بەخێربێن

ڕۆژژمێر (بە ئینگلیزی: Calender) ھەر وڵاتێک بەگوێرەی ڕۆژژمێرێک کاروباری خۆی بەڕێوە دەبات و، ساتی قەومانی ڕووداوێکیش بووە بە دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەی. زۆربەی وڵاتان بەگوێرەی "ساڵی زایینی" ھەڵسوکەوت دەکەن؛ ھەندێ وڵاتیش وەکو چین، ئەفغانستان، ئێران و ھتد پێڕەوی ساڵی ترن.

دانیشتووانی ھەر پارچەیەک لە کوردستانیش چونکە وڵات و دەسەڵاتی سەربەخۆیان نییە، خۆنەویست ڕۆژژمێری ئەو وڵاتە بەکار دەبەن کە تێیدان. ھەڵبەت کورد سەرەڕای بێوڵاتی، ساڵی تایبەتیی خۆی ھەیە کە بەو پێیەش "ڕۆژژمێری کوردی" داڕێژراوە. لێرەدا دەمانەوێ باسی «ساڵ» و «ڕۆژژمێر»ە گرنگەکان پەیوەندی و جیاوازییان لەگەڵ ساڵی کوردیدا بکەین. دەستپێکەکەی ھەفتەی لەدایکبوونی عیسا مەسیحە و، ڕۆژژمێرەکەش "ڕۆژژمێری زایینی"یە. لە ساڵی ١٥٨٢ی زایینیدا، پاپ گریگووری ھەشتەم، دوایین ئاڵوگۆڕی لەو ڕۆژژمێرەدا کرد و ئێستاکە بە «ڕۆژژمێری گریگووری» بەناوبانگە. ٣١ی دیسامبر، کاتژمێر ١٢ی شەو (٢٤.٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵی نوێ. (لە ساڵی ھەتاوییدا، ساتی گوڕینەوەی ساڵ بەو شێوەیە نییە). لە ڕۆژژمێری گریگووریدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە. بە شێوەیەکی بڕیاردراو، ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژ، لە چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژە. ھەر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕ (کبیسە leap year)‌یە، مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە (١٠٠)، بەڵام نەک بە (٤٠٠). کەوا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە ٤٠٠) بەڵام ساڵی ٢١٠٠ ساڵی پڕ نییە. ڕۆژژمێری گریگووری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە. زۆربەی وڵاتانی دنیا پێڕەوی ساڵی زایینین، تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش، ھەرچەند لەدایکبوونی عیسا مەسیح دەستپێکی ساڵی زایینییە.


ئەو ساڵەی کە لە ئێراندا پێڕەویی لێ دەکرێت پێی دەوترێت ساڵی ھەتاوی. ھەروەھا کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش کە کەوتوونەتە چوارچێوەی ئەو وڵاتەوە، بەگوێرەی ئەو ساڵە ھەڵسوکەوت دەکەن. ساڵی ھەتاوی (خورشیدی، شمسی) لە بنەڕەتدا ھی کلدانییەکان بوو کە شارستانییەتێکی دێرین بوون لە (نێوان دووڕووباران = بین النھرین)دا. ئێرانییەکان پێش لە ھاتنی ئیسلام پێڕەوی "ڕۆژژمێری زەردەشتی" بوون و، "ساڵی ھەتاوی"یان بەکار نەدەھێنا. کاتێ عەرەبەکان ھێرشیان بردە سەر ئێران، ناچاریانیان کرد کە بەگوێرەی "ڕۆژژمێری عەرەبی" باج و پیتاک و سەرانەیان بدەنێ. ڕۆژژمێری زەردەشتی لە برەو کەوت. دواتر ئێرانییەکان ڕۆژژمێرێکیان داھێنا کە لەسەر بنەمای ساڵی ھەتاوی داڕێژرابوو و سەرەتاکەشی خاکەلێوە (فروردین) بوو.



ھەنووکە ٢٬٤٧٢ وتار لە دەروازەی ڕۆژژمێردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

ڕۆژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:ڕۆژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکو ساڵی ١ی ڕۆژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن دیاکۆوە دامەزرا ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو. لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە: بەھار: خاکەلێوە (نەورۆز) (ھەرمێ پشکوان) - بانەمەڕ (گوڵان) - جۆزەردان ھاوین: پووشپەڕ - گەلاوێژ - خەرمانان پاییز: ڕەزبەر - خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) - سەرماوەز زستان: بەفرانبار - ڕێبەندان - ڕەشەمە (ڕەشەمێ)


زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

دیمەنی مەکینەیەکی ڕۆژژمێر

وتاری پەیوەندیدار

ڕۆژژمێری زایینی یان ڕۆژژمێری گریگۆری ڕۆژژمێرێکی بەکارھاتووە لە جیھانی ڕۆژاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتدا، و ئەم ڕۆژژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (٠٠:٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ. ساڵی زایینی خولێکی زەوی بە دەوری خۆردا دەنوێنێت، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ دەکات (بە تەواوی ٣٦٥٫٢٤٢٥) ڕۆژە. ھەروەھا لە ڕۆژژمێری زایینیدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.

زانای ئیتاڵی ئلیسیۆس لیلیۆس دای نا لە ساڵی ١٥٨١ وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕۆژژمێری (یولیۆسی) کە بە ناوی یولیۆس قەیسەرەوە ناونرابوو، و ڕۆژژمێری زایینیی نوێ بە گریگۆری ناو دەبرێت بە ناوی پاپا گریگۆریۆسی سێزدەیەم (Pope Gregory XIII)، و سێ ڕۆژ جیاوازی ھەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری یولیۆسی دێریندا لە ٤٠٠ ساڵدا.

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان