مێژووی ئێران
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مێژووی ئێران باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئێران و ئەو ڕووداوە و پێشھاتانەی ئەم ناوچەیە بە مەبەستی ئاشناکردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی وڵاتی ئێران ئەم مێژووە پڕە لە شەڕ و ململانێی داگیرکاری و جەنگ ئەمەش ئەم وڵاتەی ڕووبەرووی چەندین کێشە و گرفت کردەوە. مێژووی ئێران دەگەرێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا. دەسەڵاتدارەکانی ئەم وڵاتە لە کات و سەردەمە جیاوازەکانی پێشوو خولقێنەری چەندین ڕووداوی گەورە بوون.
سەردەمی پێش مێژوو
دەستکاریمێژووی کۆن و ناوەڕاست
دەستکاریمادەکان
دەستکاریدوای ئەوەی ئارییەکان کە لە نەژادی ئاری بوون ڕوودەکەنە خۆرئاوای ئێران لە داوێنی شاخەکانی زاگرۆس نیشتەجێ بوون و دوای نزیک بە ٥٠٠ ساڵ لە ژیانی لە ناوچە چیاکان و شەڕکردن لەگەڵ ئاشوورییەکان ھەوڵی دامەزراندنی حکومەتێک بۆ خۆیان دەکەن. ھێرۆدۆت، مێژوو نوسی یۆنانی، دیۆکس (دیاکۆ) بە دامەزرێنەری حکومەتی ماد دادەنێت کە بۆ ماوەی ٥٣ ساڵ حوکمرانی کردووە، دوای خۆی کوڕەکەی بووەتە فەرمانڕەوا. پاشان دەسەڵاتی کەوتە دەست ھووخ شەتەر کە یۆنانییەکان بە کیاکسار ناویان دەھێنا. ناوبراو توانی ھێزی نەتەوەکەی یەکبخات خۆی ئامادە بکات بۆ ھێرشکردنە سەر ئاشوورییەکان و دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و جەنگ لەگەڵیان لە ساڵی ٦٢٦ پێش زاین دەسەڵاتی ئاشوورییەکان تێک بشکێنێت. دوای ئەمە مادەکان دەسەڵاتیان بەرفراوان بوو ساڵی ٥٨٤ (کیاکسار) کۆچی دوایدەکات و دەسەڵات بۆ کوڕەکەی بەجێ دەھێلێت بەناوی (ئاستیاکس) ماوەی فەرمانڕەوایەکەی بەردەوام بوو تا ئەوکاتە لە ھێرشی پارسییەکان بە فەرماندەی کورش زنجیرەی پاشایەتی مادەکان کۆتایی ھات.
تیرەکانی ماد
دەستکاریوەک زانیارییە مێژوویەکان پێمان دەڵێن، ٣ تیرە لە ٦ تیرەکەی یەکییەتی ماد واتە بوسیەکان، ستروخاتیەکان و بودیەکان، بەشی کوردەکان بووە و ٣ تیرەکەی تر بریتی بوون لە ئاریزانتیەکان (پیاو ماقووڵەکان) کە لە نزیکی کاشانی ئێستای ئێران ئەژیان و مۆغەکان کە لە نێوان شاری مەراغە و ڕەی ئێستای تاراندا دەژیان و لە کۆتاییدا پارتاکانیەکان ئەو خەڵکە بوون و لە ئیسفەھانی ئێستادا ژیانیان ئەبردە سەر. وەک نووسراوە یۆنانییەکان دەڵێن تیرەی ستروخاتیەکان کە بە ساگارتی ناویان دەبردرێ لە کرماشانی ئێستادا بوون کە ناوی یۆنانی کراوەکەی یانی زاگرۆس بۆ زنجیرە کوێستان ئەو ناوچە داندرا.
مانناکان
دەستکاریلە سەردەمی ھاتنی ئاریایییەکان بۆ ئاسیا، ھەرکام لەو قەومانەی وا توانایان بوو دەوڵەت و حۆکمەتێکان ڕێ خست. ناوی زۆرینەیان لە نووسراوەکانی ئاشوورییەکاندا ھەیە. یەکێک لەوانە وا زۆر ناوی ھاتووە مانناکانن. لەو سەردەمەی قەومی ماننا لاواز بوو، بەشێک لە حۆکمڕانی ماد بوو بەڵام دواتر ئاشوورییەکان ھێرشیان کردە سەر ئەو وڵاتە و مانناکان لە ترسی تێدا چوون بوونە ھاوپەیمانی ئاشوورییەکان دژ بە ماد. ئاشوور بە یارمەتی مانناکان شەڕی دژ بە مادەکانی بردەوە و وەک پێشکەشی، وڵاتە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای ماننای پێیان بەخشی. مانناکان لە دەوروپشتی زرێچە ورمێ دەژیان. پایەتەختەکەیان شاری زیاوە بووە. کەڤنینەکانی دۆزراوە کە بە کەل و پەلی مانناکانی ئەزانن لە کوردستان و ئازەربایجان دۆزرانەتەوە؛ بە تایبەت لە شاری بۆکان، سەقز و قەلای زێویە و بەرزایی حەسەنلوو.
دەیلەم
دەستکاریلەنەتەوە دیرینەکانی ئێرانە کە دانیشتووی ھەرێمی گیلانی باکووری ئێران بوون (زیاری) و (بوێھی) دوو خانەدانی سەرناسی دەیلەمی بوون کە توانیان لە چاخی دەیەمی زایینیدا دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ئێران و بەغدای بنکەی خەلافەتی عەبباسیدا بسەپێنن تا پەیدابوونی سەلجوقیەکان.
ئیمپراتۆرییەتیی ھەخامەنشی
دەستکاریھەخامەنشی ناوی زنجیرە پاشایەتیێک بووە وا لە ساڵانی ٥٥٠ ھەتا ٣٣٠ی پێش زایین ھەخامەنشییەکان لە ئیمپراتورییەکی لە دەریای ڕەش تاکوو ھێند حوکمڕانیان کردووە. ناوەندی دەسەڵاتداری ئەوان لەو شوێنی ئێستای وڵاتی ئێران دا بووە. دواتر ئیمپڕاتورییەکە گەورەتر بووە ڕۆژئاوای ئاسیای گرتەوە. لە سەرەتادا پاشایییەکە لاواز بوو، ھەتا سۆپایان پێک ھێنا و دواتر پاشای بەناوبانگی ھەخامەنشییەکان، کورش ھێرشی کردە سەر مادەکان کە لەو کاتەدا ئیشتوویگو پاشای ماد بوو شکەستی بە ماد و پاشایەتی مادی کۆتایی ھێنا کوروشی دووھەم کە بە کوروشی مەزن دەناسرێ، یەکەم شا و بناغەدانەری شاھەنشاھیی ھەخامەنشییە. کوروش لە ساڵی ٥٢٩ تا ٥٥٩ ی پێش زایین بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ شاھەنشاھی ئێران بوو درێژەی پاشایەتی ھەخامەنشییەکان ٢٢٠ ساڵ بووە. سەردەمی پاشایەتی ھەخامەنشییەکان کشتوکاڵ و زانیارییەکان گەشەی کرد. کورش ڕێزێیکی زۆر بۆ مرۆڤ ھەبوو و کاتێ بابلیان داگیر کرد خەڵکی لەسەر بیر و بڕوای خۆی ھێشتەوە. پەیماننامەی کورش سەبارەت بە بڕوای ھەموان، یەکەمین پەیماننامەی مافی مرۆڤ بووە لە دونیا دا. ئەسکەندەری مەقدوونی لە ٣٣٠پیش زایین کۆتایی بە زنجیرەی پاشایەتی ھەخامەنشییەکان ھێنا.
ئیمپراتۆری سلووکی
دەستکاریدوای ئەوەی ئەسکەندەری مەزن توانی دەست بەسەر ئێران و چەندین ناوچەی جیھانی داگیرکرد لە تەمەنی ٣٢ ساڵی بەھۆی نەخۆشی دەمرێت ئەم مردنەی پشێوی بەدوای خۆیدا دەھێنێت و چەندین ئیمپراتۆرییەتی جیاواز پێک دێت یەکێک لەوانە ئیمپراتۆرییەتیی سلووکی کە لەسەر دەستی سلووکس دامەزرا کە ئەوکات لە ئێران پشتیوانانی ئەم ئیمپراتۆرییە بەشێکی ئێرانیان داگیرکردبوو بۆیە بۆ ماوەی حەفتا ساڵ حوکمی ئێرانیان کرد
ئیمپراتۆرییەتیی ئەشکانی
دەستکاریھاوکات لەگەڵ بوونی سلوکییەکان لە ئێران چەندین ھۆز و تیرە لە چەند بە شێکی مازەندەرانی ئێستا و باکووری خۆراسان و خارەزم فەرمانڕەواییان دەکرد کە ناویان بە ئەشکانییەکان یان پارتەکان دەرکردبوو لە چەندین کاتدا ھێرشیان دەکردە سەر سلووکییەکان و لە دژیان ڕادەپەرن دوای ئەوەی ناوچەکانی ئێران دەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان لەلایەن ئەرزاس یان ئەشکی یەکەم زنجیرە پاشایەتی ئەشکانییەکان دادەمەزرێت و خۆشی دەبێتە یەکەم فەرمانڕەوا وردە وردە ئەم فەرمانڕەوایییە فراوان دەبێت لە ژێر دەستی فەرمانڕەواکانی دیکە بەگشتی بۆ ماوەی پێنج سەد ساڵ فەرمانڕەواییان کرد.
ئیمپراتۆرییەتیی ساسانی
دەستکاریئیمپراتۆرییەتیی ساسانی یان ساسانییەکان دوایین ئیمپراتۆرییەتیی ئێرانیی پێش ئیسلام بووە. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە. یەکەم شای ساسانی، ئەردەشیری یەکەم بووە کە لە ناوچە پارس (پارێزگای فارس لە ئێستای ئێران) شۆڕشی کردووە و ئیمپراتۆرییەتییەکەی دامەزراندووە. دوایین شای ساسانی یەزدگێردی سێیەم بووە کە چەند شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسلام لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا کردووە و لە ھەموویاندا دۆڕاوە. سەردەمی ساسانییەکان وەک سەردەمی زێڕینی چاندی ئێرانیی پێش ئیسلام ناسراوە و کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر ئەوەی کە دواتر وەک ھونەر و چاندی ئیسلامی ناسرا. ئایینی زەردەشتی و زانایانی ئایینی، ڕۆڵی گرنگی و کاریگەریی زۆریان ھەبووە لەسەر شێوازی حکوومەتدا.
مێژووی نوێ و ھاوچەرخ
دەستکاریئێران لە سەردەمی ئیسلامی
دەستکاریئێران لە سەردەمی سەلجوقییەکان
دەستکاریھێرشی مەغۆل بۆ سەر ئێران
دەستکاریئیلخانییەکان
دەستکاری=== تەیموررییەکان ===suiiii
سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی
دەستکاریئیسماعیل سەفەوی لە ساڵی ١٤٩٤ز وە سەرکردایەتی ڕێکخستنی سەفەوییەکانی گرتە دەست وھەستا بە بانگەواز بۆ مەزھەبی شیعە، دەستی گرت بەسەر ناوچەکانی گەیلاندا، لە ساڵانی نێوان ١٤٩٩ تا ١٥٠١ز، بەردەوام بوو لە فراوانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا ھەتا مەموو وڵاتی فارس (ئێران)ی گرتەوە، و ھەستا بە دەرکردنی قەراقوینڵۆ (ھۆزێکی تورکمان بوون) لە ساڵی ١٥٠٧ز و دەستی گرت بەسەر عێراقدا، و مەزھەبی شیعەی دوانزە ئیمامەکەی کردە ئاینی فەڕمی دەوڵەت، و لە بەرامبەر عوسمانییەکاندا تێک شکا لە شەڕی چاڵدێراندا لە ساڵی ١٥١٤ز دا، وشەڕ لە نێوانیان و لە نێوان عوسمانییەکان بەردەوام بوو لەلای ڕۆژئاواوە، و لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ئۆزبەگییەکان (شیبانییەکان لە بوخاری) لە سنورەکانی ڕۆژھەڵاتیانەوە لە ناکۆکیدا بوون. تەھماسب لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ز حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئاینییەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەمدا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند، پاشان چەند قۆناغێکی پێکدادانی ھاتن وجارێکی تر بارودۆخ جێگیر بووەوە لە سەردەمی عەباسی یەکەمدا (١٥٨٧ تا ١٦٢٩)ز، و دەستی گرت بەسەر ئازەربایجان ساڵی ١٦٠٣ز پاشان شیراز و ئەرمینیا و چەند بەشێکی ئەفغانستان لە ساڵی ١٦٠٨ز، و لە ساڵانی ١٦٢٤/١٦٢٣ کوردستان و عێراقی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی جارێکی تر، و لە ڕووی ناوخۆیییەوە ھەستا بە کۆمەڵێک چاکسازی لە سوپادا، و گەشەی دا بە شاری ئەسفەھان و کردی بە یەکێک لە گرنگترین شارەکان لەو ماوەیەدا، ھەروەک توانی بازرگانی ڕیکبخات و ئابوری دەوڵەت ببوژێنێتەوە، بەڵام لە دوای ئەم چەند فەرمانڕەوایەک دەسەڵاتیان گرتە دەست کە بە گشتی کەسایەتیان لاواز بوو. دەوڵەتی سەفەوی دوایین ماوەی سەربەرزی بەخۆیەوە بینی لە سەردەمی عەباسی دووەم (١٦٤٢–١٦٦٦)ز، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد کرد لەگەڵ دەوڵەتە ئەوروپییەکاندا لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیا بازرگانیانەی لە ناوچەکەدا ئیشیان ئەکرد، ھەروەک چەند چاکسازییەکی ناوخۆیی ئەنجامدا، و ساڵی ١٦٤٨ز چەند بەشێکی تری ئەفغانستانی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی. پاشان ئابوری وڵات چەند گەڕانە دواوەی خێرای بە خۆیەوە بینی لە سەردەمی شا حسەین (١٦٩٤–١٧٢٢)ز، کە ھۆکار بوو بۆ شۆڕشی سونە دوای ئەوەی لێخۆشنەبوون لە ھەڵسوکەوتیا دەرکەوت لەگەڵیان و دەمارگیرییەکی توندی ھەبوو بۆ مەزھەبی شیعە، لە ساڵی ١٧١٩ز ئەفغانەکان ھاتن کە (گەڵزای) حوکمی ئەکردن لەسەر شانشینشی سەفەوییەکان، ئەوانە دەستیان کرت بەسەر ئەسفەھاندا لە ساڵی ١٧٢٢ز، وشا حسەینیان لابرد ولە سێدارەیان دا لە ساڵی ١٧٢٦ز، ھەتا ساڵی ١٧٣٦ گەڵزای حوکمەتێکی دامەزراند لە ژێر سێبەری سەفەوییەکان (بەڵام شا ھیچ دەسەڵاتێکی نەبوو), ودەسەڵاتی ڕاستەقینە لە وڵاتی فارسدا زەند و ئەقشەرییەکان دابەشیان کردبوو ھەتا دواتر گواسترایەوە بۆ قاچارییەکان.
ئێران لە سەردەمی ئەفغانەکان
دەستکاریئەفشارییەکان
دەستکاریئەفشارییەکان بەرەماڵێکی تورک بوون کە لە ساڵانی ١٧٣٦ تا ١٧٩٦ لە ئێران حکوومەتیان کردووە. بۆ یەکەم جار نادرشای ئەفشار توانی پادشایی سەفەوییەکان ھەڵوەشێنێتەوە و حکوومەتی ئەفشارییەکان دامەزرێنێ. لە سەردەمی نادردا پانایی ئێران زۆر فراوان بوو و زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی ھاوچەرخ کەوتە ژێر دەسەڵاتی بەپێی سەرچاوەکان لە شانشینە جەگە لە نادر شا (عادل شا (١٧٤٧–١٧٤٨)، ئیبراھیم شای ئەفشار (١٧٤٨)، شاھروخ میرزا (١٧٤٨–١٧٩٦) دەسەڵاتیان وەرگرتووە
زەندییەکان و ماوە حکومڕانیان
دەستکاریزەندییەکان بەرەماڵێکی کورد بوون کە لە ساڵانی ١٧٥٠ تا ١٧٩٤ لە ئێران حکومیان دەکرد. بۆ یەکەم جار کەریم خانی زەند توانی لە دوای ھەڵوەشینەوەی پادشایی ئەفشارییەکان ئاسایش بھێنێتەوە وڵات و حکوومەتێکی بەھێز پێک بێنێت. پایتەختی زەندییەکان شیراز بوو. دوای مردنی کەریم خان ئاژاوە و ناکۆکی لە سەر دەسەڵات لە نێو کوڕ و براکانی کەریم خان ڕوویدا ئەمەش دەرفەتی بۆ محمد خانی قاجەر ڕەخساند تا ئەوەی ھێز یەک بخات و ھێرش بکاتە سەر دەسەڵاتی زەندییەکان بەتایبەت لەسەردەمی لوتف علی خان کە دوا پاشای زەندییەکان سەر ئەنجام ھەر لەلایەن ھیزەکانی ئەوەوە دەستگیرکرا و پاشان کوژرا بەم شێوەیە دوای کوژرانی لوتف علی خان دەسەڵاتی زەند لە ساڵی ١٧٩٤ لە ئێران کۆتایی ھات
قاجەرەکان
دەستکاریقاجاڕەکان بنەماڵەیەکی بەڕەگەز تورک بوون کە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٤ەوە ھەتا ١٩٢٥ حکومی ئێرانیان کردووە ئەویش دوای ئەوەی کە دەسەڵاتیان بە سەر زەندییەکان زاڵ دەبیت وحکومەتەکەیان دەڕوخێنن. ھۆزی قاجاڕ یەکێ لە بەرەبابە تورکمانەکانی ئاسیای ناوەڕاست بوون کە لە ھێرشی مەغولدا ھاتن بۆ ئێران. سەرەتا لە ئەرمەنستاندا نیشتەجێ بوون، دواتر شاعەباس تاقمێکیانی گواستەوە بۆ ئێستەرئۆگستاد (گۆرگانی ئەمڕۆ) کە حکومەتی قاجاڕەکانیش ئەمانە پێکیان ھێنا. بناغەدانەری ئەم زنجیرە پادشایییە ئاغا محەممەد خانە و دوایین پادشای قاجاڕیش ئەحمەد شا بووە.
پەھلەوییەکان
دەستکاریئێران لە جەنگی جیھانی یەکەم
دەستکاریدروست بوونی کۆماری کوردستان
دەستکاریساڵی ١٩٤٦ لە ڕۆژئاوای ئێران بەھۆی ئەو دۆخەی کە ئێران بەسەریدا ھاتبوو ڕووداویکی مێژووی ڕویدا ئەویش دامەزراندنی حکومەتێکی سەربەخۆ بوو لە لایەن کوردەکانەوە بە سەرۆکایەتی قازی محمد بە پشتیوانی دەوڵەتی سۆڤیەت بە ناوی کۆماری کوردستان یاخود ھەر وەک لە چەندین سەرچاوەی دیکە ھاتووە کۆماری مەھاباد. ئەم ھەنگاوەی کوردەکان بۆ حکومەتی شا جێگەی قبوڵ نەبوو ھەریۆیە بە ھەموو شێوەیەک کەوتە دژایەتی ئەم حکومەتە کە لە شێوەی دەوڵتدا بوو ئەم فشارانە وای کرد کە ئەم کۆمارە تەمەنی زۆر نەبێت تەنھا ١١ مانگ بە سەربەخۆی مایەوە پاش ئەوەی سۆڤیەت لە ناوچەکانی ئێران و ئازەربایجان کشایەوە ئەم کۆمارەش بە ڕەو ڕووخان چوو تا ئەوەی لە لایەن ئێرانەوە قازی محمد و چەندین کەس لە ھاوکارانی دەگیرێن و پاش دادگایی لە سێدارە دەدرێن.
شۆرشی دەستوری ئێران
دەستکاریڕوخانی سیسەتەمی پاشایەتی
دەستکاریشۆرشی ئێسلامی یان شۆرشی گەلانی ئێران
دەستکاریشەڕی ئێران و عێراق
دەستکاریشەڕی ئێران و عێراق بۆ ماوەی ٨ ساڵ بەردەوام بوو. ئەم شەڕە سەرەتا بە ھێرشی ھێزەکانی سەدام (سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمی عێراق) بۆ سەر ئیران دەستی پێ کرد، لە کاتی ھێرشەکەدا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تازە سەرکەوتبوو و دۆخی ئەرتەشی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. لە لایەکی دیکەوە عێراق لە دۆخێکی باشدا بوو، باری ئۆگستووری لە گەشە کردندا بوو، کە سەدام ویستی بۆ ئەوە ببێتە وڵاتی یەکەمی ناوچە، ھەروەھا بۆ ئەوە کە پەرە بداتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بەم شێوە کامی لە ئاڵۆزی ئێران گرتبیت. لە لایەکی دیکەوە ئێران، ئنقلابێکی ئیدێۆلۆژیکی کردبوو و دەیویست ئەم شۆڕشە پەرە بداتە سەر وڵاتانی دەوروبەری خۆی بە تایبەت عێراق کە کەمینەیەکی زۆر گەورە شێعەی ھەبوو. نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی ھێنان بەم شەڕە لە ساڵی ١٩٨٧ دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ی دەرکرد. بەڵام ئەم بڕیارنامەی ھەتا ساڵی ١٩٨٨ نەھاتە کایەوە. لە دوای سوڵح ئێران و عێراق گەڕانەوە بۆ سەر سنوورە پێشووەکانیان کە بە پیی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ دیاری کرا بوو. ھەتاکوو ساڵی ٢٠٠٣ ئاخرین سەربازانی بە دیل گراوی دوو لایەنی شەڕەکە پێکەوە ئاڵوگۆر کران. ئەم شەڕە گیانی نیو میلیۆن سەربازی ھەر دوو لای گرت، زیانێکی گەورەی تووشی ھەر وڵات کرد بەڵام لە ئاکامدا ھیچ سنوورێک جێبەجی نەبوو. لەم شەڕەدا خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی بەکارھینانی چەکی کیمیایی و چەندین ڕووداوی گەورەی کۆمەڵکوژی تێدا ڕووی دا. لەم شەڕەدا شارە کوردنشینەکان چەندین جار بۆمباران کران و خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی
مێژووی ئێران لە ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٢٠
دەستکاریخۆپیشاندانەکانی ئێران لە ٢٠٠٩
دەستکاریخۆپیشاندانەکانی ئێران لە ٢٠١١
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی ئێران تێدایە. |