جەنگی ١٩٦٧

جەنگێک لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل

جەنگی ١٩٦٧، کە لە سووریا و ئوردن بە پاشەکشەی حوزەیران ناسراوە، و لە میسر بە پاشەکشەی ٦٧ ناسراوە، و لە ئیسرائیل پێی دەوترێت جەنگی شەش ڕۆژە (بە زمانی عیبری: מלחמת ששת הימים) بریتییە لە شەڕێک کە لە نێوان ئیسرائیل و ھەریەک لە عێراق و میسر و سووریا و ئوردن لە نێوان ٥ی حوزەیرانی ١٩٦٧ و دەیەمی ھەمان مانگدا سەریھەڵدا، کە بووە ھۆی داگیرکردنی سینا و کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و بەرزاییەکانی جۆلان لەلایەن ئیسرائیلەوە و بە سێیەم جەنگ دادەنرێت لەناو ململانێی عەرەبی و ئیسرائیلدا، شەڕەکە بووە ھۆی کوژرانی ١٥٫٠٠٠-٢٥٫٠٠٠ کەس لە وڵاتانی عەرەبی بە بەراورد بە ٨٠٠ کەس لە ئیسرائیل، و لەناوچوونی ٧٠-٨٠٪ ی کەرەستەی جەنگ لە وڵاتانی عەرەبی بە بەراورد بە ٢-٥٪ لە ئیسرائیل، بەدرێژایی بە جیاوازییەکی ھاوشێوە لە ژمارەی برینداران و زیندانییەکان، لەنێو ئەنجامەکانیدا دەرکردنی بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٢ی ئەنجومەنی ئاسایش، بانگھێشتکردنی لوتکەی سێ نەخێری عەرەبی لە خەرتووم، ئاوارەبوونی زۆربەی دانیشتوانی شارەکانی کەناڵی سوێس، ھەروەھا ئاوارەبوونی زۆربەی ھاوڵاتیانی ئاسایی پارێزگای قونەیترە لە سووریا، وە ئاوارەبوونی دەیان ھەزار فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا، لەوانەش سڕینەوەی تەواوی گوندەکان, و کردنەوەی دەرگای نیشتەجێبوون لە ئورشەلیمی ڕۆژھەڵات و کەناری ڕۆژاوا.[١]

نیمچە دورگەی سینا لە ماوەی شەڕی ٦ ڕۆژەدا (جەنگی ١٩٦٧)
نیمچە دوورگەی سینا لە ماوەی شەڕی ٦ ڕۆژەدا (جەنگی ١٩٦٧)

دەرئەنجامەکانی شەڕی ساڵی ١٩٦٧ تا ئەمڕۆ کۆتایی نەھاتووە، بەو پێیەی ئیسرائیل ھێشتا کەناری ڕۆژئاوای داگیرکردووە، و ئورشەلیم و جۆلانی بە سنوورەکانی خۆیەوە گرێداوە، ھەروەھا یەکێک لە دەرئەنجامەکانی سەرھەڵدانی شەڕی ‌تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٣ وە جیابوونەوە بووە لە کەناری ڕۆژاوا لە سەروەری ئوردن, و پەسەندی عەرەبەکان لە دوای کۆنفرانسی ئاشتی مەدرید لە ساڵی ١٩٩١ بە بنەمای « زەوی لە بەرامبەر ئاشتیدا» کە دابینی دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ سنوورەکانی پێش جەنگ لە بەرامبەر دانپێدانانی عەرەب بە وڵاتی ئیسرائیل، و ئاشتی لەگەڵیدا، ھەرچەندە زۆرێک لە وڵاتانە عەرەبییەکان پەیوەندی سیاسی یان ئابووری جیاواز لەگەڵ ئیسرائیل دامەزراندووە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری