شەڕی چریکی، پارتیزانی یان شەڕی گەریلایی (بە ئینگلیزی: Guerrilla warfare) یەکێک لە کسمە شەڕە ناڕێکوپێکەکانە، کە تێیدا دەستەیەکی چووکە لە کەسانی چەکدار بە کەڵک‌وەگرتن لە تاکتیکانێک وەکوو بۆسە، چەپخوون، خراپکاری، شەڕی فریودەر، تاکتیکە ڕەمەکییەکان و جێبەجێوونی خێرا، پەلاماری ھێزێکی سەربازی گەورەتر و کەم‌جووڵەتر دەدەن و دەسبەجێ مەیدانی شەڕ بەجێ دەھێڵن. لە سەردەمی پێشکەوتوو، دەستەواژەی شەڕی چریکی زۆرتر لە ئاماژە بە بەرگەگریی چەکدارانەی دەستە ھاوشێوەسەربازییەکان لە بەرامبەر ھێزە داگیرکەرەکان بەکار دێت. ئەم دەستەواژەیە ھەروەھا پیشاندەری تاکتیکانێکە کە ھێزە بچووکترەکان لە بەرامبەر ھێزە گەورەترەکان و بەچەکتر و بە ئەورامی زۆرتر دەیگرنە پێش. تاکتیکەکانی شەڕی چریکی زۆرتر بە جیاکردنی یەکە بچووکترەکانی ھێزی دوژمن لە ئەوانی تر و دوایی پەلاماردانیان لە ڕێگەی بۆسە پشت دەوەستێ. ھێزە چریکییەکان زۆرتر لە سیخوڕی، خراپکارییە پیشەسازییەکان و پڕوپاگەندە دەروونییەکان کەڵک وەردەگرن و خۆیان بە بزوتنەوەیەکی ڕامیاری جەماوەری بەڵام سەرکوتکراو، دەناسێنن. لە زۆرێک لە شوێنەکانی دنیا دەستە خۆجێیییەکان لە شێوەی شەڕی چریکی دژی ھێزەکانی حکوومی کەڵک وەردەگرن. ئەم تاکتیکانە بە تایبەت لە شوێنە ناڕێکە سروشتییەکان وەکوو دارستانەکان کاریگەرن کە جێگە خۆشاردنەوەکانی سروشتی بەردەستی چریکەکان دەخات.

سەرچاوەکان دەستکاری