پێرچ پرۆشیان (بە ئەرمەنی: Պերճ Պռոշյան) ١٥ی حوزەیران [ساڵنامەی جوولیان. ٣ی حوزەیران] ١٨٣٧، ئەشتەراک – ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧، باکوو) نووسەرێکی ئەرمەنی بووەە.[١]

پێرچ پرۆشیان
ناوی خۆماڵی
Պերճ Պռոշյան
لەدایکبوونھۆڤانێس تێر-ئاراکێلیان
(١٨٣٧-0٦-١٥) ١٥ی حوزەیرانی ١٨٣٧
ئەشتەرەک، پارێزگای ئێریڤان، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی (ئێستا ئەشتەرەک، ئەرمەنستان)
مردن٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧(١٩٠٧-١١-٢٣) (٧٠ ساڵ ژیاوە)
باکوو، پارێزگای باکوو، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
پیشەنووسەر
زمانئەرمەنی
نەتەوەئەرمەنی
پەروەردەقوتابخانەی نێرسیسیان
چەشنکلاسیک
جووڵانەوەی ئەدەبىنەتەوەیی-دیموکراسی

ژیاننامە دەستکاری

پڕۆشیان لە بنەماڵەی بەرگدروو لە ئەشتەراک لەدایکبووە. خوێندنی ئەو بریتی بوو لە قوتابخانەی پەرستگا (١٨٤٩–١٨٥٢) و ماوەیەکی کورت لە قوتابخانەی کۆشکی یەریڤان. لە ساڵی ١٨٥٦ قوتابخانەی نێرسیانی تفلیس تەواو دەکات و لەوێ بۆچوونە نەتەوەیی-دیموکراسییەکانی پێکھێنا. دوای تەواوکردنی ساڵێک خوێندن لە قوتابخانەی کۆشکی تفلیس، پرۆسیان لە ساڵی ١٨٥٧ ھاتەوە ئەشتاراک و وەک پشکنەری قوتابخانەی پەرستگاکە دەستنیشانکرا.

پڕۆشیان لە ساڵی ١٨٥٩ دەچێتە تفلیس و لەوێ لە قوتابخانەی نێرسیسیان وانە دەڵێتەوە. لە ساڵی ١٨٧٩ تا ١٨٨١ لە ئێجمیاتسین وەک پشکنەری مامۆستایان کاری کردووە. لە ساڵی ١٨٨٧ گەڕابووەوە بۆ تفلیس. لە باکو کۆچی دوایی کرد و لە پانتێۆنی ئەرمەنی تفلیس بە خاک سپێردرا.

مۆزەخانە دەستکاری

مۆزەخانەی پێرتچ پرۆشیان لە ساڵی ١٩٤٨ دامەزراوە، لە ئەشتەراک لەسەر بنکەی ماڵی باوکی. ئەمڕۆ لە مۆزەخانەکەدا زیاتر لە دوو ھەزار پێشانگا ھەیە. مۆزەخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٨ نۆژەن کراوەتەوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Gat Museum,Perch Proshyan House-Museum.
  2. ^ Ողջունում ենք Ձեր մուտքը մեր կայք 20 August 2011 لە Archive.is ئەرشیڤ کراوە. Charents Museum of Literature and Arts