ھۆڤانێس تومانیان
ھۆڤھانس تومانیان (بە ئەرمەنی: Հովհաննես Թումանյան,١٩ی شوبات (ڕۆژژمێری جوولیان. ٧ی شوبات) ١٨٦٩ – ٢٣ی ئازاری ١٩٢٣) شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و چالاکی ئەدەبی و گشتی ئەرمەنی بووە. شاعیری نەتەوەیی ئەرمینیایە.[١]
تومیانیان شیعر و چوارگۆشە و بالەد و ڕۆمان و ئەفسانە و بابەتی ڕەخنەگرانە و ڕۆژنامەوانی نووسیوە.[٢] کارەکانی زیاتر بە شێوەیەکی واقیعی نووسراون، کە زۆرجار لە دەوری ژیانی ڕۆژانەی سەردەمی ئەو دەسوڕێتەوە.[١] تومیانیان لە گوندی مێژوویی دسێغ لە ناوچەی لۆری لەدایکبووە، لە تەمەنێکی بچووکدا ڕووی لە شاری تیفلیس کردووە، کە لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ناوەندی کولتوری ئەرمەنییەکان بووە لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیادا.[٣] زۆری نەخایاند بە بەرھەمە سادەکانی بەڵام زۆر شیعرییەکەی لەلایەن کۆمەڵگەی بەرفراوانی ئەرمەنییەوە ناسرا.
ژیانی تایبەت
دەستکاریلە ساڵی ١٨٨٨ لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، ھۆڤانیس تومیانیان ھاوسەرگیری لەگەڵ ئۆلگا ماچکالیان کرد کە تەمەنی ١٧ ساڵ بوو.[٤] خاوەنی ١٠ منداڵ بوون: موسەغ (١٨٨٩–١٩٣٨)، ئەشخەن (١٨٩١–١٩٦٨)، نوارد (١٨٩٢–١٩٥٧)، ئارتاوازد (١٨٩٤–١٩١٨)، حەملیک (١٨٩٦–١٩٣٧)، ئەنوش (١٨٩٨–١٩٢٧)، ئارپیک (١٨٩٩). –١٩٨١)، ئارێگ (١٩٠٠–١٩٣٩)، سێدا (١٩٠٥–١٩٨٨)، تامار (١٩٠٧-١٩٨٩).[٥]
چالاکی سیاسی و گشتی
دەستکاریلە کاتی کۆمەڵکوژییەکانی ئەرمەنی-تاتار لە ساڵانی ١٩٠٥-١٩٠٧ کە لەلایەن حکوومەتەوە وروژێندرا، تومیان ڕۆڵی ئاشتیخوازی گرتە ئەستۆ، کە بەھۆیەوە دوو جار دەستگیرکرا.[٢] ھەروەھا تومیان بە قووڵی ڕەخنەی لە جەنگی ئەرمەنستان و جۆرجیا لە ساڵی ١٩١٨ گرت.[٢] ھەروەھا تومیانیان چالاکانە سەرقاڵی بانگەشەی ئینجیل بوو. وەک لە یەکێک لە ئایەتەکانیدا نووسیویەتی «تەنھا یەک ڕێگای ڕزگاربوون ھەیە؛ لە ڕێگەی عیسا مەسیحەوە لەناو ھەر یەکێکماندا دەمێنێتەوە».
لە تشرینی یەکەمی ١٩١٤ تومیان پەیوەندی بە «لیژنەی پشتیوانی لە قوربانیانی جەنگ» کرد، کە دواتر یارمەتی پەنابەرانی جینۆسایدی ئەرمەنی دا کە لە ئێچمیادزین نیشتەجێ بوون.[٦]
لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری تیفلیس ماڵی ھونەری ئەرمەنی دامەزراند.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Jrbashyan، E. «Hovhannes Tumanyan Biography». armenianhouse.org. لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Թումանյան Հովհաննես (بە ئەرمەنی). Դպրոցական Մեծ Հանրագիտարան, Գիրք II. 2010. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Adjarian، Hrachia (1909). Classification des dialectes arméniens [Classification of Armenian dialects] (PDF) (بە فەرەنسی). Paris: Librairie Honore Champion. p. 72. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە July 8, 2012 ھێنراوە.
{{cite book}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Ամուսնությունը (بە ئەرمەنی). Հովհաննես Թումանյանի թանգարան. لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «The Children» Զավակները (بە ئەرمەنی). Հովհաննես Թումանյանի թանգարան. 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ՀՈՎՀ. ԹՈՒՄԱՆՅԱՆԸ ԵՒ ՈՐԲԱԽՆԱՄ ԳՈՐԾԸ (بە ئەرمەنی). ՀՈՎՀ. ԹՈՒՄԱՆՅԱՆԸ ԵՒ ՈՐԲԱԽՆԱՄ ԳՈՐԾԸ. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆڤانێس تومانیان تێدایە. |