پارێزگای کۆتایک (بە ئەرمەنی: Կոտայք) پارێزگایەکی (مارز)ی ئەرمینیایە. دەکەوێتە بەشی ناوەڕاستی وڵات. پایتەختەکەی ھرازدان و گەورەترین شاریشی ئابۆڤیانە. ناوی لێنراوە لە کانتۆنی کۆتایکی پارێزگای مێژوویی ئایرارات لە ئەرمینیای کۆن.

پارێزگای کۆتایک
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥
ناو بە زمانی فەرمیԿոտայքի մարզ
وڵاتئەرمەنستان
پایتەختھرازدان
دابەشکاریی کارگێڕیئەرمەنستان
پۆتانی شوێن٤٠°٢٥′٠″N ٤٤°٤٥′٠″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنGovernor of Kotayk
دانیشتووان٢٥٤٬٣٩٧
زمانەکانکورمانجی
ڕووبەر٢٬٠٨٦٫٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە2201–2506
وێبگەhttp://kotayk.gov.am/
Map

کۆتایک لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای لۆری، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای تاڤوش، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای گێغارکونیک، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای ئاراگاتسۆن، لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای ئارارات و یەریڤانی پایتەخت ھاوسنوورە. کۆتایک تاکە پارێزگای ئەرمینیایە کە سنووری لەگەڵ وڵاتانی بیانی نییە.

بەپێی سەرژمێری فەرمی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی کۆتایک ٢٥٤٣٩٧ کەسە (١٢٣٥٢٤ پیاو و ١٣٠٨٧٣ ژن)، کە نزیکەی ٨٫٤٪ی تەواوی دانیشتووانی ئەرمینیا پێکدەھێنێت. ژمارەی دانیشتووانی شارەکان ١٣٧ ھەزار و ٤٨١ کەسە (٥٤٪) و خەڵکی گوندەکان ١١٦ ھەزار و ٩١٦ کەسە (٤٦٪). پارێزگاکە ٧ کۆمەڵگەی شارستانی و ٦٠ کۆمەڵگەی گوندنشینی تێدایە[١]

پەرستگای گارنی

ھەروەھا پێکھاتە بچووکەکانی مۆلۆکانەکانی ڕووسی، ئێزیدی، کورد، ئاشووری و یۆنانی لە ئابۆڤیان و بیورێغەڤان دەبینرێن.[٢]

کەسانی دیار دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kotayk population, 2011 census" (PDF).
  2. ^ Byureghavan 17 November 2015 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.