ساینقەڵا
ساینقەڵا (بە کوردی:ھەڵۆژین) (بە ئازەربایجانی:Sayınqala) لە شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێ ئێرانە. ناوەندی شارستانی ھەڵۆژینە. ئەم شارە لە ٧٢ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای تیکاوشار، ٦٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی نێوئاوان و ٦٣ کیلۆمەتری باکووری بۆکان ھەڵکەوتووە.
ساینقەڵا
Şahindej - شاھیندژ - ھەڵۆژین | |
---|---|
Shahin Dezh | |
دیمەنی شارۆچکەی ھەڵۆژین | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان[١] |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | ساینقەڵا |
ناوچە | ناوەندی |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
• قیمقام | ڕەسول مونفەرد |
ڕووبەر | |
• شاری | ٨٫٤١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٢٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٤٠٦ مەتر (٤٬٦١٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• شارۆچکە | ٤٣،٨٥٢ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام (سوننە، شیعە) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ئەم شارە لە نێوان ٣٦ پلە و ٤٠ خولەکی پانایی باکووری و ٤٦ پلە و ٣٤ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتییە و بەرزایی لە ئاستی دەریا ١٤٠٦ مەترە. ژمارەی دانیشتووانی بەپێی ئاماری ساڵی١٣٩٠ی ھەتاوی(٢٠١١ی زایینی)، ٤٣٨٥٢ کەس و بریتییە لە ٩٩١٦ بنەماڵە. دانیشووانیشی کورد و ئازەری پێکھاتووە.[٢][٣]
ناو
دەستکاریساینقەڵا یان شاھین دژ یان ھەڵۆژین ئەمانە ناوی بەکار ھێنراون بۆ ئەم شارۆچکەیە. پێش ھاتنی ئیسلام لە ھەموو ڕێگاکانی ئاگرپەرستیدا بۆ (ئەتشکدا) کە تەختی سڵێمانی ئێستا دەکات، پاسەوان بۆ ئاگرپەرستەکان دادەنرا و پێش ئەوەی بگەنە شوێنە پیرۆزەکەیان قەڵایان بۆ حەوانەوەی خۆیان دروست دەکرد، ئەم قەڵایانە گەورە و گەورەتر دەبوو تاوایان لێھاتبوو ببوونە شارۆچکەیەک. وە ئێستاش لە باکووری ئەم شارۆچکەیە لەسەر بەرزایییە بەناوبانگەکانی ھێلانەی ھەڵۆکان ھەرماون.
- شاھین دژ بەواتای قەڵای ھەڵۆکان دێت.
- ھەڵۆژین مەبەست لەم وشەیە لەوەوە ھاتووە کە ھەڵۆی تیادا دەژی.
- ساینقەڵا لە وشەی (صائین قلعە) وە ھاتووە.
لەم شارۆچکەیەدا لەبەرئەوەی لە نەتەوەی جیاواز پێکھاتووە و دیلەکتی جیاوازی تیادایە و وە لەلایەن دەوڵەتەکان ئێرانەوە حکوم کراوەو حکوم دەکرێت ھەریەکە بەناوێک ناوی دەھێنێت، ئەوەتا بە شاھین دژ ناو دەبرێت کە ھەر ھەڵۆژینە کوردییەکەیە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و دەست کاری کراوە. ناوی ئەم شارۆچکەیە لەسەردەمی ئیسلامدا صائین قلعة بووە و لەسەردەمی پەھلەویدا کراوە بە صائین دژ و پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران کراوەتەوە بە شاھین دژ.[٤]
میژوو
دەستکاری- بەسەرنجدان و تێڕوانینی ئەوشتانەی لە کۆندا دەرکەوتوون و ئەو پێشکەوتنانەی کە پێوەیان دیارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مادەکان، تێروانین و ورد بوونەوە لەو شتانەی کە لە کێوە سوورەکانی گوندی عەقرەبلو دەردەکەوێت کە (٩٠٠) پێش ھاتنە دونیای (ئارییەکان) ە. لەکوێستانەکانی باشووری دەریاچەی ورمێ کە ئەمڕۆ بە ساینقەڵا و مەھاباد و شنۆ و نەغەدە و بۆکان ناسراوە و ڕۆخی ڕووبارەکانی (زەرینە) و (سمینە) دەکات قەومی مانناکان تێیدا ژیاوە بە گەڕان بەناوچەکانی دەریاچەی ورمێ و میاندواو و زەویە فشۆڵەکانی ساینقەڵادا جێ پێی مانناکان دەدۆزینەوە.
- ساینقەڵا لەسەدەی حەوتەمی پێش زایندا ھەبووە و جەند قەڵایەکی کۆنی ئەو سەردەمە ماون، لەسەردەمی ساسانیەکان ئەم قەڵایانە دروست دەکرد لەسەر ڕێگایان کە دەچوون بۆ پەرستگای (ئەتنشکدا) و لە ساسانییە باڵا دەستەکان بوون و وە شارۆچکەی ساینقەڵاش یەکێکە لەو جێ قەڵایانە.
- پاش ئەوەی ئەم ناوچەیە بووە بەشێک لە دەووڵەت عەباسی و پاشان کەوتە بەر ھێرشی مەغۆلەکان، وە مەغۆلەکان تیرە جیاوازەکانی ئاسیای ڕۆژھەڵاتیان پێش خۆیان دابوو ئەم ناوچەی ھەوشارە کەوتە بەر شاڵاوی ئەو کۆچبەرانە و ھاتنە ناوچەکە نیشتەجێ بوون، ئازەریەکان یەکێک بوون لەو تیرانە کە لەناوچەکەدا نیشتەجێ بوون و خاکەکەیان داگیرکرد پاشان بە درووست بوونی دەوڵەتی سەلجوقی و دەولەتەکانی فارس و قاجاڕ و پەھلەوی بوونە زیاتر یارمەتی دەری ئەم تیرانە بۆ زیاتر داگیرکردن و نیشتەجەبوون کە لە ڕاستیدا ئەم ناوچەیە ناوچەی کورد نشین بوون ئێستا ئەم تیرانە بوونەت برابەش و لەھەندێ شوێنیش خاوەندارێتی تەواوی شوێنەکە دەکەن و مافی بە کوردبوونەوە نەماوە لەھەندێ شوینیش تێکەڵاوی کوردان بوون بەڵام سیاسەتی حکومەیەک لەدوایەکەکانی ئێران یارمەتی دەری سەرەکی گەشەسەندن و بەرفراوانی ئەم تیرانە بووە، وە لەھەندێ ناوچە کوردان لەناو زمانی ئەم تیرانەدا تواونەتەوە و بوون بە بەشێک لەوان.[٥]
کەل وپەلە مێژوویەکان
دەستکاری- بەپێی ئەو شتوومەکە کۆنانەی کە لەم ناوچەیەدا دۆزراونەتەوە مێژووی ئەم شارۆچکەیە مێژوویەکی دێرینی ھەیە، کۆمەڵێک لەوشتانەی کە بەدەست دروست دەکرێت و مێژوویەکی کۆنیان ھەیە و بۆ سەردەمی مەغۆلەکان دەگەڕێتەوە و بۆ خۆپاراستن لە دووژمن بەکاریان ھێناوە ھەموویان لە گۆزەی گەورە کردووە و لە چاڵێکدا شاردویانەتەوە و وەک تەپۆڵکەیەکیان لێکردووە، لە ساڵی (٢٠٠٩) پشکنینیان بۆ یەکێ لەم تەپۆڵکانە کرد بەناوی (تەپەی قەبان) کە بەرزییەکەی (٢٤م) بوو ئەم کەلوپەلانەیان تیادا دۆزییەوە،
- لەم ناوچەیە چەند (قاپێکی زێڕین) دۆزراوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیسلام کە بە خەتی کوفی لەسەریان نووسراوە.
- لەم شارۆچکەیە کۆنترین بینا بینای گەرماوی (قەبان) ە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕەکان دەکەوێتە شەقامی شەھید موتەھەری کۆڵانی (١٥).[٦]
جوگرافیا
دەستکاریھەڵۆژین لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی مەحمودچغ و لە باشوور لەگەڵ گوندی عەقرەبلو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھاچەسو لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی مەستاناوا.[٧][٨][٩]
پێکھاتەی دانیشتوانی ھەڵۆژین
دەستکاریئەم شارۆچکەیە لە پێکھاتەی جیاوازی نەتەوایەتی پێک ھاتووە کە ئەویش کورد و ئازەری پێکھاتووە.
- کوردەکان بە جەند زاراوەیەک دەدوێن وە بە زاراوەکانیان دەناسرێنەوە ئەویش ئەمانەن چەرداوڕۆ و موکریانی و سەرابیانی و زاخۆرانی و موسلیانلیەکانن.
- ئازەرییەکان کە بەزاراوەی ئازەری دەدوێن و لە تیرەی ئەفشارییەکانن.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ محمدی، علی، تاریخ تکاب افشار، فصل ھجدھم - وجە تسمیە تکاب و افشار صفحە ۹۳–۹۸
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «وڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ https://books.google.iq/books?
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساینقەڵا تێدایە. |