ئابۆڤیان (بە ئەرمەنی: Աբովյան)، کۆمەڵگەیەکی شارەوانی شارۆچکە و شارەوانییە لە ئەرمینیا لە چوارچێوەی پارێزگای کۆتایک. دەکەوێتە دووری ١٦ کیلۆمەتر (١٠ میل) باکووری ڕۆژھەڵاتی یەریڤان و ٣٢ کیلۆمەتر (٢٠ میل) باشووری ڕۆژھەڵاتی ناوەندی پارێزگای ھرازدان. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەکە ٤٣ ھەزار و ٤٩٥ کەسە، کە لە سەرژمێریی ساڵی ١٩٨٩دا ٥٩ ھەزار کەس بووە. لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەکە بە نزیکەیی ٤٤ ھەزار و ٩٠٠ کەسە بەپێی خەمڵاندنی فەرمی ساڵی ٢٠٢٠.[١]

ئابۆڤیان
بە ئەرمەنی: Աբովյան
ناو بە زمانی فەرمیԱբովյան
ناونراوە لەدوایKhachatur Abovian
زمانی فەرمیزمانی ئەرمەنی
وڵاتئەرمەنستان
پایتەختیAbovyan raion
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای کۆتایک، Abovyan raion
ناوچەی کاتیUTC+04:00
پۆتانی شوێن٤٠°١٦′٢٦″N ٤٤°٣٧′٣٢″E
دانیشتووان٤٤٬٤٠٠
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٤٥٠ مەتر
خوشکەشارەکانVilleurbanne
ڕووبەر٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە2201–2208
وێبگەhttps://abovyan.am
Time of earliest written record١ی کانوونی دووەمی ١٣٠٠
کۆدی تەلەفۆن(222)
Map

ڕووبەری ئابۆڤیان نزیکەی ١١ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٤٫٢ میل چوارگۆشە).

دانیشتووان دەستکاری

زیاتر لە ٩٠٪ی دانیشتووانی شارۆچکەکە ئەرمەنی نەتەوەین. بەپێی زانیارییەکانی ساڵی ١٩٧٤، نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی شارۆچکەکە لە ئەرمەنییەکان پێکھاتبوون کە لە ماوەی ساڵانی شەستەکاندا لە سووریا، ئێران و لوبنانەوە گواستراونەتەوە.[٢]

ھەروەھا پێکھاتە بچووکەکانی کورد، ئێزیدی، ڕووس و ئاشووریش لەم شارۆچکەیەدا دەژین.[٣]

بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١، ئابڤیان پێنجەم گەورەترین شاری ئەرمینیایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە.

لێرەدا ھێڵی کاتیی دانیشتووانی ئەبۆڤیان دەخەینەڕوو (سەرنج بدەن کە ئەو ژمارانەی لە نێوان ساڵانی ١٨٧٣ بۆ ١٩٥٩ نیشان دراون پەیوەندییان بە دانیشتووانی گوندی ئێلارەوە ھەیە کە ئێستا گەڕەکێکە لە ناو ئابۆڤیان):

ساڵ ١٨٧٣ ١٨٩٧ ١٩٢٦ ١٩٣٩ ١٩٥٩ ١٩٧٠ ١٩٧٣ ١٩٧٦ ١٩٨٩ ٢٠٠١ ٢٠١١ ٢٠١٦ ٢٠٢٠
دانیشتووان ٣٦٠ ٥٤٨ ٨٩٧ ١٬٠٢٤ ٢٬٢٨٩ ١٤٬٧٠٠ ٢٨٬٥٠٠ ٣٨٬٤٠٠ ٥٨٬٦٧١ ٤٤٬٥٩٦ ٤٣٬٤٩٥ ٤٤٬٤٠٠ ٤٤٬٩٠٠

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Demographic Handbook of Armenia (2020)" (PDF). armstat.am. Statistical Committee of Armenia. 2020. p. 44. Archived (PDF) from the original on 2021-01-25.
  2. ^ Dulyan, S. (1974). "ԱԲՈՎՅԱՆ". In Hambardzumyan, Victor (ed.). Armenian Soviet Encyclopedia. Vol. 1. Yerevan: Armenian Academy of Sciences. p. 34.
  3. ^ Abovyan city:Kurdish Community of Abovyan city July 7, 2011 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.