میاندواو
شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
نێواندواو لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لە ئێراندا. جەماوری شارەکە تورکی ئازەربایجانی و کوردن کە ژمارەی تورکەکان زۆرترە، بەڵام زۆربەی گوندەکانی دەوروپشتی کوردنشینن. بەپێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا ئەنجام درا، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە ١١٢٫٩٣٣ کەسە.
جوگرافیا
دەستکارینێواندواو لە رۆژهەڵاتەوە بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات پاڵی داوە، لە باشووری پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە و لەگەڵ شارستانەکانی تیکاب، ساینقەڵا، بۆکان، مەهاباد سنووری هاوبەشی هەیە.
میاندواو لای کوردان
دەستکاری- کوردان زۆرجاران ناوی میاندواو لە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکاندا دەبیسن:
دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرامبەر بە میاندواوێ...
- چیرۆکی زارا، ئەوینی شوان نووسینی موحەمەدی قازی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری نێواندواودا ڕوودەدات.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میاندواو تێدایە. |