شارستانی ساینقەڵا یان شاھیندژ (بە کوردی ھەڵۆژین)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ھەڵۆژینە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی میاندواو و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی سەقز و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی تیکاب و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی بۆکان.

شارستانی ساینقەڵا
شارستانی ھەڵۆژین
شھرستان شاھیندژ - شاھیندژ بۆلگەسی - Shahin Dezh County
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
بوون بە شارستان١٩٨٩
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانئەمیر تەیمووری
ڕووبەر
 • شارستان٢٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠٠ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان٩٢٬٤٥٦
 • شاری
٥٤٬١٣٥
 • لادێیی
٣٨٬٣٢١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجی و سۆرانیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەساینقەڵا

پێش ئەوەی ببێتە شارستان، شارستانی ساینقەڵا ناوچەیەک (ناحیە - پەخش) بووە لە شارستانی مەراغە. دوای دەرچوونی یاسای پاشایەتی دەستووری لە ئێران لە ساڵی (١٩٠٦)دا یاسایەک دەرچوو بەناوی یاسای دروست کردنی ویلایەتەکان کە ئێران بووە چوار ویلایەت ئازەربایجان یەکێک بوو لە ویلایەتەکان، لە ساڵی (١٩٣٧)دا ئێران بووە دە ویلایەت کە ئەوکات ئازەربایجان بووە دوو بەش و بوو بە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و ئازەربایجانی ڕۆژاوا ئیتر لەو کاتەوە ساینقەڵا بووە بەشێک لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا.

لەسەر ژمێری ساڵی (٢٠١٦)دا ژمارەی دانیشتوانی (٩٢٤٥٤)کەس بووەو (٤٦٤٦١)ی نێر بووە و (٤٥٩٩٥)ی مێ بووە، شارستانی ساینقەڵا لە (٢) ناوچە (پەخش) و (٣) گوندستان و (٣) شارەدێ و (١٥١) گوند پێکھاتووە، ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.[١]

دانیشتوانی ھەڵۆژین

دەستکاری
  • ئەم شارستانە لەبەرئەوەی لەچەند پێکھاتەیەکی جیاواز پێک ھاتووە لەرووی دانیشتوانەوە ئاڵۆزییەکی ھەیە، لە کورد و ئازەری و ئەرمەنی پێکھاتووە، ئازەریەکان کەوتونەتە باکور و باکوری ڕۆژھەڵاتی شارستانەکە و وە تێکەڵیان ھەیە لە شارۆچکەی ساینقەڵا و ھەردوو گوندی ھولەسوو و ھاچەسو لەگەڵ کوردەکان، کوردەکان زیاتر دەکەونە باشوری ڕۆژھەڵات و باشور و ڕۆژاوای شارستانەکە.
  • دانیشتوانی شارستانی ھەڵۆژین (١٠٢٠٢٧) کەسە، زۆرینەی دانیشتوانی کوردە، وە پێکھاتەی ئازەری تیادایە لەگەڵ ئەرمەنی.[٢][٣] وەک لەخوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە:

ڕێژەی کورد لە شارستانی ساینقەڵا (٧٩٪)ەیە، کەدەکاتە (٨٠٥٢٥) کەس.

ڕێژەی ئازەری لە شارستانی ساینقەڵا (٢١٪)ەیە، کەدەکاتە (٢١٥٠٢) کەس.

پێکھاتەی شارستانی ھەڵۆژین لە ٢٠١٤
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
کورد
  
٧٩٪
ئازەری
  
٢١٪
 
پێکھاتەی شارستانی ھە‏ڵۆژین
  • ئەم شارستانە لەرووی ئایینەوە بەڕێژەی (٩٩٬٨٩٪) ئیسلامن لە ھەردوو مەزھەبی سەرەکی سوننە و شیعە، بەڕێژەی (٠٬٠٣٪) سەر بە ئایینی زەردەشتین و بەرێژەی (٠٬٠٨٪) سەربە کریستیانن.
  • ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی ساینقەڵا دەکاتە (٤٣٨٥٠)کەس:
    • پێکھاتەی کورد لە شارۆچکەی ساینقەڵا دەکاتە (٣٧٢٧٤)کەس واتە ڕێژەی (٨٥٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • پێکھاتەی ئازەری لە شارۆچکەی ساینقەڵا دەکاتە (٦٥٧٦)کەس واتە ڕێژەی (١٥٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
  • ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (١٤٧) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:
    • گوندە کوردەکان (١٢٤) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٣٩٩٩٧) کەس. دەکاتە (٧٤٪)ی دانیشتوانی گوند.
    • گوندە ئازەریەکان (٢١) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (١٤٣٤٨) کەس. دەکاتە (٢٦٪)ی دانیشتوانی گوند.
    • گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (٢) گوندە و ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٣٨٣٠) کەس، (٣٢٥٤)کەسی کوردە و (٥٧٦)کەسی ئازەریە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتوانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (٤٣٢٥١)کەس بەڕێژەی (٧٤٪)ی شارستانەکە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (١٤٩٢٦)کەس بەڕێژەی (٢٦٪)ی شارستانەکە.

ھۆزە بەناوبانگەکان

دەستکاری

ئاوھەوا و زەوی ناسی

دەستکاری

جۆری گژوگیا

دەستکاری

گژ و گیای و لەوەڕگایەکی زۆر و ھەبوونی باخ و کێڵگەی زۆر لەم شارستانە کە لەلایەن جوتیارەکانەوە چێندراوە و بەرھەم ھاتووە وە لە بەرزایییەکانی ئەم شارستانەدا زۆرێک داری خۆڕسک ھەن و لە دەشتەکانیشدا کەڵگەی بەپیت ھەیە، جۆری درەختی ئەم ناوچەیە پەک ھاتووە لەمانە (سێو و ھەڵوژەی زەرد و ھەڵوژە و گوێز) و بەروبومی کشتوکاڵیش پێکھاتووە لە (گەنم و جۆ و نیسک)، ھەبوونی گیایی جاجغ و کەما کە ئالیکێکی زۆر باشە بۆ ماڵات.

جۆری گیانداران

دەستکاری

گیاندارانی ئەم شارستانە دەکرێن بە دوو بەشەوە:

  • گیانداری ماڵی: وەک (مەڕ و بزن و گا و مانگا و مریشک و کەڵەشێر و قەل و مراوی و قاز).
  • گیانداری کێوی: وەک (بەراز و گورگ و ڕێوی و کەمتیار و ژیشک و مار و دووپشک و کەو و جۆرەھا کۆتر و مراوی کێوی …).

ھەوارگە

دەستکاری

ناوچە ھەوارییەکانی ساینقەڵا دەکەوێتە بەرزایییەکانی پیرمەحمود، بەھۆی سەرمای پایز و زستان کۆچەرییەکانی ئەم ناوچەیە بۆ ماوەی (٥) مانگ مەڕوماڵاتیان نابەنە کوێستان و لە شوێنی حەوانەوەی خۆیان دەمێننەوە، لەم کوێستانانە بەھۆی بارینی بارانی زۆر گژ و گیای زۆر و تازەی ھەیە و سەرچاوەیەکی باشە بۆ لەوەڕاندن، ئەم لەوەڕگانە بەپێی گوند و ھۆزەکان دابەشکراون وە لەسەرەتای مانگی (نیسان) ەوە کۆچی بۆدەکەن تاوەکو کۆتایی مانگی (ئەیلول) ئەم دابەشکردنی لەوەڕگانە بۆ ئەوەیە کە ئەم ھۆز و تیرە جیاوازانە نەچنە ناو لەوەڕگای یەک و نەبێتە ئاژاوەیان.

ناوچە ھەوارییەکانی ساینقەڵا وەک کوێستانی مەحمودخان و سەلیم خان لە سنوری ساینقەڵا، کوێستانی ئاقداش لەنێوان تیکاب و ساینقەڵا ھەوارگەیەکی چاکی پڕ لە گژو گیاو لەوەڕگایەکی چاکە کە ھۆزە کوردەکان و ئازەرییەکان بەکاری دەھێنن، ئەم کۆچ و ڕەوەیان تەنھا وەرزییە.

کاری دەستی

دەستکاری

شارستانی ساینقەڵا دێرینترین شارستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لە کاری دەستیدا، لەم شارستانە و دێھاتەکانیدا نزیکەی (١٠٠٠) خێزان خەریکی کاری دەستین، بەزۆری بەرماڵی نوێژ دروستدەکەن لەگەڵ مافوور و بەڕە و جاجم کە ھەمووی بەدەست دەچنن، وە لەکۆندا گڵکاری کراوە لە ناوچەکەدا بەڵام لە ئێستادا نەماوە.

