمانە ویستی بەرامبەر ناتۆ بوەستێتەوە.

ئێستاکە ڕووسیا ھەموو وڵاتانی کومونیستی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپای لە چواردەوری خۆی کۆکردبووەوە. ھەڵبەت تەواو ئاسایی بوو کە ئەو وڵاتانە ھاوپەیمانی لەو جۆرە دروست بکەن بەڵام کاتێک سوپای ھەر دوو زلھێزەکە لە دەوری پەردەی ئاسنین نزیک دەبونەوە بارودۆخەکە خراپتر بوو. کاتێک کە ھێزەکانی ڕۆژاوا ڕێگەی چەکداربوونەوەی ڕۆژاوای ئەڵمانیادا و کردیانە ئەندام لە ناتۆ ئەم ئاڵۆزییە زیاتر بوو.

دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٥٦ چەندین شۆڕشی دژ بە ڕووسیا لە پوڵەند و ھەنگاریا ڕوویاندا. کاتێک زانیان شۆڕشەکەی ھەنگاریا خەریکە سەرکەوتوو دەبێ، خرۆشچف دەستووری بە سوپاکەی خۆی دا کە دووبارە ئارامی وئاسایش بگەرێننەوە بۆ ھەنگاریا. وڵاتانی ڕۆژاوا بە جۆرێک دەیانڕوانییە ئەم ڕووداوە کە ئەگەر ڕووسیا بە ھێزێکی لەوجۆرە بیھەوێ وڵاتێکی بچووکی وەکوو ھەنگاریا شکت پێ بێنێت ئیتر ھومێدێکی لەوجۆرە نییە بۆ(ئاشتی و سەبرگرتن) لە نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا.

ھۆکارێکی دیکەی گومانەکان ئەوە بوو کە لە ساڵی ١٩٦٠ فڕۆکەکانی سیخوڕی ئەمریکا بە ئاسمانی ڕووسیا دەسوڕانەوە. ئەمریکییەکان نکۆڵیان لەوە کرد بەڵام ڕوسەکان یەکێک لە فڕۆکەکانیان خستە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەیان دەستبەسەر کرد.

دیواری بەرلین

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٤٩ داگیر کردنی ئەڵمانیا کۆتایی پێھات بەڵام سەربازەکانی ھەردوولا لە ئاڵمان مانەوە. ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی فەڕانسە، بەریتانیا ئەمریکا بوو سەرەنجام گۆڕدرا بۆ کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا یان ئەڵمانی ڕۆژاوا؛ لە حاڵێکدا کە ناوچەکەی ژێر دەستی ڕووسیا ناوینرا کۆماری دیموکراتی ئاڵمان یان ئەڵمانی ڕۆژھەڵاتی کومونیستی. شاری بەرلین دابەش کرابووە سەر دوو بەش و کەوتبووە ناوەڕاستی ڕۆژھەڵاتی ئاڵمان. سنووری نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئاڵمان بە تەواوی لەژێر چاوەدێریدا بوو بەڵام خەڵکی دەیانتوانی بە ئازادی لە نێوان ڕژھەڵات و ڕۆژاوای بەرلین ھاتوچۆ بکەن. لە ساڵانی ١٩٥٠ ھەزاران نەفەر لە خەڵکی ئەڵمانی ڕۆژھەڵات ھەڵاتن بۆ ناوچە ئاست بەرزەکان و دواتر کۆچیان کرد بۆ ئەڵمانی ڕۆژاوا. زۆربەی ئەمانە کرێکاری کارزان بوون و پیشەوەر بوون و پیشەسازی ئەڵمانیا بە بێ ئەمانە بەرەو وەستان دەچوو. ھەر لەبەر ئەمە لە ساڵی ١٩٦١ ئەڵمانی ڕۆژھەڵات دیوارێکی بەرزی لە ناوەڕاستی بەرلین دروست کرد و بە سەختی چاوەدێری دەکرد. ھەندێک لە خەڵکی ئەڵمانی ڕۆژھەڵات کە دەیانھەویست بە سەردیوارەکە بپەڕنەوە بۆ بەری ڕۆژاوای بەرلین دەکەوتنە بەر دەستڕێژی گولەی پاسەوانەکان. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە خەڵکی ڕۆژاوا وا بیر بکەنەوە کە سیستەمی کۆمونیستی خراپە.

قەیرانی کوبا

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٥٩ سوپای چریکی شۆڕگێڕێکی لاوی کوبایی کە ناوی فیدڵ کاسترۆ بوو، حکوومەتی دیکتاتۆری ستەمکاری کوبای واتە (باتیستا) لە کوبا لە ناوبرد، کە دوورگەیەکە لە دەریای کارائیب.

کاسترۆ زۆر دژ بە ھێزی سەربازی و ئابووری ئەمریکا بوو لەو ڕوانگەوە کە ئەمریکا دەوڵەتەکانی ئەمریکای ناوەڕاستی خستبووە ژێر سوڵتەی خۆی و ھەمیشە پشتیوانی (باتیستای) دەکرد. کاسترۆ کومونیست بوو و حکوومەتە سوسیالیستە نوێیەکەی پەیوەندی ھەمیشەی ھەبوو لەگەڵ ڕووسیا. بۆ یەکەم جار ڕووسیا ھاوپەیمانی لە ئەمریکای لاتین پەیا کردبوو کە تەنھا ١٠٠میل لە نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەمریکاوە دوور بوو.

ئەمریکییەکان بنکەی سەربازی گرنگیان لە کوبا ھەبوو و دەیانھەویست دڵنیا بنەوە لەوەی ئەم بنکانە ھیچ زیانیان بەرنەکەتووە. ناچار ھانای بۆ ئەو کوبایانە برد کە دورخرابوونەوە بۆ ئەمریکا و لەوێ دەژیان، داوای لەوان دەکرد و پشتیوانیشی دەکردن بۆ ئەوەی ھێرش بکەنە سەر کوبا وکاسترۆ لە ناو بەرن. ھەڵبەت ئەمریکییەکان لەم کارەیان تەواو دووچاری شکست بوونەوە بەڵام ئەم ھێرشە ئەو دڵنیایەی بە کاسترۆ دا کە ئەگەر جارێکی دیکە لەم ھێرشانە بکرێتە سەری دەبێ داوای یارمەتی لە ڕوسییە بکات. کوبایەکان داوای ھاوکاری سەربازیان لە ڕووسیا کرد و لە ساڵی ١٩٦٢ چەکی قورس وموشەکەکانی ڕووسیا گەیشتنە کوبا. ئەگەر ئەم چەکانەی ڕووسیا لە کوبا جێگیرکرابان بەڕاستی ناتۆ دەکەوتە خەتەرەوە چونکە سیستەمی پارێزگاری ئەوان لە خاکی ئەمریکا شکستی

دەھێنا. شارەزایانی بواری سەربازی پێویستییەکانیان بە وردی بەرڕەسی کرد. ئەگەر چەکە ناوەکییەکان لە خاکی کوبا جێگیر کرابان بەشێکی زۆر لە خاکی ئەمریکا نابود دەبوو.

جۆن ئێف کەنەدی بڕیاری دا (دابڕگەیەک بۆ ھەموو ئەو چەکانە دروست بکات کە دەنێردرانە کوبا) ھێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئەمریکا ڕێگریان دەکرد لە ھەرکەشتییەک کە گومانی ئەوەی لێکرابا کە موشکی پێیە بۆ کوبا. ھەڵبەت ئەگەر ئەمریکییەکان ئەو کەشتیانەیان پشکنیبایە یان ڕێگریان کردبایە بچنە ناو کوباوە مەترسی ئەوەی ھەبوو کە ڕووسیا ڕێگای توندتر بگرێتە بەر و لەوانەبوو ئەمریکا بۆمباران بکات. مەترسی ڕودانی جەنگێکی ئەتۆمی نزیک بوو. لە ٢٤ی تشرینی یەکەم، ھەژدە کەشتی ڕوسی بەرەو کوبا بەڕێکەوتن ئەو شوێنەی کە پاسەوانەکانی ئەمریکا لەوێدا جێگیر

کرابوون. ئێوارەی ھەمان ڕۆژ ھەموو کەشتییەکان بە ڕێی خۆیاندا گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان. خرۆشچف چاوپۆشی لە ڕووداوەکە کردوو و دونیا لە مەترسی ئەو جەنگە ڕزگاری بوو.

ھەردوولا دەستیان کرد بە گفتگۆ کردن تا ئەم قەیرانە کۆتای پێ بێنن. لە کۆتایدا لەگەڵ یەک ڕێککەوتن. ڕووسیا ڕەزامەندی دەربڕی ھەموو موشکەکانی بکێشێتەوە و بنکەکانی بێ چەک بکات. ئەمریکییەکانیش بڕیاریان دا گەمارۆی دەریای لەسەر کوبا لادەن و ھێرش نەکەنە سەری.

کاریگەرییەکانی قەیرانی کوبا زۆر گرینگ بوون. دوو زلھێز، واتە ڕووسیا و ئەمریکا، گەیشتنە ئەو ئەنجامە کە مشتومڕی لەو جۆرە ھیچ کات نابێت ڕووبداتەوە چونکە دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت. لە ڕاستیدا بەھۆی زەروری بوونی ئەم بابەتە ھەردوولا بە دوای چارەیەک بوون بۆ گەیشتن بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە. بۆ دروستکردنی پەیوەندی باشتر لە نێوان خۆیاندا ھێڵی تەلەفونیان لە نێوان واشینگتۆن و مۆسکۆ خستە کار.

ڤێتنام

دەستکاری

لە پاش کۆریا وڵاتێکی دیکە کە مشتومڕی نێوان چین و ئەمریکییەکانی لێکەوتەوە ڤێتنام بوو. ئەم وڵاتەش کە کەوتبووە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا کرابووە دووبەش، بەشی باکووری کومونیست و باشوورەکەی غەیرە کومونیستی بوو. لە ساڵانی ١٩٦٠ جەنگێکی خوێناوی و درێژخایەن لەو ناوە ڕوویدا و ئەمریکییەکان شکستیان ھێنا لەوێ. بەشی گەورەی شەڕەکە شەڕی چریکی و لە دارستان و لادێکانی باشووری ڤێتنام بوو. کومونیستەکانی باکووری ڤێتنام پشتیوانی ئەم چریکانەیان دەکرد. ئەمریکییەکانیش پشتیوانیان لە باشووری ڤێتنام دەکرد و بە فڕۆکەش ئازۆقە جەنگییەکانی بۆمباران دەکرد. ئەم جەنگە چەندین ساڵی خایاند بەڵام ھیچ کات سنوورەکانی ھیند و چینی نەبەزاند و ھیچکات چین و ڕووسیاش ڕاستەوخۆ نەھاتنە ناو جەنگەکەوە. ئەمریکا تەنھا بۆمبارانی دەکرد بەڵام باکووری ڤێتنامی داگیر نەکرد لەترسی ئەوەی جەنگەکە گەورە نەبێت و نەگاتە ئەو ئاستەی چین و ڕووسیاش تەداخولی جەنگەکە بکەن.

لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا بە ھەموو جۆرە چەکێک (بێجگە لە چەکی ئەتۆمی) ھێرشی کردە سەر چریکەکان، بەڵان ھێشتا نەیتوانی شکستیان پێ بھێنێ و یاخود ڕێگری بکات لە ناردنی ھاوکارییەکانی باکووری ڤێتنام. سەرەنجام سەربازە ئەمریکییەکان لە پاش ڕاگەیاندنی ئاتەش بەست لە ساڵی ١٩٧٢ لە باکووری ڤێتنام چوونە دەرەوە؛ بەڵام جەنگ لە ھیند و چین ھەروا بەردەوامی ھەبوو.

شەڕی سۆڤییەت-ئەفغان

دەستکاری

لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ تاکو شوباتی ١٩٨٩. گرووپێکی یاخیبوو کە ناسراو بوون بە موجاھیدین، لە پاڵ گرووپێکی بچووکی ماویزم، شەڕێکی چریکیان دژی سوپای سۆڤیەت و کۆماری دیموکراتی ئەفغانستان ھەڵگیرساند، بە زۆری لەنێو جەرگەی شارەکانی وڵاتەکەدا. گرووپی موجاھیدین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پڕچەک دەکران و پشتگیریان لێدەکرا.

دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی کەوا لە ئەرشیفی جەنگەکەدا ئامانجی ئەمریکییەکانی لەم جەنگەدا ڕوونکردووەتەوە ئاماژەی بەوا داوە کە «دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە زیادکردنی کاریگەری ئەمریکییەکان بە پڕچەککردنی گرووپە یاخیبووەکان ئەمەش لەپێناو بێزارکردنی سۆڤیەتییەکان، و بە ھاوکاری دەزگا ھەواڵگرییەکانی پاکستان بەردەوام ئەمریکییەکان لە گفتوگۆدابوون لەگەڵ ئەو گرووپانە».[٤٥]

پێکەوەژیانی ئاشتیانە

دەستکاری

لە پاش قەیرانی کوبا ھەندێک بابەت ھاتنە پێشەوە کە ھێزەکانی ڕۆژاوا خۆیان لە بەرامبەر ڕووسیا بینییەوە بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەم ئاڵۆزیانە و جەنگی ڤێتنامیش، لەپاش ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندییەکان باشتر بوون. ھەڵبەت بۆ ئەم

بابەتە بەڵگەی زۆر ھەن. ڕێبەرانی ئەم وڵاتانە بە تەاوی لەوە بە ئاگا بوون کە کە کاریگەرییەکانی چەکی ئەتۆمی چ دەرئەنجامێکی مەترسیداری دەبێت. ساڵانێک بوو کە چەکی ناوەکیان تاقی دەکردەوە و ئێستا دەترسان لەوەی ولاتانی دیکەش ھەمان چەک دروست بکەن و لە ئەنجامدا ڕێژەی ڕادیۆئەکتیڤ لە ھەوادا ڕوو لە زیادبوون دەکات.

چەند مانگێک بەسەر قەیرانی کوبا تێپەڕییبوو، بەریتانیا، ئەمریکا و ڕووسیا ڕێکەوتن لەبارەی ڕاگرتنی تاقیکردنەوە ناوکییەکانی ناو دەریا و فەزا و ئەودیو فەزاش. ئەمە

ھەوەڵین ھەنگاو بوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ناوەکی. ڕووسیا ئیتر نەیدەتوانی پشت بە وەفاداری وڵاتانی ھاوپەیمانە کومونیستەکانی ببەستێت. یوگسلاڤیا ھەوەڵین وڵات بوو کە لە ساڵی ١٩٤٨ خۆی بە دوور گرت لە ڕووسیا. ڕۆمانیا لەگەڵ ھەبوونی کێشەی نێوان ڕووسیا و ڕۆژاوا بەڵام دەرگای بۆ دانوستان کردەوە و دەرگای بە ڕووی گەشتیارەکانی ئەو وڵاتانەدا واڵا کرد. ئەلبانیاش ڕووی لە ڕووسیا وەرگێڕا. لە چکسلاوکیا حکوومەتی نوێ سانسۆریان وەلاناو ئازادییەکی زیاتریان دا بە خەڵکەکەی. ڕۆسیا دەترسا کە چکسلاوکی لە پەیمانی وارسۆ بچێتە دەرەوە. ناچار جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٦٨ لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ھێرشی کردە سەر چکسلاوکی و وێرانیان کرد.

بەڵام خولیای ژیانی ئازاد و خۆشبەختی زیاتر بۆ خەڵکی وڵاتانی کومونیستی ئەورووپای ڕۆژھەڵات ھەر بەردەوامی ھەبوو. لەبەرئەمە تا ساڵانی ١٩٧٠ یەکێتی سۆڤیەت چەندین گرێبەستی بازرگانی و پەیوەندی نزیگتری لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوا واژووکرد، لەوانەش ئەڵمانی ڕۆژاوا، چونکە ڕووسیا ھەر لەسەرەتای جەنگی ساردەوە ترسی لەم وڵاتانە ھەبوو.

لە ساڵی ١٩٦٣ چین و ڕووسیا لەسەر ھاوکارییەکانی ڕووسیا بۆ چین مشتومڕیان بوو و ھەروەھا کێشەیان ھەبوو لەسەر سنوورە دوورودرێژەکەی نێوانیان. ھەروەھا لە بارەی

چۆنییەتی دروستبوونی کومونیستەوە دمبەدمەیان بوو. لە ئەنجامدا ئیتر چین کەمتر پشتی بە ڕووسیا دەبەست و کەم کەم ڕێبەرایەتی ھەندێک گرووپی کومونیستی دەکرد کە دژ بە سیاسەتەکانی ڕووسیا بوون. چین پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوا بەست و بە ئەندامبوونی لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٢ نەک ھەر لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا بەڵکو لەگەڵ ئەمریکاش خۆی گونجاند.

بە درێژای ساڵەکانی دوای جەنگی جیھانی دووھەم زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا کە موستەعمەرەی بەریتانیا، فەڕانسە و ھۆڵەند (ھەندێ وڵاتی دیکەش) بوون سەربەخۆیی خۆیان بەدەست ھێنا. ڕێبەرانی ئەو وڵاتانە بۆ نموونە وەکو نەھرۆ لە ھیندستان و نیکرۆمە لە غانا نەیاندەویست وڵاتەکانیان لەم جەنگی ساردە بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی زلھێزەکانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا.

بەڵکو دەیانھەویست بێ لایەن بمێننەوە و جیھانی سێیەم دروست بکەن. ھەروەکو ئەم وڵاتانە سەربەخۆیان بەدەست ھێنا ھەروەھا بوونە ئەندامیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی دەنگدانیان وەرگرت و ئیتر پێویست نەبوو لایەنگری ئەمریکا یان ڕووسیا بن. کاتێک ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٤٥ بونیادنرا ڕووسیا و ئەمریکا و شوێنکەوتوانیان بەشداریان تێدا کرد. لە ساڵی ١٩٧٠ نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی ١٥٠ ئەندامی ھەبوو و ھەموو وڵاتە نوێیەکانی ئاسیا و ئەفریقا لەم ڕێکخراوە دابوون. کاتێک لە ساڵی ١٩٧٢ وڵاتی چینی کومونیستی ھاتە ناو ئەم ڕێکخراوەوە فەڕانسە حاڵەتی دژە ئەمریکای گرتبووە خۆی، ئیتر ئەم لێکجودایەی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا وەک پێشتر بەرچاو نەبوو.

زۆرێک لە ئەورووپییەکان لەسەر ئەو باوەڕ بوون کە ئەورپاش وەکوو جیھانی سێیەم لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا ڕەفتار بکات و زیاتر ڕۆڵی ئابووری بگێڕێ و زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا لەگەڵ یەکتر ڕێکەوتن. لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٦٠ فەڕانسە بڕیاریدا لە ناتۆ بێتە دەرەوە و لە جیاتی ئەوە شوێنی نەتەوەیەکگرتوەکان بکەوێت و بە سەربەخۆیی بڕیاربدات.

جەنگی سارد لە مێژووی جیھان

دەستکاری

جەنگی سارد سەردەمێکی تاڵ، ئاڵۆز و پڕ دەردەسەری بوو. لە کۆریا و ڤێتنام مەرگ و نابودی و بە شێوەی جەنگی ڕاستەقینە سەریھەڵدا. لە ئاڵمان و بەشەکانی دیکەی جیھان جەنگی سارد خێزان و نەتەوەکانی لێک جیادەکردەوە. ھەتا لە نێوان حکوومەتە زلھێزەکانیشدا ھەندێک دەستە و گرووپ ھەبوون کە ھاوڕا نەبوون لەگەڵ حکوومەتەکانی خۆیان و بێزار بوون لەو سیاسەتەی گرتبویانە بەر. ئایا جەنگی سارد تەنھا لایەنی ماندووکەری ھەبوو؟ بینیمان کە چۆن لە ساڵی ١٩٤٥ دوو زلھێزەکە ترسیان لێ نیشتبوو و لێک تۆقیبوون. ترسی ئەوان لە یەکتری ڕاستەقینە بوو و گومانەکان نەدەڕەوینەوە. ھەردوولا دەبوایە دەرکی ئەوەیان کردبا کە لە داھاتوو بێ ئاگان؛ و جیھان بە شێوەیەک بەرفراوان دەبێت کە لە بیری ئەوان بە دوورە. کاتێک گەیشتنە ئەو دەرئەنجامە و تێگەیشتن کە

کۆمەڵگاکانیان ئەوەندەش لە یەکتر جیاواز نین ئیدی مەیلی دەستدرێژی کردنە سەر یەکتریان نەبوو.

ھەر لەو کاتەوە کە ئەم دوو زلھێزە دەرکی ئەوەیان کردبوو کە چەکەکانیان نەک ھەر دژمن لە ناو دەبەن بەڵکۆ خۆیان وشارستانییەتی مرۆڤایەتیش لە ناودەبەن. بۆ خۆپاراستن لە جەنگی جیھانی ناچار دەستیان کردە جەنگی سارد. گەرچی جەنگی سارد جەنگێکی ناخۆش بوو بەڵام زۆر لە جەنگی گەرم باشتر بوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری