پۆڵەندا

دەوڵەتێک لە ناوەندی ئەورووپا
(لە پۆلەنداەوە ڕەوانە کراوە)

پۆڵەندا یان پۆڵۆنیا، بە فەرمی کۆماری پۆڵەندا (بە زمانی پۆڵەندی: Rzeczpospolita Polska) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی ئەورووپا.لەگەڵ ئەڵمانیا، چیک، سلۆڤاکیا، ئوکراینا، بیلاڕووس و لیتوانیا ھاوسنوورە. ڕووبەری پۆڵەندا ٣١٢،٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتووانی پۆڵەندا زیاتر لە ٣٨،٠٠٠،٠٠٠ کەسن.

Republic of Poland
Rzeczpospolita Polska
سروود: 

Mazurek Dąbrowskiego
(Dąbrowski's Mazurka)
ھەڵکەوتەی  پۆڵەندا  (dark green) – لە ئەورووپا  (green و dark grey) – لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]
ھەڵکەوتەی  پۆڵەندا  (dark green)

– لە ئەورووپا  (green و dark grey)
– لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]

ھەڵکەوتەی  پۆڵەندا  (dark green)

– لە ئەورووپا  (green و dark grey)
– لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]

پایتەخت
و گەورەترین شار
وارساو
52°13′N 21°02′E / 52.217°N 21.033°E / 52.217; 21.033
گرووپە ڕەگەزییەکان (2002) 96.7% Poles,
3.3% others and unspecified
ناوی هاووڵاتی Pole/Polish
دەوڵەت Parliamentary republic
 -  President Andrzej Duda
 -  Prime Minister Mateusz Morawiecki
Formation
 -  Christianisation[c] April 14, 966 
 -  First Republic July 1, 1569 
 -  Second Republic November 11, 1918 
 -  People's Republic December 31, 1944 
 -  Third Republic of Poland January 30, 1990 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٣١٢٬٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە [d](70th)
١٢٠,٦٩٦٫٤١ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 3.07
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی 2010 38,186,860[١] (34th)
 -  سەرژمێریی 2014 38,483,957 
 -  چڕی 123 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (83rd)
٣١٩٫٩کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2010
 -  سەرجەم $754,097 billion[٢] (20th)
 -  سەرانە $19,752[٣] (40th)
GDP (nominal) بەراوردی 2010
 -  سەرجەم $468.539 billion[٤] 
 -  سەرانە $12,300[٤] 
Gini (2002) 34.5 
HDI (2011) increase 0.813[٥] (very high) (٣٩th)
دراو Złoty (PLN)
ناوچەی کاتی CET (UTC+1)
 -  ھاوین (DST) CEST (UTC+2)
لای لێخوڕین right
پاوانی ئینتەرنێت .pl
کۆدی تەلەفۆن 48
1 ^a See, however, Unofficial mottos of Poland.
2 ^b Although not official languages, Belarusian, Kashubian, Lithuanian and German are used in 20 communal offices.
3 ^c The adoption of ئایینی مەسیحییەت in Poland is seen by many Poles, regardless of their religious affiliation or lack thereof, as one of the most significant national historical events; the new religion was used to unify the tribes in the region.
4 ^d The area of Poland according to the administrative division, as given by the Central Statistical Office, is 312,679 km2 (120,726 sq mi) of which 311,888 km2 (120,421 sq mi) is land area and 791 km2 (305 sq mi) is internal water surface area.[٦]

ناوی وڵات

دەستکاری

ناوی ئەم وڵاتە لە ناوی نەتەوەکەیانەوە گیراوە کە لە زمانی خۆیاندا بە تاکێکی نەتەوەکەیان دەڵێن Polak و بە کۆ دەڵێن Polacy. لە بڕێک لە زمانەکاندا وەک فارسی ناوی ئەم وڵاتە لە نەتەوەی Lechici وەرگیراوە کە لە ڕابردوودا لەو ناوچەیەدا نیشتەجێ بوونە. لە فارسیدا بەم وڵاتە «لھستان» (لەھستان) دەڵێن.

لە ساڵی ١٠٢٥ خرۆبەری (Chrobry) وەک یەکەم پاشای وڵات، دەسەڵاتی پۆڵەندای گرتەدەست، زۆرینەی بەشەکانی پۆڵەندا لە ساڵی ١١٦٣ خرایە سەر ئیمپراتۆریەتی پیرۆزی ڕۆمان، ساڵی ١٢٤١ ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی دوژمنکارییەکی سەخت بووەوە کە ئەویش ھێرشی مەغۆلەکان بوو بۆ سەر پۆڵەندا بە سەرکردایەتی باتۆخان، مەغۆلەکان میرنشینەکانی باشووریان خاپوورکرد. ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئەڵمانی - پۆڵەندی لەگەڵ مەغۆلەکان سوودی نەبوو لەشەڕی لیکنیتچادا، دوای ئەو کێشانەی کە پۆڵەندا تووشی بوو، لەسەدەی پانزەھەم ھەوڵی یەکخستنەوەی ئەم وڵاتە درا. ساڵی ١٤٤٧ پۆڵەندا لەگەڵ لیتوانیا یەکیگرت. پۆڵەندا سێجار دابەشکراوە، ئەویش لەساڵانی ١٧٧٢ و ١٧٩٣ و ١٧٩٥، دوای ئەوەی ناپلیۆن شکستی ھێنا دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی جەنگ کە نەمسا، پرووسیا و ڕووسیا بوون لە ساڵی ١٨١٥ ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆڵەندا، بەم شێوەیە پۆڵەندییەکان بوونە قوربانی و بە بێ دەوڵەت مانەوە تا ساڵی ١٩١٦ شانشینی پۆڵەندا ڕاگەیەنرا.

