کۆماری کوردستان

کۆمارێکی کوردی بوو لە مەھاباد لەسەر دەستی قازی محەممەد دامەزرا

کۆماری کوردستان لە ٢ی ڕێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، وڵاتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا و لە دوای کۆماری ئارارات لە باکووری کوردستان دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمار ڕاستە بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێکەوتبوو، ئەو ململانێیەی لەنێوان ئەمریکا و سۆڤییەت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، راپەڕینێکی جەماوەریی جڵەوی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی میری ناوەندیی ئێران دەرھێنا. لە شاری مەھاباد، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەکەیان گرتە دەست. پارتێکی ڕامیاری بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەممەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەممەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا رووخانی کۆمار بەڕێوەبرد.

کۆماری کوردستان
Komarî Kurdistan
[[ی کۆماری مەهاباد |]]
سروود: ئەی ڕەقیب
نەخشەی کۆماری کوردستان
پایتەختمەھاباد
زمانە فەرمییەکان کوردی
دەوڵەت کۆمار
 -  سەرۆک کۆمار قازی محەممەد
 -  سەرۆک وەزیران حاجی بابەشێخ
راگەیاندنی سەربەخۆیی
 -  سەردەمی مێژوویی شەڕی سارد 
 -  ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ 
 -  پاشەکشەی سۆڤیەت حوزەیرانی ١٩٤٦ 
 -  دەستبەسەراگرتن لەلایەن ئێرانەوە ١٥ی کانوونی یەکەمی ۱۹٤٦ 
 -  لەسێدارەدانی سەرکردەکان ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧ 
دراو ڕیاڵی ئێرانی

جوگرافیا دەستکاری

 
نەخشەی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ (ناوچە کوردنشینەکانی باکوور بەشێوەیەکی نافەرمی بەشێک لە کۆمار بوون)

کۆماری کوردستان زۆرتر ناوچەی موکریانی دەگرتەوە و پایتەختەکەی شاری مەھاباد بوو. بێجگە لە مەھاباد، شارەکانی بۆکان، شنۆ، پیرانشار، سەردەشت و نەغەدە بەشێک لە کۆماری کوردستان بوون.[١] کۆمار لە باشوورەوە ھەتا نزیک شارەکانی بانە و سەقز درێژەی ھەبوو و لە باکووریشەوە داخوازی بەڕێوەبردنی شارەکانی ورمێ، خۆی و سەڵماسی دەکرد کە لەژێر دەسەڵاتی کۆماری نەتەوەییی ئازەربایجاندا بوون.[٢]

دامەزراندنی کۆمار دەستکاری

 
کاتی ڕاگەیاندنی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد
 
وێنەی قازی محەممەد و کۆمەڵێک سەکردەی تری کۆماری مەھاباد لەوانە مەلا مستەفا بارزانی کە لە پێشەوە وەستاوە.
 
ڕۆژنامەی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی (١٣٢٤ی ھەتاوی) بەرامبەر لەگەڵ ٤ی شوباتی ١٩٤٦ی زایینی

لە ئەیلولی ١٩٤٥، قازی محەمەدو سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەورێزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤییەت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤییەت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژھەڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەممەد بڕیاری دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە ١٥ی کانوونی یەکەمدا، کۆماری مەھابادی کوردیی دامەزرێنرا.

 
نەخشەیەکی پڕ وردەکاری کۆماری مەھاباد

لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦، قازی محەممەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند. ھەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن:

  • زمانی کوردیی بکرێتە زمانی راگەیاندن‌و خوێندن‌و ئیدارە
  • ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان
  • ھەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن
  • یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان
  • یاسایەک ھەبێت کە بە یەکچەشن مامەڵە کرێکارو کەسایەتییە باڵاکان دا بکات

سەرۆک کۆمار دەستکاری

ژمارە ماوەی سەرۆکایەتی وێنە ناو ماوەی تەمەن شوێنی لەدایکبوون تێبینی
١ ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ – ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ 
(٣٢٧ ڕۆژ)
  قازی محەممەد
(١٨٩٣-٠٥-0١) ١ی ئایاری ١٨٩٣ – ٣١ی ئازاری ١٩٤٧(١٩٤٧-٠٣-٣١) (٥٣ ساڵ ژیاوە)[٣] مەھاباد، ئێرانی قاجاری سەرۆک و دامەزرێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەندامی باڵای کۆمەڵەی ژێکاف

وەزیرەکان دەستکاری

 
وێنەی کۆمەڵێک لە وەزیران و سەرکردە سەربازییەکانی کۆماری مەھاباد، مەلا مستەفا بارزانی لە ناوەڕاستدایە لە پێشەوە
وەزیری وەزارەت ناوی وەزیر[٤]
سەرۆک وەزیران حاجی بابەشێخ
وەزیری جەنگ سەیفی قازی
وەزیری ناوخۆ محەممەدئەمین موعینی
وەزیری ئابووری ئەحمەد ئیلاھی
وەزیری پۆست و تەلەگراف کەریم ئەحمەدیان
وەزیری فەرھەنگ مەناف کەریمی
وەزیری تەبلیغات سەدیق حەیدەری
وەزیری کار خەلیل خوسرەوی
وەزیری بازرگانی (تیجارەت) حاجی مەستەفا داوودی
وەزیری وەرزێڕی (کشتوکاڵ) مەحموود وەلیزادە
وەزیری ڕێگاوبان ئیسماعیل ئیلخانیزادە
وەزیری بیھداری سەید محەممەد ئەیووبیان
وەزیری موشاویر (ڕاوێژکار) عەبدولڕەحمان ئیلخانیزادە
وەزیری داد مەلا حوسێن مەجدی
 
وێنەیەکی سەرۆک وەزیران حاجی بابە شێخ

پەیوەندی لەگەڵ سۆڤیەت دەستکاری

ھێزەکانی سۆڤیەت و بریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی ١٩٤١ ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤییەت لە باکوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی. ھێزیان لە نزیک مەھاباد دانەناو تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە دروست بکات. لە رێگەی چالاکیی (دۆستانە) وە، وەک دابینکردنی کەرەسەی گواستنەوە، دەرکردنی سوپای ئێرانی، و کڕینەوەی تەواوی بەرھەمی تووتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازی‌یان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی راگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون.

کۆتایی کۆمارەکە دەستکاری

 
دەسەڵاتدارانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦، سەرۆک قازی محەممەد لە ناوەڕاستی وینەکەدا

لە ٢٦ی ئازاری ١٩٤٦، بەھۆی فشاری ھێزە رۆژئاواییەکان، بۆ نمونە ئەمریکا، سۆڤییەت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا. ئەمە بووە ھۆی دابڕانی کۆماری مەھاباد لە سۆڤییەت و دواجار بووە ھۆی داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەممەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد. بەرھەم‌و سەرچاوەی داراییان نەماو شێوازی ژیانیان بەھۆی دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتی دارایی و سەربازی لە سۆڤێتەوە نەماو خێڵەکان ھیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەممەد نەئەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازی‌یان بەجێ دەھێشت. لە ٥ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند کە رێ لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە ١٥ی کانوونی یەکەم، سوپای ئێران ھاتە ناوچەکە و دەستی بەسەر مەھاباد دا گرت. لەگەڵ ھاتنیان، چاپخانەی کوردی‌یان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، ھەر کتێبێکی کوردی‌یان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند. دواجار لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧، قازی محەممەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مەھاباد و لە هەمان ئەو مەیدانەی کە کۆماری کوردستان ی لێ ڕاگەیاندبوو شەهید کرا.

دواھات دەستکاری

 
گۆڤاری تاران مۆسەوەر لە دژایەتیی کۆماری کوردستان، ١٨ی نیسانی ١٩٤٧

مستەفا بارزانی، لەگەڵ پێشمەرگەکانی کە لە کوردستانی عێراقەوە ھێنابوونی، بەشێکی سوپای کۆماریان پێکھێنا. دوای رووخانی کۆمارەکە، زۆربەی سەربازەکان و چوار ئەفسەر (سەرھەنگ عێزەت عەبدولعەزیز، سەرھەنگ مستەفا خۆشناو، سەروان محەممەد مەحموود قودسی و سەرگورد خەیروڵڵا عەبدولکەریم) بڕیاری گەڕانەوەیان دا بۆ عێراق. دوای ھاتنەوەیان بۆ عێراق، ئەو چوار ئەفسەرە سزای کوشتنیان بەسەردا سەپێنرا و تا ئێستاش وەک شەھیدی قارەمانی شەرەفمەندی کوردستان ناودەبرێن. چەندسەد سەربازێک لەگەڵ بارزانیدا مانەوە و لە ماوەی ئەو رێڕۆیشتنە پێنج ھەفتەییەیاندا کە بەرەو ئارزبایجانی سۆڤییەت گرتیانە بەر، ھەموو ھەوڵەکانی سوپای ئێرانیان بۆ رێلێگرتنیان تێکشکاند. لە تشرینی یەکەمی ١٩٥٨، مستەفا بارزانی گەڕایەوە بۆ کوردستانی عێراق، و خەباتی دەستپێکردەوە. مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کودستان، لە مھاباد لەدایک بووە.

ھۆکارەکانی سەرنەکەوتن دەستکاری

 
ئاڵای کۆماری کوردستان لە بۆکان

ئارچیبالد بولۆچ رۆزڤڵت، کوڕەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیۆدۆر رۆزڤڵت، لە کتێبەکەیدا «کۆماری کوردیی مەھاباد» دەڵێت کێشەی سەرەکی کۆماری کوردستان ئەوەبوو کە کوردەکان پێویستیان بە سۆڤێت بوو، تەنھا چانسیان، ھێزی سوپای سوور بوو. بەڵام ئەم پەیوەندییە نزیکەیان لەگەڵ ستالین و سۆڤییەت وایکرد زوربەی ھێزە رۆژاواییەکان پشتی ئێران بگرن. قازی محەممەد، ھەرچەندە نکۆڵیی لەو راستییە نەئەکرد کە لە رووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤییەت بەستووە، ئەوەی رەتئەکردەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان پارتێکی کۆمۆنیست بێت، رایگەیاند ئەوە درۆیەکە کە دەسەڵاتدارانی سوپای ئێران دروستیان کردووە، جگە لەوەی ئامانجەکانی خۆی بە زۆر جیاواز لەوانەی سۆڤییەت لەقەڵەمدا. ھەروەھا، کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە ئەیناڵاند. جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شارو خێڵەکییەکاندا ھەبوو، و ھاوپەیمانێتییەکەیان بۆ مھاباد لە داڕماندا بوو. وەک چۆن پێشتریش رایگەیاندبوو، خێڵەکان و سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو ھاوکاریی دارایی و سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان ئەگرت کە لە یەکێتی سۆڤییەتەوە وەریدەگرت.(کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی هەستی نیشتیمان پەروەری لەلایەن خێڵەکان) ھەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەئەکرایەوە لەبەر ئەوەی نەیانئەویست سەرچاوە و داھاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن. لە رووی داراییەوە مھاباد نشوستی ھێنا و ئەوە وەک مەحاڵ وابوو کە مھاباد لە رووی داراییەوە ھاوتابێتەوە لەگەڵ ئێران،وەلاوازی دیبلۆمانسی سەرکردە کوردەکان لەبەرامبەر ئێران بۆ دەرەوەی وڵات هۆکارێکی تر بوو بۆ لەناوچوونی کۆمار.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ McDowall 2004, pp. 244–245.
  2. ^ Vali, Abbas (2014). Kurds and the State in Iran: The Making of Kurdish Identity. Bloomsbury Publishing. p. 43.
  3. ^ ژیان و خەباتی پێشەوا، قازی محەممەد
  4. ^ وەزیرەکانی کۆماری کوردستان کوردیپێدیا

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری