ڕۆژژمێری کوردی
لەوانەیە ئەم وتار یان بەشە لە http://diyako.yageyziman.com/2019/03/18/ڕۆژژمێر-و-ساڵی-کوردی-و-نەورۆز-2/ (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. |
ڕۆژژمێری کوردی ساڵی کوردییش، ھەر وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە. واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاوە. ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە. بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:
- ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە. بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن "دیاکۆ"وە دامەزرا. ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بوو.
- لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
مانگەکاندەستکاری
مانگەکانی کۆچی ھەتاوی
| |||||
ڕیزبەندی مانگەکان | ژمارەی ڕۆژەکان | ناوەکەی بە کوردی | ناوەکەی بە فارسی | مێژووکانی زائینی | |
---|---|---|---|---|---|
١ | ٣١ | خاکەلێوە | فەرڤەردین-فروردین | ٢١ی ئازار – ٢٠ی نیسان | |
٢ | ٣١ | گوڵان | ئۆردیبێھێشت-اردیبھشت | ٢١ی نیسان – ٢١ی ئایار | |
٣ | ٣١ | جۆزەردان | خۆرداد-خرداد | ٢٢ی ئایار – ٢١ی حوزەیران | |
٤ | ٣١ | پوشپەڕ | تیر-تیر | ٢٢ی حوزەیران – ٢٢ی تەممووز | |
٥ | ٣١ | گەلاوێژ | مۆرداد-مرداد | ٢٣ی تەممووز – ٢٢ی ئاب | |
٦ | ٣١ | خەرمانان | شەھریڤەر-شھریور | ٢٣ی ئاب – ٢٢ی ئەیلوول | |
٧ | ٣٠ | ڕەزبەر | مێھر-مھر | ٢٣ی ئەیلوول – ٢٢ی تشرینی یەکەم | |
٨ | ٣٠ | خەزەڵوەر | ئابان-آبان | ٢٣ی تشرینی یەکەم – ٢١ی تشرینی دووەم | |
٩ | ٣٠ | سەرماوەز | ئازەر-آذر | ٢٢ی تشرینی دووەم – ٢١ی کانوونی یەکەم | |
١٠ | ٣٠ | بەفرانبار | دێی-دی | ٢٢ی کانوونی یەکەم – ٢٠ی کانوونی دووەم | |
١١ | ٣٠ | ڕێبەندان | بەھمەن-بھمن | ٢١ی کانوونی دووەم – ١٩ی شوبات | |
١٢ | ٣٠/٢٩ | ڕەشەمێ | ئێسفەند-اسفند | ٢٠ی شوبات – ٢٠ی ئازار |
ساڵی کوردیدەستکاری
کۆچی ھەتاوی | ١٬٣٩٩ |
کۆچی هەیڤی | ١٬٤٤١ – ١٬٤٤٢ |
زایینی | ٢٬٠٢٠ – ٢٬٠٢١ |
ئەمساڵی کوردی: ٢٧٢٠ی کوردی
بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچیدادەستکاری
ساڵی کوردی «١٣٢١» ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە. ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (١٣٩٩)ی ھەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (٢٧٢٠ = ١٣٢١ + ١٣٩٩)
یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی (ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (١٣٩٨ = ١٣٢١ - ٢٧٢٠)
بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی زایینیدادەستکاری
یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە. ساڵی کوردی ٧٠٠ ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە. بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:
- ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واتە ١ی نەورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)
کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(٢٠٠٥ = ٦٩٩–٢٧٠٤)
- ئەگەر لە نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ دەخەیەنە سەری. بۆ نموونە ئەگەر ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)
کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (٢٠٠٥ = ٧٠٠–٢٧٠٥)
سەرچاوەکاندەستکاری
- دیاکۆ ھاشمی (لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٥). ڕۆژژمێر و ساڵی کوردی و نەورۆز (کوردی). diyako.yageyziman.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.