نەغەدە
نەغەدە (بە کوردی: نەغەدە یان سەندووس)، لە شارەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستانی نەغەدەیە. ئەم شارە لە (١٩) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای گۆلی ورمێ و (٢٧) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شنۆ و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای مەھاباد و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژھەڵاتی پیرانشار ھەڵکەوتووە. خەڵکی زۆرینەی ئەم شارە بە زمانی کوردی سوورانی قسە دەکەن و کەمینە بە تورکی کە لە ئەشیرەتی قرە پاپاقن و ١٨٢ ساڵ پێش لە وڵاتی گورجستانەوە ئاوارەی شاری کوردنشینی نەغەدە بوون.[١][٢]
نەغەدە
Nəqədə - سەندووس - | |
---|---|
Naqadeh | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | نەغەدە |
ناوچە | ناوەندی |
دەسەڵات | |
• قایمقام | مورتەزای فرامەرزی |
ڕووبەر | |
• شاری | ٨٫٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٤٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٣٢٧ مەتر (٤٬٣٥٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شار | ٨١٬٥٩٨ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | [١] |
ئەم شارە و شارستانی نەغەدە تاوەکو ساڵی (١٩٦٧) بە سەندووس ناودەھێنرا و لەم مێژووە بەدواوە گۆڕدرا بە نەقەدە.[٣] ئەم شارە ڕووباری گاداری پیادادەروات و ئابوری ئەم ناوچەیە کشتوکاڵ و میوە و دارە.
ناو
دەستکاری- نەغەدە: واتای زێر و گەوھەری ژنان کە بۆ خۆڕازاندنەوە بەکاری دەھێنن.
- نەقیدە: واتای ئاوایی نەقی کە لە (نەقی خان بوزچلو: کە خاوەنداری موڵکی نەغەدە بوو لە سەردەمی قاجاڕ و پەھلەویدا).
- سوڵی دوز: بەزمانی ئازەری بەواتای دەشتێکی سەوز و پڕ ئاودێت یان مێرگ.
- سەلدوس ناوەکە لەبنەڕەتدا سەلدوزە و ھەندێک سەلدوس و ھەندێک سەندوسی پێدەڵێن، مێژوونوسان و جوگرافیانوسان بۆیان ڕوونەکردوینەتەوە کە ئەم شارە و ھەرێمە لە بنەڕەتدا ناوی چی بووە. سەلدوس لە بنەڕەتدا ناوێکی تورکی مەغۆلیە و پاش دەورانی جەنگیزخان بڕاوە بە سەر ئەم ھەرێمەدا، سەلدوز لە بنەڕەتدا ناوی یەکێ بووە لە ھۆزەکانی مەغۆل، پاش ئەوەی ھۆلاکۆ خان ھێرشی ھێنا بۆ سەر ئێران و ئەم ناوچەیەی دا بەم ھۆزە، کوردەکانی ڕەتاند و زۆری لێکوشتن و ئیتر ئەم ناوچەیە بەناوی ئەم ھۆزەوە ناونرا سەلدوز پاش کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی مەغۆل ئەم ھۆزە گەڕانەوە بۆ مەنگۆلیا بەڵام ناوی ناوچەکە ھەر بەناوی ئەوانەوە مایەوە.[٤]
پێکھاتەی دانیشتووان
دەستکاری- دەشتی سەندوس بەدرێژایی مێژوو جێی ئاوەدانی و کشتوکاڵ بووە و ھەر لەسەردەمە کۆنەکانەوە مرۆڤی تیا ژیاوە، مێژووی ماد و ئاشووری تیا تۆمارکراوە، لە سەردەمەکانی ھاوچەرخدا ھۆزی قەرەپاپای تورک زمان لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی (فەتح حەلی شا)ی قاجاڕ لە قەفقاسەوە ھاتونەتە ئەم دەشتە و تێیدا نیشتەجێ بوون.[٥]
- لەئێستادا دانیشتووانی ئەم شارە لە دوو نەتەوەی سەرەکی کورد و ئازەری پێکدێت.
- ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە (٧٦٩٩٠)کەسە.
- ژمارەی کورد لەم شارە دا (٥٧١١٨)کەسە کەدەکاتە ٥٥٪ دانیشتووانی.
- ژمارەی ئازەری لەم شارە دا (٢٤٤٧٩)کەسە کەدەکاتە ٤٥٪ دانیشتووانی.
- تاوەکو پێش جینۆسایدی ئاشوورییەکان لە ساڵەکانی(١٩١٥ تا ١٩١٧)، (٥٩٨) ئاشوری لە (١٠٨) خێزاندا لە شاری نەغەدە دەژیان.
- لە ساڵی (١٩٠١) ژمارەی جوولەکە لەم شارە دا (٨٠٠) کەس بوون و لە پەنجاکانی سەدەی بیست کۆچیان کرد بۆ ئیسرائیل.[٦]
مێژوو
دەستکاری- دەشتی سەندوس بپێی ئەو کنەو پشکنینانەی لەناوچەکەدا کراوە لەسەر پاشماوەی ئێسک و پرسک و گیای ناوچەکە بەتایبەت لە کێوی لواشلو دەگەرێتەوە بۆسەدەی سێیەمی جیۆلۆجی و تەمەنی ناوچەکە (٥٠٠)ملیۆن ساڵ دەبێت.
- لەلایەکی کەوە گردی حاجی فەیروز ھەیە کە دەکەوێتە (٨کم)ی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری نەغەدەوە و پاش پشکنین و ھەڵکەندن کە ئێسکی مرۆڤی تیا دۆزرایەوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکەمی چاخی بەردین و یەکێکە لە گردە ھەرە دێرینەکانی ئێران و جیھان.
- ھەروەھا شوێنی دێرینی حەسەنلو کە لە (٥٥) گردی گەورەو بچووک پێکھاتووە و کەوتووەتە دەشتی نەغەدەوە.
- ھەروەھا بەپێی بەڵگە و سەرچاوەکانی مێژوو ئەم دەشتی سەندوسە بەکار ھێنراوە لەلایەن مادەکان و مانناکان و ئاشورییەکان و ئۆراتووەکان و لۆلۆیییەکان و حۆرییەکان و پاشان لەلایەن پارسەکان و ساسانییەکان و عەرەب و سەلجوقی و غەزنەوییەکان و خوارزمییەکان … مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و ئەفشارەکان.
- لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی فەتح عەلی شای قاجاڕدا خێڵی قەرەپاپاق کە لە بنەچەدا لە ناوجەی قەفقاز بوون ھێنرانە دەشتی نەغەدە کە زیاتر بۆ دژایەتی کردنی جووڵانەوەی کورد بەکاردەھێنران و نفوزی کوردیان پێ لاواز دەکرد، ئیتر لەم دەشتەدا بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکبوون.
- شارستانی نەغەدە تاساڵی (١٩٥٨) بەناوی ناوچەی سەندووس بوو لە شارستانی ورمێ، ناوەندەکەی گوندی ڕاھدانە بوو، پاش ئەوە لە ساڵی (١٩٦٣)دا ناوەندی ناوچە گوازرایەوە بۆ شاری نەغەدە، و لە ساڵی (١٩٦٨) ناوی ناوچە گۆڕدرا بە شارستانی نەغەدە و پاش (٢٨) ساڵ لە ساڵی (١٩٩٦) ناوجەی شنۆی لێجیاکرایەوە و بووە شارستان و ئەنجا ناوچەی محەممەدیاری بۆ دروست کرا.[٧]
جوگرافیا
دەستکارینەغەدە لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی تازەکەندی دیم و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی باڵخچی و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی میماندار و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی چیانە.[٨][٩][١٠][١١]
شوێن
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ آذربایجان غربی در آینە تقسیمات کشوری جمھوری اسلامی ایران - محمد رضا قلی زاد - با ھمکاری استانداری آذربایجان غربی - انتشارات حسام الدین چلبی - 1391 - صفحە 31
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Familiar Faces in Unfamiliar Places
- ^ «The Jews of Iran in the Nineteenth Century». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ http://www.nagadeh-ag.ir/fa/wagov[بەستەری مردوو]
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «وڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەغەدە تێدایە. |