ئیمپراتۆریەتیی ساسانی

ئیمپراتۆریەتێکی کورد بوو

شانشینی ساسانی یان ساسانییەکان (بە زمانی پاڵەوی: ئێرانشەھر) یاخود ناسراو بە ئیمپراتۆریەتی پارسی/فارسی نوێ [١]، دواین ئیمپراتۆریەتیی ئێرانیی پێش ئیسلام بووە. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە.

نەخشە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان

یەکەم شای ساسانی، ئەردەشیری یەکەم بووە کە لە ناوچە پارس (پارێزگای فارس لە ئێستای ئێران) شۆڕشی کردووە و ئیمپراتۆریەتییەکەی دامەزراندووە. دوایین شای ساسانی یەزدگێردی سێیەم بووە کە چەند شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسلام لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا کردووە و لە ھەموویاندا دۆڕاوە.

سەردەمی ساسانییەکان وەک سەردەمی زێڕینی چاندی ئێرانیی پێش ئیسلام ناسراوە و کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر ئەوەی کە دواتر وەک ھونەر و چاندی ئیسلامی ناسرا. ئایینی زەردەشتی و زانایانی ئایینی، ڕۆڵی گرنگی و کاریگەریی زۆریان ھەبووە لەسەر شێوازی حکوومەتدا.

مێژوودەستکاری

ئاییندەستکاری

زەردەشتی

زماندەستکاری

پەهلەویی ساسانی

ھونەردەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Fattah, Hala Mundhir (2009). A Brief History of Iraq. Infobase Publishing. p. 49. ISBN 978-0-8160-5767-2. Historians have also referred to the Sassanian Empire as the Neo-Persian Empire.


گرێدان بۆ دەرەوەدەستکاری