مافور چنین

دەستکاری

مافور چنین پێشینەیەکی مێژووی ھەیە لەم شارستانەدا، ساینقەڵا شارێکی مێژوویییە، وە ئەم شارستانە ھەدوو نەتەوەی کورد و ئازەری تیادایە کە ھەریەکەیان خاوەنی کلتورێکی تایبەتە بە کاری دەستی، تورک زمانەکان کاتێک کۆچەری بوون و کۆچیان کرد بۆ ئەم ناوچەیە و تێیدا نیشتە جێبوون دەستیان کرد بەکاری دەستی و ھونەری کاری دەستییەکیان پێشخست، وە ھونەری ئەندازەییان تیادا بەکار دەھێنا بەشێوەیەکی تەواو نیمچە تەواو، لەم ناوچەدا بۆ دروست کردنی مافوور زیاتر خوری بەکار دەھێندرێت و ھەندێ جار لۆکە و یان بەتێکەڵی، زۆرینەی مافوورەکان بە شێوەیەکی باریک و درێژ دروست دەکرێن کە بەم شێوانە دەبن(١*٥ و ١*٦ و ٢*٣ ....)

بەڵام کوردەکان بەرھەمەکانیان جیاوازترە لەوان و شێوەی ئەندازەی ڕێک و نیمچە ڕێک و مافوری خڕیان ھەیە، ڕیزی فەرشەکان (٢٥ تا ٦٠) بەندەو لە مافووری ئاوریشمدا دەچیتە (٧٠) ڕیز، درێژی و پانی مافوورەکان دەگۆڕێت بەپێی داواکردنی بازاڕ، وێنەی مافورەکان ھەر لە وێنەی کوردی و ڕەنگاو ڕەنگ و ماسی … و ھەروەھا لە شێوەی فەرشی تەبرێز و ئەسفەھان، مافورەکان لە خوری و ئاوریشم و لۆکە دروست دەکرێن یان تێکەڵەی ئەمانە.

بەڕە و جاجم چنین

دەستکاری

لە ساینقەڵا بۆ بەڕە چنین خوری یان لۆکە یان لۆکەو خوری بەکاردەھێنن بۆ دروست کردنی، لەم ناوچەیە بەڕەی کوردی و ئەفشار و ناوخۆیی ھەیە و بەڕەنگی سوور و سەوز و زەرد و بەبەکارھێنانی خوری ڕەشیش، زۆرترین بەرھەمھێنانی جاجم لە ئێراندا لەم شارستانەیە، بەکاردەھێنرێت لە ماڵ و شوێنەکاندا لەباتی ڕاخەر و یان ھەڵدەواسرێت بەدیواردا بۆ جوانی و دروستکەری سەرەکی جاجم ئافرەتانن لە ماڵەوە.

دەستچنی خوری

دەستکاری

لەم ناوچەیەدا ھەروەک ھەموو سارە ساردەکانی کە چنینی جۆرەکانی خوری بڵاوبوەتەوە لە جۆڵای بە پانتایی (٢ تا ٥)میل لەتەواوی سارو دێیەکان کە بەدەست ژنان دەچنرێن، وەک جۆرەھا گورەوی و لەچک و پشتێن و فەقیانە و پوزەوانە و دروست کردنی ڕانک و چۆغە و جلی ژێرەوە کە بەزۆری ڕەنگی (سپی و قاوەیی و سوور)، وەھەروەھا دروست کردنی جلی ناوچەی کە لە زستانی ساردا بەکاری دەھێنن.

کاری دەستی باو

دەستکاری

لە کۆندا دروست کردنی سەبەتە و سواڵەت و چنینی حەسیر باو بووە بەڵام ئەمڕۆ باوی نەماوە، بەڵام لەئێستادا پیشەسازی دار پەرەی سەندووە، کە وەھای لێھاتووە ئیسەدەستییەکان بووەت دارتاشی و کورسی و قەنەفە دروست دەکرێت و ھەندێ جار نەخش و نیگاری لەسەر دەکرێت بووەتە کارێکی بەربڵاو.

شوێنی وەرزشی و پشوودان

دەستکاری

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ئامار و پلاندانانی پارێزگا لە ساڵی (٢٠٠٠)دا شارۆچکەی ساینقەڵا لەداھاتوودا چەند شوێنێکی یاری دەبێت:

  • یەک یاریگای چیمەن (٥٪ یاریگاکە تەواو کراوە)، یەک یاریگای خاکی (٥٥٬٥٪ یاریگاکە تەواو کراوە)، یەک یاریگای داخراو بۆ بالە و باسکە (٥٬٢٪ تەواوکراوە)، وە دروست کردنی مەلەوانگە و گۆڕەپانی تێنسی سەرزەوی، ھەروەھا لە بوارەکانی تری وەرزش (ڕیشە و شەتڕەنج و جومناستیک و تێنسی سەر مێز و … ھتد).
  • لە شارستانی ساینقەڵادا (٧)باخچە یان پارک ھەیە، کۆی ڕووبەری پارکەکان تا ساڵی (٢٠٠١)، (٦٤٠٠٠ م٢) بووە، بۆھەرتاکێکی شارستانەکە (١٣٬٢م٢) بووە.

کشتوکاڵ

دەستکاری
  • لە ساڵی (١٩٩٦)دا ڕووبەری زەوی کشتوکاڵی لە سارشتانی ساینقەڵا (٩٨٠١٤)ھێکتار بووە، گەنم(٤٦٥٠٥ تەن)، جۆ(٢٢٩ تەن)، ئالیک یان عەلەف(٧٥٥٦٢ تەن)، چەوەندەری شەکر(١٢٨٢٦ تەن) ئەمانە لەگرنکترین بەرھەمی شارستانەکە بوون.
  • گەشەسەندنی بواری ئاژەڵداری لەم شارستانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کە ١١٪ مەڕوماڵات و ٨٬٩٪ شیر و ٨٬١ گۆشتی سوور و ٧٬٤٪ گۆشتی مریشک و ١٬٧ خوری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەرھەم دەھێنێت.

شوێنەواری مێژوویی

دەستکاری
  • تەنھا شوێنەواری کۆنی ماوە پردێکی سەردەمی مەغۆلەکانە لەسەر ڕووباری زەرینە لە گوندی قزقۆپی بەدووری (٧کم) لە باشووری شارۆچکەی ساینقەڵا.
  • حەمامی خوار (حەمامی بەھادور مولوک): لە مەحمودچغ کە دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی حکومەتی زەند و قاجاڕ.
  • دەخمەی بێبێ کەند: دەخمەیەکی مێژووی کۆنە کە ھەزاران ساڵە ھەیە، لە لوتکەی کێوەکەدایە و لە دوو ژوور پێکھاتووە و کونی تیادایە کە وەک پەنجەرە بەکاریان ھێناوە: ستونەکانی لە بەشی پێشەوە بە شێوەیەکی ھونەری جوان داتاشراوە.
  • گەرماوی قەپان: لە شارۆچکەی ساینقەڵایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجارەکان، بەشێکی و دەرگایەکی بچوک و ستونەکانی ماونەتەوە و سەقف و زۆری بیناکەی وێران بوون.
  • نەخشی گابەردی عەقرەبلو: دەکەوێتە گوندی عەقرەبلو لە دووری (٨کم) لە ڕۆژاوای ساینقەڵا لەسەر ڕۆخی ڕووباری زەرینە، ئەم نەخشانە وێنەگەلێکی جوانن و لە بزنی کێوی و چەند ھەمایەکی کە پێکھاتوون.
  • کۆمەڵە بەردە تەلارسازییەکانی سماقان: (١٥کم) دەکەوەتە ڕۆژاوای ساینقەڵا و دەکەوێتە گوندی سماقان، بە (١٧) ژووری داتاشراو لە دڵی بەردێکی بەردەڵان بە تەلانێکی زۆر سەرنجڕاکێش و وەنەیەکی جوان دەبەخشێت، وە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزار ساڵ پێش زاین.
  • ئەشکەوتی سروشتی جۆشەتووی ئاوی کانزایی: بە دوری (٢٠کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵاوە لە گوندی جۆشەتووی سەروو، کە ناوچەیەکی جوان و خۆش و ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە.
  • دیواری مێژووی جۆشەتوو: بە دوری (٢٠کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵاوە لە نزیک گوندی جۆشەتووی سەروو، لەسەر کێوێکی بەرز، دیوارەکان قەڵای بەرگرییە کە بۆ پێش ھەزار ساڵی زاین دەگەڕێتەوە.
  • گردە دروست کراوەکانی سەردەمی مەغۆل کە بۆ بەرگری کردن لە دوژمن دروست کراوە، ھێشتا وەک ھێمای شاڕۆچکەکەیە، سێ گرد لەناو شارۆچکەی ساینقەڵادا ھەیە.

سروشتی سەرنجڕاکێش

دەستکاری

سروشتی جوانی ئەم شارستانە لەمانە پێکھاتووە:

کێوەکان

دەستکاری

ئەم شارستانە دەکەوێتە ناو زنجیرە چیاکانی زاگرۆسەوە، ئەمەش گرنگترین لوتکە بەرزەکانی کەلە سەر و (٢٠٠م) وەیە:

کێوەکانی شارستانی ھەڵۆژین
ناوی کێو دووری لە ساینقەڵاوە بەرزی
کێوی ئەکوزئۆلان لەدوری ٢٣کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ٢٩١٧ مەتر
کێوی ئورتەداغ لەدوری ٢٥کم لە باشوری ڕۆژھەڵات ٢٥٥٠ مەتر
کێوی ئوزن دەرە لەدوری ٢١کم لە باشور ٢٦٩٨ مەتر
کێوی قەرەداش لەدوری ٢١کم لە ڕۆژھەڵات ٢٧٦٧ مەتر
کێوی تەکەقیەسی لەدوری ٢٩کم لە ڕۆژھەڵات ٢٧١٠ مەتر
کێوی خەسرەوخان لەدوری ١٤کم لە باشوری ڕۆژھەڵات ٢٦٢٩ مەتر
کێوی سوبڵاغ لەدوری ١٧کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ٢٦٩٢ مەتر
کێوی سفرەسڵان لەدوری ٢١کم لە ڕۆژھەڵات ٢٧١٠ مەتر
کێوی سویلی لەدوری ٣٥کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ٢٦٦٨ مەتر
کێوی قازمە لەدوری ٢٩کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ٢٧٧٥ مەتر
کێوی مەحمودخان لەدوری ٢٧کم لە باکوری ڕۆژھەڵات ٢٦١٠ مەتر
کێوی یای قاری لەدوری ٣٦کم لە باکوری ڕۆژھەڵات (بەرزترین) ٢٩٦١ مەتر

جوگرافیا

دەستکاری

شوێنی جوگرافی

دەستکاری

ساینقەڵا کەوتوەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە و (٦٠کم) کەوتوەتە باشووری شارۆچکەی میاندواو، ھەروەھا کەوتوەتە سەر ھێڵی (٣٦٬٤٠٬٤٥ E)ی ھێڵی درێژی زەوی و (٤٦٬٣٤٬٠٠ N)ی ھێڵی پانی زەویەوە، ڕووباری (زرینە یان چەغتای) بە نەوەندی شاردا دەڕوات و ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.

دابەشی کارگێڕی

دەستکاری

بەپێیی دابەشکردنی کارگێڕی وڵاتی ئێران بەم پێیە دەبێت شارۆچکە و ناوچە (ناحیە) و گوندەوار (گوندستان) و گوند (دێ).

شارۆچکە و شارەدێ

دەستکاری

گوندستان

دەستکاری

گوندستانی ناوچەی ناوەند:

گوندستانی ناوچەی کەشاوەرز:

گوندەکانی شارستانی ھەڵۆژین

دەستکاری
  • گوندەکانی شارستانی ھەڵۆژین (ساینقەڵا) بەپێی پێکھاتەی کارگێڕی و ئیتنیکی:

ناوچەی ناوەند (ناحیەی ناوەند)

دەستکاری

ساینقەڵا (ناوەند):

گوندستانی سەفاخانە
دەستکاری

لە ٢١ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی مەحمودچغ (مەحموداوا)
دەستکاری

لە ٢٦ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی ھولەسو
دەستکاری

لە ٤٢ گوند پێکھاتووە:

ناوچەی کشاوەرز (ناحیەی کشاوەرز)

دەستکاری

کەشەور (ناوەند):

گوندستانی چەرداورۆ
دەستکاری

لە ٣٥ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی کشاوەرز
دەستکاری

لە ٢٤ گوند پێکھاتووە:

گوندەکانی شارستانی ساینقەڵا

دەستکاری

ژمارەی گوندکانی دەکاتە ١٤٧ گوند:

کوردنشینەکان ١٢٤ گوند.

ئازەرینشینەکان ٢١ گوند.

تێکەڵەی کورد و ئازەری ٢ گوند.

پێکھاتووە لە ٣٠ گوند.

پێکھاتووە لە ١٩ گوند.

پێکھاتووە لە ٧٥ گوند.

گوندە ئازەری نشینەکان

دەستکاری

پێکھاتووە لە ٢١ گوند.

پێکھاتووە لە ٢ گوند.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
  3. ^ {{|IranCensus2006|04}}
  4. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.