دەروازە:ئیسرائیل
دەروازەی ئیسرائیلبەخێربێن بۆ دەروازەی ئیسرائیل
ברוכים הבאים לשער ישראל مرحباّ بِكم في بـوابة إسرائيل ئیسرائیل (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל، بە عەرەبی: إسرائیل، بە ئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی دەوڵەتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە، ئەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژاواوە لەگەڵ سووریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی ڕۆژاوایی فەلەستین و ئوردن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسر دا سنووری ھەیە. دەوڵەتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی یەھودیی سەھیۆنییەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی یەھوود و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی ئیبادەبوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە زیفەی ڕۆژاوایی و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. دەوڵەتی ئیسرائیل ڕاگەیندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو یەھوودییانەی کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە دەوڵەتێکی یەھوودیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی یەھوود لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا. وتاری ھەڵبژێردراوئورشەلیم یان قودس (بە ئینگلیزی: Jerusalem، بە عەرەبی: القُدس، بە عیبری: יְרוּשָׁלַיִם) و گرنگییەکی زۆری ھەیە لە ڕووی ئایینی و ئابوورییەوە؛ و قورسایی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و پایتەختی ئیسرایلە لە زمانی عەرەبی بە چەندین ناوی تر دەناسرێت وەکو: بیت المقدس، القدس الشریف، وأولی القبلتین و لەلای جوولەکەش بە ڕەسمی پێی ئەوترێت ئۆرشەلیم وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوبێنیامین نێتانیاھو (بە عیبری: בנימין נתניהו، لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩ لە تێل ئاڤیڤ لە ئیسرائیل) کەسایەتیی سیاسیی ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل (لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٦ەوە تاوەکوو ٦ی تەممووزی ١٩٩٩ و لە ١ی نیسانی ٢٠٠٩وە تاوەکوو ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١) و سکرتێری گشتیی پارتی لیکود و ئۆپۆزیسیۆنە. نێتانیاھو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوو، کە لە ئیسرائیل لە دایک ببوو. بنیامین سیاسەتوانێکی ئیسرائیلییە کە وەک نۆیەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٥ ساڵ خزمەتی کردووە و بە یەکەم و درێژترین ماوەی مانەوەی لە ئۆفیس وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە مێژووی وڵاتی ئیسرائیلدا دەناسرێت. وتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |