پارێزگای لۆری
پارێزگای لۆری (بە ئەرمەنی: Լոռի) پارێزگایەکی (مارز)ی ئەرمینیایە. دەکەوێتە باکووری وڵاتەکە و ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان. ڤانادزۆر پایتەخت و گەورەترین شاری پارێزگاکەیە. شارۆچکە گرنگەکانی دیکە بریتین لە ستێپاناڤان، ئالاڤێردی و سپیتاک. بەرزترین خاڵی پارێزگاکە چیای ئاچکاسارە لە زنجیرە چیای جاواخێتی کە بەرزییەکەی ٣١٩٦ مەتر دەبێت. نزمترین خاڵ ٣٨٠ مەتر لە دۆڵی دێبێدە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگاکە.[١]
پارێزگای لۆری | |
---|---|
بە ئەرمەنی: Լոռու մարզ | |
دامەزران | ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ |
وڵات | ئەرمەنستان |
پایتەخت | ڤانادزۆر |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئەرمەنستان |
پۆتانی شوێن | ٤٠°٥٥′٠″N ٤٤°٣٠′٠″E |
دانیشتووان | ٣٩٢٬٣٠٠، ٢٢٢٬٨٠٥ |
ڕووبەر | ٣٬٧٩٩٫٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 1701–2117 |
وێبگە | http://lori.mtad.am |
بەپێی سەرژمێری فەرمی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی لۆری ٢٣٥٥٣٧ کەسە (١١١٦٧٥ پیاو و ١٢٣٨٦٢ ژن) کە نزیکەی ٧٫٨٪ی تەواوی دانیشتووانی ئەرمینیا پێکدەھێنێت.[٢] ژمارەی دانیشتووانی شارەکان ١٣٧٧٨٤ کەسە (٥٨٫٥٪) و گوندنشینەکان ٩٧٧٥٣ کەسە (٤١٫٥٪).
خەڵکی ڕەسەنی دیار
دەستکاری- ھۆڤانێس تومانیان (١٨٦٩–١٩٢٣)، شاعیری سەرجەم ئەرمەنی.
- ئاڤێتیک سەحاکیان (١٨٦٣–١٩٣٣)، سیاسەتمەداری ئەرمەنی کۆماری یەکەمی ئەرمەنستان.
- ستێپان زۆریان (١٨٨٩–١٩٦٧)، نووسەری ئەرمەنی.
- سوورێن ئاغابابیان (١٩٢٢–١٩٨٦)، ڕەخنەگری ئەدەبی ئەرمەنی سۆڤیەت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Lori province description». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Lori population, 2011 census
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای لۆری تێدایە. |