بەرزایییەکانی جۆلان

بەرزایییەکانی جۆلان (بە عەرەبی: هضبة الجولان، بە عیبری: רמת הגולן‎) شوێنێکی شاخاوییە لە باشووری وڵاتی سووریا و باکووری ئیسرائیل؛ کە بە گوێرەی بەرپرسانی سووری لە لایەن ئیسڕائیلەوە داگیر کراوە.[١] بەرزاییەکی بازاڵتیکە لە گۆشەی باشووری ڕۆژاوای سووریا. لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ڕووباری یەرمووک، لە ڕۆژاوا لەگەڵ دەریای جەلیل و دۆڵی حەولە، لە باکوورەوە لەگەڵ شاخەکانی لوبنان و جەبەل شێخ و وادی ڕەقاد لە ڕۆژھەڵاتەوە. سەرچاوە ئاوییە گرنگەکان لەخۆدەگرێت کە خۆراک دەدەن بە ڕووباری حەسبانی و ڕووباری ئوردن. دوو لەسەر سێی ناوچەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکرا دوای جەنگی شەش ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧ و دواتر بە شێوەیەکی فیعلی لە ساڵی ١٩٨١دا لکێندرا – کارێک کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەیییەوە دانپێدانەنراوە، کە بە خاکێکی داگیرکراوی سووری دەزانێت لەلایەن ئیسرائیل. لە ساڵی ٢٠٢٤ ئیسرائیل یەک لەسەر سێی ئەو ناوچەیەی کە مابووەوە داگیریکرد.

بەرزایییەکانی جۆلان
بە عەرەبی: هضبة الجولان
ناو بە زمانی فەرمیهضبة الجولان، רמת הגולן
وڵاتئیسرائیل، سووریا، Israel and The Occupied Territories
دابەشکاریی کارگێڕیGolan Regional Council
ناوچەی جوگرافیشام، Jordan Valley، Q123784442
Territory claimed byئیسرائیل، سووریا
پۆتانی شوێن٣٣°٠′٠″N ٣٥°٤٥′٠″E
بەرزترین خاڵکێوی ھێرمۆن
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٢٢٦ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانSiege of Gamala
ڕووبەر١٬٨٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://www.golan.org.il/ramathagolan/
Map
شوێنی بەرزاییەکانی جۆلان


سەرەتاییترین بەڵگەکانی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەسەر جۆلان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردی کۆنی سەرەوە. شوێنی گێشووری ئینجیلی بووە، دواتر خرایە پاڵ ئارام-دیمەشقەوە، پێش ئەوەی لەلایەن چەندین زلھێزی بیانی و ناوخۆییەوە حوکمڕانی بکرێت، لەوانە ئاشوورییەکان، بابلییەکان، فارسەکان، ئیتورییەکان، هاسمۆنییەکان، ڕۆمانییەکان، غەسانییەکان، چەندین خەلافەت و سوڵتانییەتی مەملوکەکان. لە سەدەی ١٦ تا ڕووخانی لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە حوکمڕانی دەکرا، دواتر بووە بەشێک لە ژێرفەرمانی فەڕەنسا لە سووریا و ویلایەتی دیمەشق لە ساڵی ١٩٢٣. کاتێک ژێرفەرمانی لە ساڵی ١٩٤٦ کۆتایی ھات، بووە بەشێک لە کۆماری عەرەبی سووریای تازە سەربەخۆ، کە درێژی جۆلان نزیکەی ١٨٠٠ کم٢ (٦٩٠ میل چوارگۆشە)یە.[٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨][٩][١٠][١١][١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. ٢٤ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ https://www.aljazeera.com/news/2024/12/16/is-israels-trying-to-entrench-its-occupation-of-the-golan-heights
  3. ^ https://www.jstor.org/stable/27926133
  4. ^ Michael Avi-Yonah (1979). The Holy Land – from the Persian to the Arab Conquests (536 B.C. to A.D. 640) A Historical Geography, Grand Rapids, Michigan, p. 170 ISBN 978-0-8010-0010-2
  5. ^ HaReuveni, Immanuel (1999). Lexicon of the Land of Israel (in Hebrew). Miskal – Yedioth Ahronoth Books and Chemed Books. pp. 662–663 ISBN 978-965-448-413-8.
  6. ^ Vitto, Fanny, Ancient Synagogue at Rehov, Israel Antiquities Authority, Jerusalem 1974
  7. ^ Gevirtz, Gila (2008). Jewish History: The Big Picture. Behrman House, Inc. p. 25. ISBN 978-0-87441-838-5.
  8. ^ Avraham Negev; Shimon Gibson (2005). Archaeological Encyclopedia of the Holy Land (Paperback ed.). Continuum. p. 249. ISBN 978-0-8264-8571-7.
  9. ^ Syon, Danny (2015). "Chapter 1 Introduction: A History of Gamla". Gamla III: the Shmarya Gutmann excavations 1976-1989, finds and studies: part 1. Israel Antiquities Authority. doi:10.2307/j.ctt1fzhd4c.5. p. 4 "Scholarly consensus holds that the Golan became populated by Jews following the conquests of Jannaeus in c. 80 BCE and as a direct result of these conquests."
  10. ^ Butcher, Kevin (2003). Roman Syria and the Near East. Getty Publications. ISBN 978-0-89236-715-3.
  11. ^ Michael J. Cohen (1989). The Origins and Evolution of the Arab-Zionist Conflict. University of California Press. p. 21. ISBN 978-0-520-90914-4.
  12. ^ https://books.google.com/books?id=hEqF9pok6qIC&q=%22state+of+damascus%22+french+mandate&pg=PP1