پارێزگای ئاراگاتسۆن

پارێزگای ئاراگاتسۆن (بە ئەرمەنی: Արագածոտն) پارێزگایەکی (مارز)ی ئەرمینیایە. دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای ئەو وڵاتە. پایتەخت و گەورەترین شاری پارێزگاکە شارۆچکەی ئەشتەرەکە. لیژنەی ئاماری ئەرمینیا ڕای گەیاندووە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١دا ١٣٢ ھەزار و ٩٢٥ کەس بووە.

پارێزگای ئاراگاتسۆن
دامەزران٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥
ناو بە زمانی فەرمیԱրագածոտնի մարզ
وڵاتئەرمەنستان
پایتەختئەشتەرەک
دابەشکاریی کارگێڕیئەرمەنستان
ناوچەی کاتیArmenia Time
پۆتانی شوێن٤٠°٢٥′٠″N ٤٤°١٠′٠″E
دانیشتووان١٢٥٬٤٠٠
زمانەکانزمانی ئەرمەنی، کوردیی باکووری
ڕووبەر٢٬٧٥٦٫٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە0201–0514
وێبگەhttp://aragatsotn.mtad.am/
Map

دانیشتووان

دەستکاری
 
ئۆشاکان، گەورەترین گوندی پارێزگای ئاراگاتسۆن

بەپێی سەرژمێری سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٨٩، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ئاراگاتسۆن (ئەوکات بەشێک بوو لە قەزاکانی ئاپاران، ئاراگات، ئەشتاراک و تالین لە ساڵانی ١٩٣٠–١٩٩٥)[١] ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٤١٦١١ کەس بوو. ٢٤٬٢٧٧ یان ١٧٫١٤٪یان شارنشین بوون، لە شاری ئەشتەراک دابەش بوون، و ١١٧٬٣٣٤ یان ٨٢٫٨٦٪ گوندنشین بوون، لە قەزاکانی ئاپاران (٢١٬٦٥٤)، ئاراگات (١٣٬٤٠١)، ئەشتەراک (٤٢٬٧٠١)، و تالین (٣٩٬٥٧٨) دابەشکراون.[٢]

بەپێی سەرژمێری فەرمی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئاراگاتسۆن ١٣٢٩٢٥ کەسە (٦٦٧٣٨ پیاو و ٦٦١٨٧ ژن)، کە نزیکەی ٤٫٤٪ی تەواوی دانیشتووانی ئەرمینیا پێکدەھێنێت. ژمارەی دانیشتووانی شارەکان ٣١٣٧٦ کەسە (٢٣٫٦٪) و گوندنشینەکان ١٠١٥٤٩ کەسە (٧٦٫٤٪). ئاراگاتسۆن زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانی گوندنشینی لە ئەرمینیا ھەیە.

پارێزگاکە ٣ کۆمەڵگەی شارستانی و ١١١ کۆمەڵگەی گوندنشینی تێدایە. گەورەترین کۆمەڵگەی شارستانی ناوەندی پارێزگای ئەشتەراکە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٩٦١٥ کەسە. ناوەندە شارییەکانی دیکەی ئاپاران و تالین ژمارەی دانیشتووانیان بەڕیز ٦٤٥١ و ٥٣١٠ کەسە. گوندی ئۆشاکان بە ژمارەی دانیشتووانی ٤٧٨٠ کەس، گەورەترین شارەوانی گوندنشینی ئاراگاتسۆنە.

خوێندن

دەستکاری

تا ساڵی خوێندنی ٢٠١٥–٢٠١٦، پارێزگای ئاراگاتسۆن ١٢٣ قوتابخانەی ھەیە، کە ١١٩ قوتابخانە لەلایەن ئیدارەی پارێزگاکەوە بەڕێوەدەبرێن، لەکاتێکدا ٤ قوتابخانە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی وەزارەتی پەروەردە و زانستدان.[٣] کۆی گشتیی ئەو قوتابخانانە ئەو ٢٠ قوتابخانەیە دەگرێتەوە کە بۆ کەمینە نەتەوەیییەکانی ئێزیدی و کورد دیاری کراون. تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی خوێندکاران لە قوتابخانەکانی پارێزگاکەدا ١٧ ھەزار و ١٠ خوێندکارە.[٤] ھەروەھا لە پارێزگاکەدا یەک قوتابخانە بۆ پێداویستی تایبەت ھەیە.

شارۆچکەی ئەشتاراک شوێنی ٢ دامەزراوەی سەرەکی توێژینەوەیە: پەیمانگای میکایل تێر-میکایلیان بۆ توێژینەوەی فیزیایی[٥] و پەیمانگای فیزیای تیشکی و ئەلیکترۆنی.[٦]

گوندی بیوراکان شوێنی ڕوانگەی بیوراکانە کە لەلایەن ئەکادیمیای نیشتمانی زانستەکانی ئەرمینیا بەڕێوەدەبرێت.

مۆزەخانەی ماڵی ڕۆماننووس پێرچ پرۆسیان کە لە ساڵی ١٩٤٨ لە ئەشتەراک دامەزراوە، لە گرنگترین ناوەندە کولتوورییەکانی پارێزگاکەدایە.[٧]

کەسایتییەکانی پارێزگای ئاراگاتسۆن

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Legislation: National Assemly of RA». www.parliament.am. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Демоскоп Weekly - Приложение. Справочник статистических показателей». www.demoscope.ru. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Aragatsotn province schools» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ «Կայացավ ՀՀ Արագածոտնի մարզի հանրակրթական դպրոցների տնօրենների օգոստոսյան խորհրդակցությունը | Առավոտ - Լուրեր Հայաստանից».
  5. ^ «The Institute for Physical Research (IPR)». www.ipr.sci.am. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «Institute of Radiophysics and Electronics». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «Charents Museum of Literature and Arts». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.