تامار تومانیان
تامار ھۆڤانێسی تومیانیان (١٩٠٧–١٩٨٩؛ بە ئەرمەنی: Թամար Թումանյան) تەلارسازێکی ئەرمەنی سۆڤیەت بوو. ئەو نازناوی، کرێکاری ڕێزلێنراو لە کولتوری کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستان (١٩٧٧)ی پێبەخشرا.[١] باوکی شاعیر و نووسەر ھۆڤانێس تومانیان بووە.
ژیاننامە
دەستکاریتامار تومانیان لە ساڵی ١٩٠٧ لە تفلیس لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا لە دایک و باوکی ئۆلگا تومیان و شاعیری بەناوبانگ ھۆڤانیس تومیان لەدایکبووە[٢][٣] ئەو بچووکترین منداڵ بوو لە ١٠ منداڵی خێزانەکەی.[٤] خوشک و براکانی بریتی بوون لە موسەغ (١٨٨٩–١٩٣٨)، ئەشخان (١٨٩١–١٩٦٨)، نوارد (١٨٩٢–١٩٥٧)، ئارتەوازد (١٨٩٤–١٩١٨)، حەملیک (١٨٩٦–١٩٣٧)، ئەنوش (١٨٩٨–١٩٢٧)، ئارپیک (١٨٩٩–١٩٨١)، ئارێگ (١٩٠٠–١٩٣٩)، و سێدا (1905-1988).[٢][٥] تامار خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی کچانی سانت گایان لە تفلیس وەرگرتووە.[٢]
لە پەیمانگای پۆلیتەکنیکی یەریڤان (ئێستا زانکۆی پۆلیتەکنیکی نیشتمانی ئەرمەنستان) خوێندوویەتی؛[٢] دواتر لە زانکۆی نیشتمانی تەلارسازی و بیناسازی ئەرمەنستان خوێندوویەتی.[4][٤]
لە ساڵی ١٩٣٣ دەستی پێکردووە و وەک تەلارساز لە ستۆدیۆی ئەلێکساندەر تامانیان لە یەریڤان کاری کردووە.[٢] لە ستۆدیۆی تامانیان بوو کە تێیدا بەشداری لە دیزاینی شانۆی ئۆپێرای یەریڤان (١٩٣٩)، و ماڵی حکوومەت، یەریڤان (١٩٤١) کرد.[٤] دواتر وەک تەلارساز لە ستۆدیۆی مارک گریگۆریان کاری کردووە.[٤]
لە ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٤٩ سکرتێری یەکێتی تەلارسازانی ئەرمینیا بووە.[٤] لە ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥١ سەرۆکی دەستەی کارگێڕی سندوقی تەلارسازی ئەرمینیا بووە. لە ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٨٩ وەک بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ھۆڤانێس تومانیان لە یەریڤان کاری کردووە.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Թամար Թումանյան». AV Production (بە ئەرمەنی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت «The Children». Hovhannes Tumanyan Museum (بە ئەرمەنی). 2009. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Tumanyan the Photographer: Exhibition honoring the great Armenian poet from another perspective». Armenpress.am (بە ئینگلیزی). ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت ج «Թամար Թումանյան» [Tamar Tumanyan (1907–1989)]. Urbanista.am (بە ئەرمەنی). لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «145th birth anniversary of 'All-Armenian poet' Hovhannes Tumanyan». PanARMENIAN.Net. ١٩ی شوباتی ٢٠١٤. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.