ئەرمەنستان

وڵاتی باڵادەست لە ھەرێمی قەفقازی باشووری ئۆراسیا
(لە ئەرمینیاەوە ڕەوانە کراوە)

ئەرمەنستان یان ئەرمینیا (بە ئەرمەنی: Հայաստան) بە فەرمی کۆماری ئەرمەنستان وڵاتێکی دەورگیراو بە وشکانییە کە لە بەرزایییەکانی ئەرمەنی لە ڕۆژاوای ئاسیا ھەڵکەوتووە.[١] ئەرمەنستان بەشێک لە ناوچەی قەوقاز پێکدێنێت و لەگەڵ گورجستان لە باکوور، ئازەربایجان و کۆماری ئارتساخ لە ڕۆژھەڵات،[٢] تورکیا لە ڕۆژاوا و ئێران و کۆماری خۆبەڕێوەبەری نەخچیڤان لە باشوور ھاوسنوورە.[٣] یەریڤان پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە.

ئەرمەنستان
Հայաստան
سروود: 
پایتەختیەریڤان
40°11′N 44°31′E / 40.183°N 44.517°E / 40.183; 44.517
زمانە فەرمییەکان ئەرمەنی
گرووپە ڕەگەزییەکان  ئەرمەنییەکان، ئێزیدییەکان، ڕووسەکان
دەوڵەت سەرۆکایەتی کۆماری
 -  سەرۆک کۆمار ڤاھاگن خاچاتوریان
 -  سەرۆک وەزیران نیکۆڵ پاشینیان
دامەزران
 -  کۆماری دیموکراتی ئەرمەنستان ٢٨ی ئایاری ١٩١٨ 
 -  سەربەخۆبوونی ئەرمەنستان ١٩٩١ 
ڕووبەر
 -  ٢٩٧٤٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤١)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢١ ٢٩٦٥٠٠٠ (١٣٤)
 -  چڕی ١٠٨٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٩)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو درامی ئەرمەنی ((.AMD (դր)
ناوچەی کاتی UTC (UTC+٤)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .am

مێژوودەستکاری

 
نەخشەی شانشینی ئەرمەنستان ساڵی ٩٥ بۆ ٦٦ پ. ز

دابەشکردنی کارگێڕیدەستکاری

پارێزگاکاندەستکاری

ئەرمینیا بۆ ١٠ پارێزگا جیادەکرێتەوە یەریڤان پایتەختی وڵاتە. سەرۆکی جێبەجێکار لە ھەر دە پارێزگاکە ناوی مارتزبت واتە (سەرۆک مارتز) حوکمەتی ئەرمینیا دایمەزراندوە.

لە ھەموو پارێزگایەک کۆمەڵەیەک ھەن ھەر کۆمەڵەیەک. ئۆتۆنۆمی ھەیە و جێگیرگە ھەیە جێگیرگە یان شارە یان گوند. لە ساڵی ٢٠٠٧، لەناو ئەرمینیا ٩١٥ کۆمەڵەی ناوخۆی ھەیە، ٤٩ لەم ناوچانە شارە و٨٦٦ لادێیییە؛ و پایتەخت یەریڤانە، بۆ دوازدە ھەرێم پێکھاتوە حوکمی ئۆتۆنۆمی پێ بەخشراوە.[٤]

# پارێزگاکان پایتەخت ڕووبەر ژمارەی دانیشتووان
١ پارێزگای ئاراگاتسۆن ئەشتەرەک ٢٬٧٥٣ کم² ١٢٦٬٢٧٨
٢ پارێزگای ئارارات ئارتاشات ٢٬٠٩٦ کم² ٢٥٢٬٦٦٥
٣ پارێزگای ئارماڤیر ئارماڤیر ١٬٢٤٢ کم² ٢٥٥٬٨٦١
٤ پارێزگای گێغارکونیک گاڤار ٥٬٣٤٨ کم² ٢١٥٬٣٧١
٥ پارێزگای کۆتایک ھرازدان ٢٬٠٨٩ کم² ٢٤١٬٣٣٧
٦ پارێزگای لۆری ڤانادزۆر ٣٬٧٨٩ کم² ٢٥٣٬٣٥١
٧ پارێزگای شیراک گیومری ٢٬٦٨١ کم² ٢٥٧٬٢٤٢
٨ پارێزگای سیونیک کاپان ٤٬٥٠٦ کم² ١٣٤٬٠٦١
٩ پارێزگای تاڤوش ئیجەڤان ٢٬٧٠٤ کم² ١٢١٬٩٦٣
١٠ پارێزگای ڤایۆتس دزۆر یەغەگنادزۆر ٢٬٣٠٨ کم² ٥٣٬٢٣٠
١١ یەریڤان ٢٢٧ کم² ١٬٠٩١٬٢٣٥

دیپلۆماسیدەستکاری

 
نەخشەی ناوچەی قەرەباغ و دەوروبەری

ئەرمینیا کێشەی سیاسی لەنێوان ئازەربایجان و تورکیا ھەیە بەتایبەت لە ناوچەی قەرەباغ کە ئەرمینیا و ئازەربایجان ھەردووکیان بەخاکی خۆیانی دەزانن ڕووبەری ٤٤٠٠ کیلۆمەتر چوار گۆشەیە، لە ساڵی ١٩٨٧ ئەرمینیا داوای ناوچەی قەرەباغی لە یەکێتی سۆڤیەت کرد کە ئەو کات حوکمی ئۆتۆنۆمی بوو (الحکم الذاتی) لەژێر دەستەڵاتی حوکمەتی ئازەربایجان بوو، دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ یەکێتی سۆڤیەت بوو بە ١٥ وڵاتی سەربەخۆ یەکێک لەو وڵاتانە ئازەربایجان و ئەرمینیا بوو، دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت جەنگ لە نێوان ھەردوولا دروست بوو ئەرمینیا توانی دەست بەسەر قەرەباغدا بگرێت ھەتا جەنگی ١٩٩٤ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کە ئەرمینیا پشتگیری ھەرێمی قەرەباغی دەکرد کە کۆماری ئەرمینیای تێدا دامەزرا دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت.

دانیشتوانی قەرەباغدەستکاری

بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٨٢٣ ٩١٪ لەسەدی دانیشتووانی گوندەکان موسلمانن بەڵام تەنھا ٩٪ یان ئەرمەنین.

بەرزایەکانی قەرەباغدەستکاری

پێشتر کوردەکان زۆربەی دانیشتووانی قەرەباغیان پێک دەھێنا بەڵام بەھۆی سۆڤیەت دژی نەتەوە کەمینەکان ژمارەی کوردەکان کەمی کرد بەھۆی تورک کردن (التتریک) تورکی ئازەری بە زۆری کۆچیان کرد بۆ ڕووسیا و کازاخستان دواتر لەوێ ھەمویان مردن.

ئێستا ھەرێمەکە ژمارەی دانیشتووان ١٤٥ ھەزار کەسە زۆربەی زۆریان ئەرمەنی ئارسۆدۆکسین.

جوگرافیادەستکاری

 
جوگرافیای ئەرمەنستان

ئەرمەنستان بە گشتی ناوچەیەکی شاخاوییە بەرزترین شاخی ئاراگاتسە کە دەکەوێتە خۆراوای ئەرمەنستان، لە ئارتیک، کە بەرزییەکەی ٤٠٩٢ مترە، و تەنھا لە ناوچەی یەریڤان و تالین و ئەرماویر ناوچەیەکی شاخاوی نییە ١٩٠٠ کم٢ دەبێت کە دەکاتە ٦٬٥ ی خاکی ئەرمەنستان پێک دێنێت.

دانیشتوواندەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئەرمەنستان ٢٬٩٨٣٬٩٩٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٣ ساڵە. ھەروەھا ٦٤ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٥]

ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەرمەنستان کوردن، کە زۆربەیان ئێزیدین.

ئاییندەستکاری

ئایینی خەڵکی ئەرمەنستان ٧٣٪ لە مەسیحییەتی گریگۆری، ٥٪ لە ئیسلام (سوننە)، ٤٪ لە کاتۆلیک و ١٨٪ لە ئەوانەی تر پێکدێت.[٦]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ The UN classification of world regions 25 June 2002 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. places Armenia in Western Asia; the CIA World Factbook "Armenia". The World Factbook. CIA. Retrieved 2 September 2010. "Armenia". National Geographic. Archived from the original on 8 August 2007. Retrieved 16 April 2009., "Armenia". Encyclopædia Britannica. Archived from the original on 1 April 2009. Retrieved 16 April 2009., Calendario Atlante De Agostini (بە ئیتالی) (111 ed.). Novara: Istituto Geografico De Agostini. 2015. p. sub voce. ISBN 9788851124908. and Oxford Reference Online "Oxford Reference". Oxford Reference Online. 2004. doi:10.1093/acref/9780199546091.001.0001. ISBN 978-0-19-954609-1. also place Armenia in Asia.
  2. ^ 2020 Nagorno-Karabakh ceasefire agreement, article 6 of which provides that the Lachin corridor “shall remain under the control of the peacekeeping contingent of the Russian Federation”
  3. ^ The Oxford Encyclopedia of Economic History. Oxford University Press. 2003. p. 156. ISBN 978-0-19-510507-0.
  4. ^ داڕێژە:استشهاد ويب
  5. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  6. ^ بەختیاری, سەعی (1393 ھەتاوی). جوگرافیا. تاران: مووسسەی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ٩٧. ISBN 978-964-342-431-2. Check date values in: |year= (help)