مامەش

یەکێک لە هۆزە کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

مامەش یان ھۆزی مامەش ناوی یەکێک لە خێڵە کوردەکانی (موکریان)ى ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە پارێزگای ورمێ لە شارەکانی نەغەدە، مەھاباد، پیرانشار، پەسوێ (پەسۆ) و بۆکان نیشتەجێن.

لە چەپەوە محەممەدئەمین ئاغای پیران و لە ڕاستەوە ھەمزە ئاغای مامەش

لە باشوری کوردستانیش لە ناوچەکانی پشدەر و بیتوێن و هەندێکیش کەوتونە ئیدارەی سۆران.[١]

واتە لە حاجیاواوە هەتاوەکو سابلاخ (مەهاباد) هەندێکیش پەرتەوازە بوون لە شارە گەورەکانی باشوور واتە هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی سۆران .....هتد

سەرۆک ھۆزەکانی پیران، سێھەم کەس لەلای ڕاستەوە محەممەدئەمین ئاغای پیران و پێنجەم کەس لەلای ڕاستەوە ھەمزە ئاغای مامەش

ھۆزی مامەش لە ناوچە شاخاوییەکانی دەشتی لاجان (لەنێوان پیرانشار، مەھاباد و شنۆ) و لە دەڤەری شارەکانی نەغەدە، شنۆ، پیرانشار، مەھاباد و بۆکان لە نزیکەى سەد و سی گوندی ئەو ناوچەیەدا نیشتەجێن. ئەم ھۆزە موسڵمانن و مەزھەبیان شافعییە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ محمد، د. ڕۆژان فریدون عبدالرحمن (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠). «دابه‌شبوونی جوگرافیای كێڵگه‌كانی مین له‌ قه‌زای پێنجوێن وكاریگه‌رییه‌ ژینگه‌ییه‌كانی». Journal of Zankoy Sulaimani Part (B - for Humanities). ١٩ (2): ٨٧–١١٠. doi:١٠.١٧٦٥٦/jzsb.١٠٥٩٣. ISSN ١٨١٣-٠٨٥٢.
  • مەردۆخ کوردستانی، شێخ محەممەد، مێژووی کورد و کوردستان، لاپەڕەی ١١١.