لە ساڵی ١٩١٨دا لە نێوان ساڵانی جەنگی جیھانیی یەکەم کۆماری پۆڵەندا ڕاگەیەندرا. ساڵانی دواتر پۆڵەندا ئەو زەوییانەی گێڕایەوە سەر خاکی خۆی کە لە دەستی دابوون، ئەو ماوەیەی کە کەوتە نێوان دوو جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم، واتە لە نێوان ساڵانی ١٩١٩- ١٩٣٩ وڵاتی پۆڵەندا تووشی بارودۆخی ناجێگیری سیاسی و ئابووری بوویەوە، لاوازی و بێھێزی پۆڵەندا وایکرد کە نەتوانێت ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوامی ھەر دوو دەوڵەتی ئەڵمانی و سۆڤیەتی ببێتەوە، ھەر لەبەر ئەمەش ئەو ڕێکەوتننامەیەی کە لە نێوان ھێتلەر و ستالیندا واژۆکرا لە ساڵی ١٩٣٩ بەوەی کە کاری دوژمنکاری نەکەنە سەر یەکتری پۆڵەندا باجەکەی دا، چونکە جارێکی تر ئەم وڵاتە دابەش کرایەوە. بەو شێوەیە ئەڵمانیا جەنگی جیھانی دووەمی بەرپاکرد لە ئەیلولی ١٩٣٩دا، بەھۆی ئەوەی بەشێکی پۆڵەندای داگیرکرد، ھەروەھا ئەمە وایکرد کە ھێزەکانی سۆڤیەت لای خۆرھەڵاتی پۆڵەندا داگیر بکەن و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا پێگەی لەسەر نەخشەدا نەھێڵن، بەڵام ئەڵمانیا بە خێرایی لە ساڵی ١٩٤١ جەنگی بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت ڕاگەیاند و توانی دەست بەسەر خۆرھەڵاتی پۆڵەندا دابگرێت کە ھێزەکانی سۆڤیەت پێشتر داگیریان کردبوو، بەڵام ھێزەکانی سۆڤیەت جارێکی تر توانیان کە ھێزەکانی ئەڵمانیا تێک بشکێنن و لە ساڵی ١٩٤٥دا دەست بەسەر پۆڵەندا بگرنەوە.

لە ساڵی ١٩٩١دا وڵاتی پۆڵەندا لەگەڵ ھەنگاریا و چیکسلۆڤاکیا چوونە ناو بەرەی خۆرئاواوە و ھەمان ساڵ پۆڵەندا بوو بە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا، لە ساڵی ١٩٩٩ش بوو بە ئەندام لە پەیمانی ئەتڵەسی باکووری (ناتۆ)، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤دا بوو بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.

جوگرافیا

دەستکاری

پۆڵەندا دەکەوێتە خۆرھەڵاتی ئەوروپاوە، دەریای بەلتیک دەکەوێتە سەرووی پۆڵەنداوە، بەڵام لە باکووری خۆرھەڵات ھەریەک لەھەرێمی لینینگرادی ڕووسی و لیتوانیا ھاوسنورن لەگەڵیدا، ھاوسنوریشە لەگەڵ بیلاڕووس و ئوکراینا لە خۆرھەڵات و سلۆڤاکیا و چیک دەکەونە باشوورییەوە، ئەڵمانیاش دەکەوێتە خۆراوای ئەم وڵاتەوە.

سروشتی پۆڵەندا واھەڵکەوتووە کە لە باکوور دەشت و ڕێکی زۆرە، بەڵام تا بەرەو باشوور بڕۆین بەرزاییەکانی زیاتر دەبن. بەرزترین لووتکە لە وڵاتی پۆڵەندا لوتکەچیای ڕیسی (Rysy)یە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٤٩٩ مەتر، ڕووباری فیسوا درێژترین ڕووباری ئەم وڵاتەیە، ڕووباری ئەودرا سنورێکی سروشتی لەگەڵ ئەڵمانیادا دروستکردووە، دارستانەکان نزیکەی ٢٨%ی ڕووبەری وڵاتیان داگیرکردووە، گرنگترین شارەکانی بریتین لەکراکۆف و بۆزنان و بەندەرە سەرەکیەکانیشی بریتین لە گدانیسک و شچاچیتن کە دەکەونە سەر دەریای بەلتیک.

دانیشتوان

دەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی پۆڵەندا ٣٨,٢٢٠,٥٤٣ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٥٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩.١ ساڵە. ھەروەھا ٦١ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٧]


سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری GUS – Population as of 30.06.2010 نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری wbpdf نەدراوە
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری worldbank نەدراوە
  4. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری imf2 نەدراوە
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Table 1 – Human Development Index and its components نەدراوە
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری CSO_2008 نەدراوە
  7. ^ Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.