کاتی گەردوونی ھاوھەنگاو یان یوو تی سی (بە ئینگلیزی: UTC) ستاندارێکی کاتە بۆ دیاریکردنی کات و سات و جیاوازەکانییان لە گشت زەوی .
کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b0/UTC_hue4map_X_world_Robinson.png/440px-UTC_hue4map_X_world_Robinson.png) |
|
|
|
|
کاتی ناوچەکانی جیهان بەپێی کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
ئەم کاتە تەنیا ٠.٠٩ چرکە لەگەڵ کاتژمێری گرینویچ جیاوازی ھەیە.[١] و بۆ زۆرتری کارە ڕۆژانەکان ئەم جیاوازییە لەبەرچاو ناگیرێ.
ئەوکاتەی کورتکراوەiەکییان بۆ ئەم کاتە گەردوونییە دانا فەڕەنسییەکان پێداگرییان دەکرد کە دەبی بە زمانی فەڕەنسی بێت، لە کۆتایی دا بڕیار درا کە نە کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی: CUT: coordinated universal time و نە بە فەڕەنسی: TUC: temps universel coordonné بەکار نەھێندرێن.
ھەر بۆیە کاتەکە بە UTC ناونرا.