عاشوورا

دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمی ئیسلامی

عاشوورا بە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم دەگوترێ. ئەم ڕۆژە لە لایەن جولەکە و موسوڵمانانەوە بە گرنگ ئەژمار دەکرێ. لای جولەکە و موسوڵمانانی سونی گرنگی ئەم ڕۆژە لە ساڵیادی ڕزگاربوونی موسای پێغەمبەر بووە لە دەستی فیرعەون.[١] لە لایەن شیعەکانەوە بە ڕۆژی ماتەمینی دادەنرێت و ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ دابین دەکرێ. لەم ڕۆژەدا ئیمامی حوسێن کوڕی ئیمامی عەلی (خەلیفەی چوارەم) بە فەرمانی یەزیدی کوڕی معاویەی کوڕی ئەبوسۆفیان لە دوای شەڕێکی خوێناوی لە کەربەلا کوژراوە (شەھید کراوە).[٢]

وێنەیەک لە شەڕی کەربەلا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://hawzah.net/fa/Article/View/70893/عاشورا-قبل-از-اسلام-در-میان-یهود ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «عاشورا»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠.