پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا

یەکێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
(لە پارێزگای ورمێەوە ڕەوانە کراوە)
ئەمە وەشانی جێگرتووە، لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا تاوتوێ کراوە.

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یان پارێزگای ورمێ یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران ئێرانە کە لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەدا ھەڵکەوتووە. ناوەندی پارێزگاکە شاری ورمێیە و لە دوو نەتەوەی سەرەکیی کورد و ئازەربایجانی پێکھاتووە. بەھۆی جیاوازیی پێکھاتەکان، پارێزگاکە وەکوو ھەرێمێکی جێناکۆک دادەنرێت کە لەلایەن کوردەکانەوە وەک بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لەلایەن ئازەرییەکانەوە وەک بەشێک لە ئازەربایجانی باشوور ھەژمار دەکرێت. ئەو پارێزگایە لەگەڵ کۆماری نەخچیڤان (ئازەربایجانباکووری کوردستان (تورکیا) و ھەرێمی کوردستان (عێراق) ھاوسنوورە.

پارێزگای ورمێ
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
Արևմտյան Ադրբեջան - Azerbaycana Rojava - استان آذربایجان غربی - West Azerbaijan Province - Qərbi Azərbaycan ostanı
نەخشەی پارێزگای ورمێ
Map
وڵاتئێران
ھەرێمڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئازەربایجان (جێناکۆک)[ئ]
ناوەندورمێ
دەسەڵات
 • پارێزگارڕەزا ئیبراھیمی ئاغ ئیسماعیلی (کاتی)
 • نوێنەرەکان لە ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی١٢ نوێنەر[ا]
 • نوێنەرەکان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری٣ نوێنەر[ب]
 • نوێنەری ڕێبەر لە پارێزگاسەید مەھدی قوڕەیشی
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٧،٤٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (ھەڵەی دەربڕین: کرداری < پێشبینی نەکراوە. میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٣٦٠٥ مەتر (١١٬٨٢٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٧٨٥ مەتر (٢٬٥٧٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣،٢٦٥،٢١٩
 • چڕی٨٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانزۆرینە: کوردی (کورمانجی، سۆرانی و کەڵھوڕی) و ئازەربایجانی
کەمینە: ئەرمەنی و ئاشووری
 • ئایینزۆرینە: ئیسلام (سوننە و شیعە)
کەمینە: مەسیحییەت و یارسان
 • بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی (٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (کاتی ئێران)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەurmia.ir
پارێزگای ورمێ

کاتی سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[٢] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە ڕەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمی پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.

کۆماری کوردستان

دەستکاری

لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەممەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی محەممەدڕەزا پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە ڕۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.

شارستانەکان

دەستکاری

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ١٧ شارستان پێکدێت کە بریتین لە:

دابەشکاری و ئامار

دەستکاری

پارێزگای ورمێ لە ٢٠ شارستان، ٤٨ شار، ٤٢ ناوچە و ١٤٢ گوندەوار پێکھاتووە. زمانەکانی کوردی (باکووری و ناوەندی) و ئازەربایجانی دوو زمانی سەرەکیی پارێزگان. ئامارەکانی شارستانەکانی پارێزگای ورمێ:[٣]

ناوی شارستان ژمارەی دانیشتووان ڕیزبەندی دانیشتووان لە پارێزگادا ڕووبەر ڕیزبەندی ڕووبەر لە پارێزگادا زمانەکان
ورمێ ٩٦٣،٧٣٨ ١ ٥،٢٥١ ٢ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری و ناوەندی
خۆی ٣٥٤،٣٠٩ ٢ ٥،٥٦١ ١ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
بۆکان ٢٢٤،٦٢٨ ۳ ٢،٥٤١ ٦ کوردیی ناوەندی
میاندواو ٢٦٠،٦٢٨ ٤ ٢،٢٣٣ ٩ ئازەربایجانی
مەھاباد ٢١٥،٥٢٩ ٥ ٢،٥٩٢ ٤ کوردیی ناوەندی
سەڵماس ١٩٢،٥٩١ ٦ ٢،٥٤٤ ٥ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
پیرانشار ١٢٣،٦٣٩ ٧ ٢،٢٥٩ ٨ کوردیی ناوەندی
نەغەدە ١٢١،٦٠٢ ٨ ١،٠٥٠ ١٤ کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی
سەردەشت ١١١،٥٩٠ ٩ ١،٤١١ ١٢ کوردیی ناوەندی
ساینقەڵا ٩١،١١٣ ١٠ ٢،١٤٤ ١٠ ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی
ماکۆ ٨٨،٨٦٣ ١١ ٤،٣٣٥ ٣ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
تیکاب ٧٨،١٢٢ ١٢ ٢،٥٢٣ ٧ ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی
شنۆ ٧٠،٠٣٠ ١٣ ١،١٩٣ ١٣ کوردیی ناوەندی
شەوت ٥٢،٥١٩ ١٤ ٩٣١ ١٧ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
چاڵدێران ٤٦،٣٩٨ ١٥ ١،٩٧٥ ١١ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
چایپارە ٤٣،٢٠٦ ١٦ ٩٤٠ ١٥ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
پۆلدەشت ٤٢،٠٧١ ١٧ ئازەربایجانی، کوردیی باکووری
چواربورج ٢٦،٢١٩ ١٩ ٢٩٥ ٢٠ ئازەربایجانی
میراوە ٢٢،٧٠٠ ١٩ کوردیی ناوەندی
بارووق ٢٢،٣٨٥ ٢٠ ٩٣٢ ١٨ ئازەربایجانی

دانیشتووان

دەستکاری

دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە سێ شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ ھەتا ورمێ، کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا لە شنۆ ھەتا تیکاب و کوردیی باشووری (کەڵھوڕی) لە شارەکانی تیکاب و ساینقەڵا و ھەروەھا ھەندێکیش لە بۆکان ژیان بەسەر دەبەن. شارستانەکانی بۆکان، مەھاباد، شنۆ، پیرانشار و سەردەشت بەتەواوی لە دانیشتووانی کورد پێکدێن. ئەم پارێزگایە لە کۆنەوە ھەتا ئێستا، پارێزگایەکی کێشەلەسەر لە نێوان کوردەکان و ئازەرییەکانە.[٤]

 
نەخشەی نەتەوەکانی پارێزگای ورمێ بەبێ دابەشکاریی شارستانەکان و ناوچەکان██ کورد ██ ئازەری ██ ئاشووری

دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، گۆران، بەریاجی، مڵکاری، زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چەرداوڕۆکان لەک و ھەوشار کورد لە ناوچەی ھەوشار.[٥] ھۆزە ئازەرییە تورکمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خۆراسانەوە ڕاگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن.[٦]

بەپێی لێکۆڵینێک لە ساڵی ٢٠١٠ دانیشتووانی پارێزگای ورمێ بە ئەم شێوازەی بوون؛ (ھەر چەند دروستیی ئەم لێکۆڵینە بە چاکی دیار نییە.[٧])

پێکھاتەکانی پارێزگای ورمێ
پێکھاتەکان ڕێژە لە سەد
کورد
  
٥٠٪
ئازەربایجانی
  
٤٨٪
فارس
  
٠٫٨٪
عەرەب
  
٠٫٢٪
ئەوانەی تر
  
١٪

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ دانیشتووانی کورد زیاتر لە باشوور و ڕۆژاوای پارێزگا و دانیشتووانی ئازەربایجانی زیاتر لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگاکە نیشتەجێن.
  2. ^ ٧ نوێنەری کورد و ٥ نوێنەری ئازەری.
  3. ^ ھەر سێ نوێنەرەکە پەیڕەوی مەزھەبی شیعەن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ تاریخ حاکمان و تاریخ محکومان: روایت اسکندربیگ از دمدم ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی PDFی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ «کێشەی خاک لەنێوان کورد و تورکی ئازەربایجانی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێراندا». گۆڤاری تیشک. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ ایل‌ھا و طایفەھای عشایری کرد ایران. علی میرنیا. ناشر نسل دانش. ایران. ۱۳۶۸
  6. ^ Keith Stanley McLachlan, The Boundaries of Modern Iran, UCL Press, 1994, P 55
  7. ^ موانع مشارکت کردها در آذربایجان غربی، انتظارات و چشم اندازها

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری