ئێزیدی

ئایینی ئێزیدی

ئێزیدی یەکێکە لە ئایینەکانی کوردستان. خاوەنی ڕێسا و نەریتی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشووری کوردستان و کوردستانی سوور دەژین.

ئێزیدی
لقیگروپی ڕەگەزی
زمانی زگماکیNorthern kurdish
ئایینئایینی ئێزیدی
وڵاتعێراق، سووریا، تورکیا، ئەرمەنستان
دانیشتووان١٬٠٠٠٬٠٠٠
کۆمەڵە کوردێکی ئێزیدی
مەزاری شێخ عەدی کوڕی موسافر کەلەلایەن ئێزدییەکان پیرۆزە

ھەروەھا لە بۆتان و دەربێسیە و باکووری پارێزگای ئەلحەسکە و دەڤەری عەفرین لە حەلەب و ئەلەگەزی ئەرمەنستان و پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکووری ڕۆژھەلاتی تورکیادا دەژین. ئێزدی بە شێوەی کوردی کورمانجی دەئاخڤن.

ئێزیدییەکان بەردەوام کۆمەڵەیەکی داخراو بوونە و خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەناسێنن. بێگانە بۆ ناو خۆیان ڕێگە پێنادەن و باوەڕییەکانی خۆشیان لە خەڵکی دەشارنەوە.

بیروباوەڕی ئاینی ئێزدانی دەستکاری

  • خوا - ئێزدان (خودا): گەورەیەکە لە نوسیندا دەرناکەوێت، لە سەروی نموونە و شێوەوەیە؛ سیفەتەکانی کۆنن وەکوو زاتی خۆی ھیچ شتێک لەسەر شێوەی ئەو نییە و لە ھیچ شتێک ناچێت. لەبەر ئەوەی خودایە کەواتە خوای مرۆڤە.
  • مەلیکە تاووس مەلیکی ھەموو مەلائیکەتەکانە (فریشتەکانە). مەلیکە تاووس بریتییە لە عەزازیل یان بە عەرەبی (عزائیل) (بە ئینگلیزی: Melek Taus یان The Peacock Angel) کە حوکمی ھەموو زەوی دەکات بە یارمەتیو ھاوکاری حەوت فریشتەی دیکە ئەو حەوت مەلائیکەیەش لەژێر دەمری خودای گەورەدان.
  • پارێزگای لالش پیرۆزترین شوێنی ئاینی یە.
  • پیرەکان:- پیرۆزترین و کۆنترین چینی ئاینی ئێزدیا. ئێزدییەکان وەک ئارسان و زەردەشی و ئالویەکانی باکووریان چینی پیراتیان ھەیە،
  • بیرۆکەی ناو:- ناوی ئێزدی (یان ئێزدای) یان «ئێزدانی» واتای پەرستراوە، و وشەی ئێزدی واتا «بەندەی خودا» یاخود بە کورمانجی «ئەز دایم» واتا ئەو (خودای ئەز دایم) و بەم شێوەیە شوێنکەوتوانی ئاینەکە باسی خۆیان دەکەن.[١]

ناودارەکان دەستکاری

ڕێگەی پێرەکان دەستکاری

کۆنترین و پیرۆزترین چینە لە ناو ئاینی ئێزدانیدا، ھاژی وتنەوەیە، کە ھەر یەک لە ئاینی زەردەشتی و یارسانی و ئالویەکانی باکووریش بە ھەمان شێوەی ئێزدییەکان چینی پیرەکانیان ھەیە؛ و ئەم ئاینانە لەچەندین ئارک و شێوەزدا لە یەک دەچن. بە گرۆپی ئاینییەکانی (ئێزدانی) ناسراون بۆنموونە

  • ھەبوونی چینی پیران
  • ڕێزگرتن و پیرۆز زانینی سەرچاوەکانی سروشتی وەک (ئاو، ئاڤ، ھەوا، و ئاگر)
  • بکارھێنانی ئامرازەکانی موسیقای (دەف و شەباب) بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی
  • درێژکردنی سمێل- درێژکردنی سمیل لەناو یارسانی و ئێزدی و عەلویدا دا.
  • ھەر چوار ئاین چوارشەم بە پیرۆزترین ڕۆژ دەزنن
  • لەبەرکردن جلی و بەرگی ڕەنگ سپی. بەتایبەتی بۆ پیاوانی ئایینی

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ مەحموود فەھمی دەروێش، بەڵگەی کۆماری عێراقی لە ساڵی ١٩٦٠، لاپەڕەی ٤٣١