فەلەستینییەکان
گەلی فەلەستین گەلێکی عەرەبن کە لە فەلەستینی مێژوویی (کەرتی ڕۆژاوا، کەرتی غەززە و ئیسرائیل) دەژین. بەشێکە لەوەی کە پێی دەوترێت «شوام»، کە فەلەستین بەشی باشووری شام پێکدەھێنێت. ژمارەی دانیشتووانی فەلەستینییەکان لە جیھان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە نزیکەی ١٤.٣ ملیۆن کەس،[١] کەمێک زیاتر لە نیوەیان وەک پەنابەر لە دەرەوەی فەلەستین دەژین و زۆربەیان لە ئوردنن.
فەلەستینییەکان | |
---|---|
لقی | گەل |
بەشێکە لە | عەرەب |
ناو بە زمانی فەرمی | فلسطينيون |
زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
ئایین | ئیسلام، مەسیحییەت، جوولەکایەتی |
ناسناوی خەڵک | فلسطيني، فلسطينية |
وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
دانیشتووان | ١٤٬٣٠٠٬٠٠٠ |
بەستەری وەسفکراو | http://www.mar.umd.edu/assessment.asp?groupId=66603، http://www.mar.umd.edu/assessment.asp?groupId=66302، http://www.mar.umd.edu/assessment.asp?groupId=66003 |
Female form of label | فلسطينية |
فۆڕمی ناونیشانی نێر | فلسطيني |
یەکەمین ئاماژەکردن بە گەلی فەلەستین وەک گەلێک دەگەڕێتەوە بۆ دوای جەنگی جیھانیی یەکەم، کاتێک کۆنفرانسی سووریا-فەلەستین کە لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٢١ بەڕێوەچوو، داوای سەربەخۆیی کرد. دوای ئەو کۆچانەی کە لە دوای شەڕی ١٩٤٨ ڕوویدا، و دوابەدوای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، ھەروەھا کۆچی دووەم دوای شەڕی ١٩٦٧.
ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە ساڵی ١٩٦٤ بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەلی فەلەستین لە کۆڕبەندە نێونەتەوەیییەکان دامەزراوە، ھەروەھا دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین کارگێڕی مەدەنی ھەندێک ناوچەی فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دەدات. ئەم دووەمیان لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزرا دوای ئەوەی لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیل ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆیان واژوو کرد، و شاری ڕامەڵڵای وەک ناوەندی خۆی گرتە دەست.[٢][٣] لە یەکەم ماددەکانی جاڕنامەی نیشتمانیی فەلەستیندا ھاتووە کە:
« | گەلی فەلەستین بەشێکن لە نەتەوەی عەرەب و ئەو ھاووڵاتییە عەرەبانەن کە تا ساڵی ١٩٤٧ بە شێوەیەکی ئاسایی لە فەلەستین نیشتەجێ بوون، جا تێیدا دەرکرابن یان مابنەوە، ھەروەھا ھەر کەسێک لە باوکێکی عەرەب-فەلەستینی لەدایکبێت لە دوای ئەم بەروارە لە ناوەوە یان دەرەوەی فەلەستین فەلەستینییە | » |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.aljazeera.net/news/2023/5/14/%d9%86%d8%b5%d9%81%d9%87%d9%85-%d8%a8%d8%a7%d9%84%d8%b4%d8%aa%d8%a7%d8%aa-%d8%b9%d8%af%d8%af-%d8%a7%d9%84%d9%81%d9%84%d8%b3%d8%b7%d9%8a%d9%86%d9%8a%d9%8a%d9%86-%d8%aa%d8%b6%d8%a7%d8%b9%d9%81
- ^ Porath, 1974, p. 117.
- ^ «Who Represents the Palestinians Officially Before the World Community?». Institute for Middle East Understanding. 2006–2007. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2007-09-28 suggested (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەلەستینییەکان تێدایە. |