ژن، ژەن، ئافرەت یان جێنیە بریتییە لە ڕەگەزی مێی مرۆڤ.

ژنان
نیگارێکی کۆن لە ژنی ئێران لە ھەشت بەھەشتی ئیسفەھان
Jina bi setar, Safrana Sefewî, Isfahansfahan (ca. 1600-1610)

وشەی کچ یان کەنیشک بۆ کەسانی پێنەگەیشتوو بەکاردێت و لە بەرامبەردا وشەی ژن بۆ کەسانی پێگەیشتوو؛ واتا تەمەنی ژێر 18 ساڵ بێت. ھەرچەند لە زمانی خەڵکی ئاساییدا کچ بە مێوینەی شوو نەکردوو دەڵێن.

بە شێوەیەکی گشتی وشەی ژن ئاماژەیە بۆ مرۆڤی مێوینە، وەک «مافی ژن».

لە دۆخی ئاساییدا ژنێکی پێگەیشتوو دەتوانێ دووگیان بێ و بزێت. دایک (دا، داڵک، داڵگ، دایگ، ئەڎا) بە ژنی خاوەن منداڵ دەڵێن.

ڕێزناوی ژنان لە بانگ کردندا بریتییە لە: «خانم»، «خاتوون»، «خاتوو»، «خان»، «دادە».

وشە ھاوتاکان

دەستکاری

ھاوتاکانی وشەی ژن لە فەرھەنگی زمانی کوردیدا:

  • ژەن
  • زە
  • ئافرەت
  • زینە
  • پیرەک
  • پنکۆ
  • پتۆ

سەرەتای گەورەیی

دەستکاری

کچ پاش قۆناخی مناڵی و تازەلاوی، پێ دەنێتە ناو قۆناخی ژنی، بە شێوەیەکی ئاسایی لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا لە باری زایەندییەوە پێدەگا و باڵغ دەبێت، لە ١٢و١٣ ساڵیدا تووشی یەکەمین سووڕی مانگانە دێت، لە زۆرێک لە ئایینەکاندا (وەک جوو، بڕێ لقی ئیسلام و مەسیحی) بۆ کچانی تازە پێگەیشتوو کە ئەرکی شەرعییان دەکەوێتە سەر، جێژنی تایبەت دەگرن.

کچی ١٨ ساڵان بە لاو دادەنرێت.

پێگەی کۆمەڵایەتی ژنان

دەستکاری
 
شوێنەواری بەجێماو لە ژنی عیلامی و خزمەتکارەکەی

ئایینی زەردەشتی بە ئاشکرا یەکسانی ژن و پیاوی ڕاگەیاندووە. بەڵگەی زۆر کەم لە بارودۆخی ژنان لە سەردەمی کەونارادا بەجێ ماوە. لە سەردەمی ساسانیەکاندا دوو ژن شایەتیان کردووە

ژن لە یۆنانی کۆندا

دەستکاری
 
ژنێک لە کاتی ڕاکردندا، نیوەی دووھەمی سەدەی پێنجی پ.ز. (مووزەی لوڤر)

لەو سەردەمەدا ژنان ڕێگەیان پێ نەدراوە فێری جەنگاوەری بن، بۆیە نەیان توانیوە لە پاراستنی شارەکاندا دەوریان ھەبێ و ھەمیشە بە چاوی سووک سەیریان کراوە، زۆر ڕووی داوە کە کچان لەسەر ڕێ دانراون یا وەک کۆیلە فرۆشراون.

لەو سەردەمەدا ھەستی بێزاری لە ژن بووەتە ھۆکارێک بۆ ڕێ پێنەدان و دوورخستنەوەی ژنان لە کارە کۆمەڵایەتی و فیکرییەکان. سێمۆنید ئامۆرگۆس (Sémonide d'Amorgos) لە شوێنێکدا ئاماژە بە ئافراندنی پاندورا بە ئەمری زیووس دەکا و دەڵێ: «ئەوە زیووس بوو کە خراپترین بوونەوەری خولقاند؛ ژنان!»

سەرەڕای سنووری تەسک و تاریکی کۆمەڵگا، نموونەی دەگمەنی پزیشکی، فەلسەفە و بیرکاری لە نێو ژناندا سەری ھەڵداوە، بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە تیانۆ، فەیلەسووف و بیرکاری یۆنانی لە سەدەی شەشەمی پێش زایین بکەین.

 
چاڵە گۆڕی دوو ژن لە دەورەی نێوان بەردی

لە نێو سپارتاکاندا بارودۆخێکی زۆر جیاواز لە ئارادا بوو، لەم وڵاتەدا ئەگەر نەڵەین ژنان لە گەڵ پیاواندا یەکسان بوون، لانیکەم بە دڵنیایییەوە دەتوانین ئاماژە بە دەوری زۆر گرنگیان بکەین. لەوێ ژنان دەیانتوانی بخوێنن، فێری مووسیقا، ھەڵپەڕکێ، وەرزش، جەنگاوەری و ھونەرەکانی جەنگ ببن. لەو کۆمەلگایەدا دیتنی ژنانی سوارە و جەنگاوەر شتێکی ئاسایی بووە.

سپارتاکان لەسەر ئەو باوڕە بوون کە تەنیا ژنانی بەھێز و پتەو دەتوانن منداڵانی بەھێز بەرھەم بھێنن.

لە ڕۆمی کەونارادا

دەستکاری

لەو سەردەمە، لە ڕۆمی کەونارادا ژنان بەپێی پیاوان پێگەیان دەسنیشان دەکرا، بە شێوەیەکی گشتی دەبوونە سێ بەشی سەرەکی:

  • کچی لاو یا puella, virgo:
  • ھاوسەری پیاو یا uxor, conjux:
  • دایکی خێزان یا matrona, materfamilias

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری