پارێزگای ئارماڤیر (بە ئەرمەنی: Արմավիր) پارێزگایەکە (مارز) لە بەشی ڕۆژاوای ئەرمینیا. دەکەوێتە دەشتی ئارارات کە لە باشوورەوە چیای ئارارات و لە باکوورەوە چیای ئاراگات زاڵە، پایتەختی پارێزگاکە شارۆچکەی ئارماڤیرە لەکاتێکدا گەورەترین شار ڤاغارشاپات (ئێچمیادزین). ئەم پارێزگایە لە باشوور و ڕۆژاوا سنوورێکی درێژییەکەی ٧٢ کم (٤٥ میل) لەگەڵ تورکیادا ھەیە. بەپێی سەرژمێری فەرمی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئارماڤیر ٢٦٥٬٧٧٠ کەسە (١٣٠٬٠٧٨ پیاو و ١٣٥٬٦٩٢ ژن)، کە نزیکەی ٨٫٨٪ی تەواوی دانیشتووانی ئەرمینیا پێکدەھێنێت.[١] ئەم پارێزگایە بەشداری ٤٪ی ھەیە لە کۆی بەرھەمی پیشەسازی ساڵانەی ئەرمینیا.[٢] پیشەسازی پارێزگاکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای پرۆسێسکردنی خۆراک و خواردنەوە کحولییەکان دامەزراوە

پارێزگای ئارماڤیر
خوێندنەوەی ئای پی ئەی[ɑɾmɑˈviɾ]
وڵاتئەرمەنستان
پایتەختئارماڤیر
دابەشکاریی کارگێڕیئەرمەنستان
پۆتانی شوێن٤٠°٩′٠″N ٤٤°٣′٠″E
دانیشتووان٢٦٥٬٧٧٠
ڕووبەر١٬٢٤٢٫٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە0901–1149
وێبگەhttp://armavir.gov.am/
Map

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی یەریڤان زڤارتنۆتس دەکەوێتە نزیک گوندی پاراکار لە پارێزگای ئارماڤیر (١٢ کم (٧ میل) لە ڕۆژاوای یەریڤان).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Statistical Committee of the Republic of Armenia". armstat.am.
  2. ^ "Armstat: Armavir" (PDF).